تاکه‌کان بگۆڕن به‌ڵام چاوه‌ڕوانی گۆڕان مه‌بن!
Sunday, 19/07/2009, 12:00
گۆڕان خودی مێژووه، واتا مێژوو به‌بێ گوڕان نییه. ته‌نها ژیانی مرۆڤه، کۆمه‌ڵگای مرۆڤه گۆڕان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، چونکه گیانله‌به‌ره‌کانی تر ژیانیان نه‌گۆڕه و سه‌قامگیره به‌پێی قانوونگه‌لی سروشت یان سروشتییان. گۆڕانه‌کان بۆ مرۆڤ دوو جۆرن، یه‌که‌میان قانوونگه‌لی ژیان دهیپهسێنن، دووه‌میان مرۆڤ خۆی به‌پێی بارودۆخ و هه‌لومه‌رجه‌کان، هاوکات له‌گه‌ڵ ویستوخواست و تواناکانی خۆی به‌رپاده‌بێت. لێره مه‌ستمان به‌شی دووه‌مه.
ئه‌مڕۆ له باشووری کوردستان دروشمی گۆڕان به‌رزکراوه‌ته‌وه پاش 17 ساڵ له چه‌قین له‌نێو گۆمی مه‌نگ و لێڵا. 17 ساڵه له هه‌ندێ ڕواڵهتگهل به‌ولاوه، هیچ دیارده‌یه‌ک، ڕووداوێک، پێشکه‌وتنێکی ڕاسته‌قینه نه‌بینراوه. بێگومان ئه‌و گۆڕانه‌ی باسی لێوه ده‌که‌ین ، ده‌بێ ئه‌نجامی کار و کرده‌وه‌ی مرۆڤ بێ، هی گه‌ل بێ، هی جه‌ماوه‌ر بێ. به‌ڵام تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ناتوانن گۆڕانکاری ئه‌نجام بده‌ن به‌بێ ته‌کنیک و میکانیزم و که‌ره‌سته و ئامێر و داموده‌زگا. ئا لێره‌وه ده‌چینه نێو ڕه‌گوڕیشه‌ی بابه‌ته‌که‌وه. گۆڕان له کۆمه‌ڵگا پێویستی به چوارچێوه و پیلانگهل و پرۆژه‌گه‌ل و به‌رنامه هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ش بێنه ئه‌نجام پێویستمان به ده‌ستوور و قانوون و هزری سیاسی و زانیاریی ههمهجۆر و بیروباوه‌ڕی جیاواز و بۆچوونی جیاجیا هه‌یه. ئه‌مانه‌ش پاشان ده‌چنه نێو کاروباری ده‌وڵه‌ته‌وه، کاروباری حکوومه‌ته‌وه، کاروباری په‌رله‌مانه‌وه. ده‌بنه به‌رنامه‌گه‌لی هێزه سیاسییه‌کان، هێزی ئابووریی کۆمه‌ڵگا وهێزی داموده‌زگا جۆراوجۆره‌کان.
بۆ مه‌به‌ستی گۆڕانکاری که‌ره‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌کار ده‌هێنرێ بۆ دیاریکردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی داهاتوو و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان. پێشه‌کی گرنگه ئه‌وه بزانین که هه‌ڵبژاردن خودی دیموکراسی نییه به‌ڵکوو ته‌نها که‌ره‌سه‌یه‌که یاخود ئامرازێکه له ئامرازه‌کانی و هیچی تر. به گوته‌یه‌کی تر هه‌بوونی هه‌ڵبژاردن له وڵاتێکا یه‌کسان نییه به هه‌بوونی دیموکرسی له‌نێو ئه‌و وڵاته! ئه‌گینا هه‌ڵبژاردن بووه‌ته مۆدێل ته‌نانه‌ت له ده‌وڵه‌ته‌کانی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بیش هه‌یه ئیمڕۆکه! به‌ڵام له بارودۆخی کوردستانا له‌م ڕۆژه‌دا به‌دیلێکی له‌بار و گونجاوتر نییه بۆ ئارمانجی به‌دیهێنانی گۆڕان، له کاتێکا که گه‌نده‌ڵی و فه‌رمانڕه‌واییی تۆتالیتاریزم ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی و به‌ڕه‌ڵا- ستوونگه‌لی خۆیان سه‌پاندووه له‌نێو ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که به‌ده‌س ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه‌یه. ئێمه ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ که هه‌ڵبژاردنه‌که تێکڕای کوردستان ناگرێته‌وه به‌ڵکوو ته‌نها به‌شێکی نه‌بێ که بریتیش نییه له دوولهسهرسێێ نیشتمانه‌که یاخود کۆمه‌ڵگاکه.
ئه‌و پارتانه‌ی که له 1992ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئیمڕۆ هه‌ر ئه‌وانن که که‌ره‌سه‌گه‌لێکی زۆریان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ پروپاگه‌نده‌کردن بۆ درێژکردنه‌وه‌ی یاخود تازه‌کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان. ته‌له‌فزیۆن وڕادیۆ و ڕۆژنامه‌یان هه‌یه و ئه‌مه‌ش به‌ئه‌ندازه‌یه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر. پاره‌یه‌کی زۆریان ته‌رخانکردووه مه‌گه‌ر هه‌ر له ئه‌مریکا ئه‌وه‌نده ئاماده بکرێت بۆ هه‌ڵبژاردن! به‌ڵام پاره‌کان هی گه‌لن واتا به گه‌نده‌ڵی پهیاکراون چونکه خهزینهتی کوردستان قۆرخکراوه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو پارته‌وه به‌پێێ ئاره‌زووی خۆیان به‌کاری دێنن! ته‌نها لیستی گۆڕانه به پێشڕه‌ویی نه‌وشیروان موسته‌فا تا ڕاده‌یه‌ک هاوتوانایه له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ویش سامانه‌که‌ی له یه‌کێتییه‌وه بهرهوخواربووهتهوه. هه‌رچی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمیشه ئه‌وا ئامرازگه‌لی مه‌سعوود بارزانی که سه‌رۆکی ئێستاکهیییه له چوار که‌سه‌که‌ی تر به ئه‌ندازه‌ی چیایه‌ک مه‌زنتره! به‌ڵام ئه‌وانی تر بۆ نموونه که‌مال میراوده‌لی- ده‌شێ و ده‌توانن ڕێگا و ڕێبازی تر به‌کار بێنن. بۆ نموونه گوتارنووسین له ڕۆژنامه‌کان، پهیوهدنیکردن له‌گه‌ڵ ئێستگه‌کانی ڕادیۆ، هه‌روه‌ها چوونه نێو جه‌ماوه بۆ گفتوگۆ و گوتارپێشکهشکردن به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وه‌خۆ. په‌یوه‌ندیبه‌ستن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر کارێکی دیموکراتی ڕاستهقیهنهیه کارگه‌رییه‌کی مسۆگه‌ری هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێ خزمه‌تی گه‌له‌که‌ی و نیشتمانه‌که‌ی خۆی بکات. ناوبراوان ده‌توانن بڕۆنه نێو دانیشگاکان که سه‌رچاوه‌ی زانیاری و زانست و هۆشمه‌ندییه، بابڕۆنه نێو فێرگه‌کان، بۆ نێو کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کان و خه‌سته‌خانه‌کان و...تاد. ئه‌م کارگه‌له پێویستییان به داراییه‌کی قه‌ڵه‌و نییه و چاکترین بنه‌مایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوای گه‌ل و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستیی هۆشمه‌ندیی سیاسیی جه‌ماوه‌ر که له‌وپه‌ڕی سستی و نزمییایه.
تاکوو ئێره کێشه‌که ئاساییه به‌ڵام کاتێ دێێنه نێو کڕۆکی بابه‌ته‌که که چۆنییه‌تیی خودی گۆڕانه‌کانه، ئه‌وسا کۆسپوتهگهرهکان سهربهرزهکهنهوه! گۆڕان به وشه نابێ، به گۆرانی و شیعر نابێ، به قسه‌ی جوان و په‌یمانی شیرین نابێ. گۆڕان پێویستی به ویست و خواسته بۆ به‌دیهێنانی جووڵاندنی چه‌رخی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێشه‌وه و به‌ره‌و چاکسازیگهل. پێویستی به تاکی ڕاستگۆ و دڵسۆز و هۆشمه‌ند هه‌یه، پێویستی به تاکی مرۆڤدۆست هه‌یه، به نیشتمانپه‌روه‌ریی ڕاسته‌قینه هه‌یه نه‌ک به خاوه‌ن دروشمی گه‌وره و بێناوه‌ڕۆک! بۆ نموونه کاتێ ته‌ماشای پروپاگه‌نده‌کانی لیستی کوردستانی ده‌که‌یت ده‌بینی چه‌ند وشه‌گه‌لێکی پیرۆزیان به‌کارهێناوه وه‌ک "لیستی شه‌هیدان" و "لیستی پێشمه‌رگه". ئاخر شه‌هیدان خۆیان پێشکه‌شکرد بۆ ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه یاخود بۆ ئازادی و که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و خاکی نیشتمان؟ یان پێشمه‌رگه خهباتهگێڕێ بۆ چوونه نێو په‌رله‌مان و بوون به وه‌زیر یاخود پێشمه‌رگه ئه‌و تاکه‌یه که ده‌جه‌نگێ بۆ ڕزگارکردنی خاکی نیشتمانه‌که‌ی له‌ده‌ست داگیرکه‌ر و بێگانه! پێشمه‌رگه‌ی ڕاسته‌قینه نه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وێ، نه سامان و پله‌وپایه، ئه‌و بۆ به‌هاجوانه‌کان ده‌جه‌نگێ و کۆشش ده‌دات؛ نه‌ک بۆ کورسیی ده‌سه‌ڵات!
گۆڕان به گه‌مه‌کردن له‌گه‌ڵ سۆز و سۆزمهندیی هاوڵاتییان نابێت، چونکه گه‌ل به شێوه‌یه‌کی گشتی خاڵی لاوازی خۆی هه‌یه، ئه‌وسا ئێجگار ناشیرینه که ده‌سه‌ڵات په‌نابه‌رێ بۆ ئه‌و خاڵانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و پشتگیری. ئاکامه‌که‌شی هیچ نابێ مه‌گه‌ر به‌رده‌وامبوونی هه‌مان سیاسه‌ت و هه‌مان ڕێباز که بریتییه له قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و سامان و پله‌وپایه، هاوکات کۆموڵگا به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیار ده‌ڕوات. بۆیه لێره ده‌مه‌وێ ئاماژه به گرنگترین خاڵ بکه‌م سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 7ی ئه‌مساڵ که 2009 یه. ئه‌گه‌ر هاتوو لیستی گۆڕان توانی بێته نێو په‌رله‌مانه‌وه، ئایا ده‌توانێ کارێکی وه‌ها بکات که ببێته به‌رهه‌ڵستکاری ده‌سه‌ڵات به مه‌رجێ بتوانێ ڕه‌خنه بگرێ، چاودێری حکوومه‌ت بکات و پایه‌داره‌کانی ده‌سه‌ڵات بێنێته په‌رله‌مان بۆ پرسیاکردن و لێپرسینه‌وه؟ ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌و دهنهگهی نه‌هێنا که پێویسته بۆ دروستکردنی خودی حکومه‌ته‌که. ئایا له دۆخێکی وه‌ها، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان که به‌شدارن له حکوومه‌ت هه‌ڵوێستییان چۆن ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم له پشکی مه‌سعوود به‌رزانی نه‌بوو، ئه‌وسا هه‌ڵوێستی ناوبراو چۆن ده‌بێ؟ ئایا هێزی چه‌کداری ده‌سه‌ڵات و پۆلیسی نهێنیان بێلایه‌ن ده‌بن یان نا؟ پرسیارگه‌ل زۆڕن، وه‌رامه‌کانیش ڕوون و ئاشکرا نین. کێشه‌که ئاڵۆزه و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ش وه‌ک گۆمێکی زه‌به‌لاحی لێهاتووه و هه‌رچی نزیکی ببێته‌وه نوقمی ده‌بێ! بۆ نموونه ئه‌گه‌ر که‌سێ وه‌کوو که‌مال میراوده‌لی ببێ به سه‌رهه‌رێم، ئه‌وسا به‌ته‌نها ده‌بێ به‌رامبه‌ر هه‌موو حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و هێزی چه‌کدار وپۆلیس و پۆلیسه نهێنییه جۆراوجۆراکان بووه‌ستێته‌وه! چونکه که‌س و هیچ به‌شێک له ده‌سه‌ڵات بێلایه‌ن نین به ده‌سه‌ڵاتی دادپهروهییهوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکوومه‌تێکی نوێ پێکبهێنرێت هاوکات له‌گه‌ڵ سهرههرێمێکی نوێ، ئه‌وسا هاوکێشه سیاسییه‌که تا ڕاده‌یه‌ک گونجاوتر ده‌بێ و ده‌شێ ببێ به مایه‌ی گۆڕان و گۆڕانکاری به‌ڵام ئینجاش کۆسپوتهگهرهکان ته‌واونابن له‌به‌ر هۆی ناوبراو که تۆتالیتاریزمی خودی ده‌سه‌ڵاته.
به پشتبه‌ستن به‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه، ئاسانه مرۆ بگاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که بریتییه له جیاکردنه‌وه‌ی گۆڕینی تاک و گۆڕینی خودی سستێم واتا ڕێکخسته سیاسییه‌که‌ی باشووری کوردستان. واتا گۆڕانکاری ڕاسته تاکه‌کانی گه‌ل هه‌ڵده‌سن پێێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج نه‌بێ له مه‌یدانا، ئه‌وسا ناوبراوان ناتوانن به‌و کاره گرنگ و مه‌زن وچاوهڕنکراوه هه‌ڵسن. بۆیه ده‌بێ ڕێکخسته سیاسییه‌که له ڕهگوڕیشهروه هه‌ڵته‌کێندرێت و بگۆڕدرێت به سستێمێکی دیموکراتیی هاوچه‌رخ و نوێ. جا ئه‌و تاکه چاکسازیخوازانه ئه‌گه‌ر هاتنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ئایا توانای کارێکی وههایهن هه‌یه یاخود هاوکات پێویستتییان به هاوکاری و پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ر هه‌یه؛ ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ، واتا له شێوه‌ی ڕاپه‌ڕینێکی ئاشتیخوازانه و ڕاوه‌ستان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات به هه‌موو ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌یه‌تی. باوه‌ڕ ناکه‌م به‌بێ پشتیوانی ڕاسته‌وخۆی گه‌ل، تاکه ناوبراوه‌کان بتوانن شتێکی ئه‌وتۆ بکه‌ن. به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، ده‌بێ و پێویسته چه‌ند گۆڕانکارییه‌کی قووڵ و بنچینه‌یی ڕووبدات و به‌رپابکرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی گۆڕان له ئارابێت. ده‌توانرێ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بکرێن به بنه‌ما بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه پێویسته.
1. جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌یه‌کتر، نه‌ک هه‌ر به گوتار، به‌ڵکوو له پراکتیکا.
2. دروستکردنی سوپای کوردستان به‌مه‌رجێ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی نه‌بێ به پارته‌کانه‌وه به‌ڵکوو سه‌ربه‌خۆ بێ وکاره‌که‌ی پاراستنی سنووری کوردستان بێ و له‌گه‌ڵ خاکه‌که‌ی. به مه‌رجێ ئاماده‌بوونی خۆی له گشت خاکی کوردستان بچه‌سپێنێ له زاخۆوه تاکوو حه‌مرین، ته‌نها په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت بێ، له‌ڕێی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه که ده‌بێ ئه‌ویش، واتا وه‌زاره‌تی به‌رگری، دامه‌زرێنرێت. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رپه‌رشتی و پیلاندانانی و مسۆگه‌رکردنی داراییی بێت و هیچی تر.
3. ده‌زگای پۆلیس به‌هه‌مان شێوه یهگرتووبێت و دوور بێ له پارته‌کانه‌وه و به‌شێ بێت له ده‌وڵه‌ت و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ داموده‌زگای حکوومه‌ته‌وه بێت و هاوکات سه‌ربه‌خۆ بێت له کارهکارهکانی و سیاسه‌ت نه‌بێ به بنه‌مای کارکردنی.
4. دانانی ده‌ستوورێک که پسپۆران ڕشنووسهکهی بنووسن نه‌ک سیاسه‌تبازان و پارته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بێت وه‌کوو ئه‌و ده‌ستووره‌ی که ئێستاکه گوایا ده‌خرێته پێش ڕایگشتی.
5. حکوومه‌ت ده‌بێ ئه‌و پارته یان ئه‌و لیسته دایمه‌زرێنێ که زۆرینه‌ی ده‌نگی هێناوه و پارته‌کانی تر ده‌بێ ببن به به‌رهه‌ڵستکار بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌که چالاک و کارا بێت نه‌ک ببێته دیوه‌خانی ده‌سته‌ی خه‌واڵووه‌کان وه‌کو ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ. واتا سیاسه‌تی په‌نجابه په‌نجا، یاخود حوکمی ته‌وافوقی تووڕههڵدرێنه نێو سه‌به‌ته‌ی کاغه‌زه‌وه! هیچ شێوازێکی حوکم وه‌کوو پهنجابهپهنجا نزیک نییه له جامبازیی نێو ئه‌شکه‌وتی چه‌ته‌کانه‌وه، هیچ سیاسه‌تێکیش دوور نییه له دیموکراسییوهوه وه‌کوو حوکمی ته‌وافوقی که ته‌نانه‌ت گوێزرایه‌وه بۆ به‌غدا، ئهوێندهرێشێ گه‌نده‌ڵ کرد یان گه‌نده‌ڵتر کرد!
6. جیاکردنه‌وه‌ی پارت له حکوومه‌ت و داموده‌زگای تایبه‌ت به ده‌وڵه‌ت. سیاسه‌ت بۆ باره‌گای پارته‌کان، له ئه‌نجوومه‌نی یه‌که‌کانی به‌ڕێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵگا وه‌کوو بۆ نموونه ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، ژێر بنمیچی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها له ڕێگای ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن. حکوومه‌ت که ئامرازی جێبه‌جێکردنی قانوونه‌کانه، پرۆژه‌کانه، پیلاندانانه، به‌ستنی په‌یوه‌ندییه‌کانه چ خۆماڵی و چ ده‌ره‌کی...تاد، ته‌نها ئه‌و سیاسه‌تبازانه، واتا ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که بوونه‌ته کارگێڕ تیایا وه‌کوو بۆ نموونه وه‌زیران و کارمه‌ندانیان و یارمه‌تیده‌رانیان ده‌بێ کاری تیا بکه‌ن نه‌ک هه‌موو گۆشه و په‌نای حکوومه‌ت هه‌ر به‌رپرسان به‌ڕێوبه‌رن وه‌کوو ئیمڕۆکه ده‌بینیت دانیشگاکانیش و فێرگه‌کانیش به‌رپرسان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یکی ڕاسته‌وخۆ هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسیش به‌هه‌مان شێوه. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که سیاسه‌توانان ده‌بێ بزانن شوێنی دیاریکراویان کامه‌یه به‌پێێ قانوون کاربکه‌ن نه‌ک خۆیان ببن به قانوون و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان داگیرکه‌ن. به‌م شێوه‌یه دیموکراسی ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و سستێمی تۆتالیتاری نایه‌ته کایه‌وه و ته‌واو ده‌بێ. ئه‌و پارتانه‌ی که له حکوومه‌ت به‌شدار نین کاری سیاسی خۆیان ده‌گێڕن له په‌رله‌مان، چ وه‌کوو به‌رهه‌ڵستکار، چ وه‌کوو پاڵپشتی ده‌سه‌ڵات چونکه مه‌رج نییه پارتێ له حکوومه‌ت نه‌بێ ببێ به به‌رهه‌ڵستکار؛ ئه‌مه به‌ستراوه به هه‌ڵوێست و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی خودی پارته‌که‌وه- هه‌روه‌ها له باره‌گا و له ئه‌نجوومه‌نه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا و له‌نێو جهماوهریشا.
خاڵێکی گرنگ ماوه‌ته‌وه که باسکرێ که هاوکات په‌یوه‌سته به خاڵه‌کانی باس‌کراو، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک سه‌رخۆبوونی خۆی هه‌یه چونکه په‌یوه‌سته به هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه. مه‌به‌ست لێره شێوازهبیرمانه واتا "عهقلییهتمان". به واتایه‌کی تر چۆنیه‌تیی بیرکردهوهمان و بیروباوه‌ڕمان ده‌رباره‌ی ژیان، سیاسه‌ت، کۆمه‌ڵگا، دین، مرۆڤ، هۆز و خێڵ و تیره و خێزان، براده‌ری و ده‌سته‌یه‌ک چه‌مکی جۆراوجۆر که هه‌ندێکیان یان زۆربه‌یان ده‌یه‌ها و بگره سه‌ته‌ها ساڵه بوونه‌ته چوارچێوه‌ی هزر و که‌سایه‌تیمان وهاوکات بوونه‌ته مایه‌ی شکسته‌کانمان و پاشکهوتنمان به شێوه‌یه‌کی گشتی. ده‌با به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه باسیان بکه‌یه‌ن خاڵبه‌خاڵ:
v یه‌که‌م شت یان چه‌مک یان بابه‌ت خودی سیاسه‌ته که بۆچوونێکی هه‌ڵه و چه‌وت و تێکشکاومان بۆی هه‌یه. کاتێ که پرسیار له تاکێکی کورد ده‌که‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌م چه‌مکه گوێت له وشه‌گه‌لی "درۆوده‌له‌سه و ساخته و فێل دێ" زۆربه‌مان و به‌تایبه‌تیش سیاسهتبازانمان به‌م شێوه‌یه بیره‌که‌نه‌وه له سیاسه‌ت. به‌ڵام ئایا ڕاسته سیاسه‌ت درۆوده‌له‌سه و ساخته و فێڵه؟ بێگومان نه‌خێر! سیاسه‌ت زانیاری و زانست و هونه‌ره. سیاسه‌ت له گشت دانیشگاکانی جیهان ده‌خوێنرێ وه‌ک بابه‌تێکی مرۆییی سه‌ربه‌خۆ و به کۆمه‌ڵێ به‌شی جۆراوجۆره‌وه. به‌م ڕۆژگاره فێرخوازان ماجیستێر و دکتۆرای له‌سه‌ر دێنن، ئایا دکتۆرا یان به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستی له‌سه‌ر درۆوده‌له‌سه و ساخته و فێڵ هه‌یه؟ ته‌نانه‌ت خودی مرۆڤ وه‌ک گیانله‌به‌رێکی سیاسی له‌قه‌ڵه‌مدراوه له‌لایه‌ن فه‌یله‌سووفێکی یۆنانی که پلاتۆنه (427-347 پ.ز.). جا ئه‌م بۆچوونه تاڵ و به‌تاڵه زۆر جار وه‌کوو پاساوێکی ساده و ساکار به‌کارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن سیاسهتبازاکانمانهوه بۆ هه‌ڵه و تاوان و که‌رایه‌تی و بگره ناپاکی و گه‌نده‌ڵی و خیانهکتکاریش به گشت جۆره‌کانییه‌وه! ئه‌م جۆره ڕاڤه‌کردنه له‌مه‌ڕ سیاسه‌ت له‌لایه‌ن تاکه گه‌نده‌ڵ و ناپاکه‌کانه‌وه به‌رپابووه که سیاسه‌ت لایان تیجاره‌ت و جامبازی و کڕینوفرۆشتنی کاڵا و کوتاڵه له مه‌زادخانه به‌ڕه‌ڵاکان! شتێکی سه‌ره‌کی و ئێجگار گرنگه که ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵکه‌نین له مێشک و ده‌روونمان و هاوکات یان پاشان بوچوونێکی زانستی و مرۆیی بکه‌ین به به‌دیل بۆی، ئه‌گینا ئه‌م چه‌وتییه هه‌ر هاوته‌ریبانه به‌رده‌وام ده‌بێ له‌گه‌ڵ دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و چڵ و به‌شه‌کانی.
v دووه‌م چه‌مکی ده‌سه‌ڵاته. ده‌سه‌ڵات تا ڕاده‌یه‌ک هاوواتایه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت، چونکه سیاسه‌ت به‌بێ ده‌سه‌ڵات ناشێ و نابێ. سیاسه‌ت له خۆ‌یا بڕیاردانه، بڕیاریش به‌بێ ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێناکرێ. ده‌سه‌ڵات له سیاسه‌تا هێزه، به‌ڵام هێزێکی قانوونییه و ڕه‌ها نییه و ده‌بێ له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییا بێت. له کۆمه‌ڵگای دیموکراتی ده‌سه‌ڵات خۆی له خۆ‌یا ئارامانج نییه به‌ڵکوو ته‌نها و ته‌نها که‌ره‌سته‌یه؛ که‌ره‌سته‌یه بۆ گۆڕانکاری، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئارمانجانه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ڕی جۆراوجۆراو ئاماده‌کراون بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ڕاستییه‌کی زیندوو له خودی کومه‌ڵگادا. ده‌سه‌ڵات به‌م شێوازه جوان و ئاکارهکییه (واتا ئه‌خلاقییه) نه بۆ سامانه، نه بۆ پله‌وپایه‌یه و نه بۆ خۆده‌رکردن وخۆههڵکێشانه! له کۆمه‌ڵگای نادیموکراتی و گهندهڵئامێز مایه‌ی سامان و خۆشگوزه‌ران و مه‌نسه‌بی سیادییه! ئه‌م دیارده‌یه له جیهانی ئیسلامی به شێوه‌یه‌کی گشتی، له جیهانی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین (ئیسرائیل لێره بێجگهوهره) به تایبه‌تی ته‌نها تێگه‌یشتنه که زاڵه به‌سه‌ر سیاسهتبازهکانهوه وله‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سه‌رکرده‌کان. کوردستانیش له‌هه‌مان بازنه‌دایه ئه‌گه‌ر خه‌رابتریش نه‌بێ! لای ئێمه هه‌ر ئه‌وه نییه که گه‌نده‌ڵی به‌رپایه و ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبتهییهکان به‌کار ده‌هێنرێت، به‌ڵکوو گه‌ل ونیشتمانیش کراونه‌ته قوربانی ده‌سکه‌وته‌کان! ئا ئه‌مه‌یه کاره‌سات؛ ئا ئه‌مه‌یه نه‌هامه‌تی! لای ئێمه تاک ناچێته نێو سیاسه‌ت چونکه ده‌یه‌وێ کۆمه‌ڵگا بگۆڕێ، چونکه هزری سیاسی به‌رزه، چونکه ده‌یه‌وه‌ی ڕۆڵگێڕ بێ و کاربکاته سه‌ر ژیانی گشتی و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێ، چونکه ده‌یه‌وێ به‌ڕاستی خزمه‌ت بکات و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بیروڕای نوێی پێیه، به‌ڵکوو بۆ پله‌وپایه، بۆ پاره، بۆ خۆ گونجان له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی بارۆدۆخ و هه‌لومه‌رجی ئێستاکانهیی، بۆ فیزلێدان و بۆ ژیانێکی تازه له‌گه‌ڵ حیمایه و ئۆتۆمبیلی که‌شخه! بێگومان ئه‌م بۆچوونه چه‌وت و ناله‌بار و دوور له ئاکاری مرۆیییانه له بۆشییه‌وه هه‌ڵنه‌قوڵاوه، به‌ڵکوو له زه‌لکاوی ڕێکخسته سیاسییه چهوتهکهوه ده‌رپۆقیوه. چونکه سستێمهکه له‌سه‌ره‌تاوه سه‌قه‌ته. گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌کا و دهجهقێ، پاشان به‌ره‌و خواره‌وه دێت تاکوو ده‌گاته نێو ئه‌ندامه چکۆڵه‌کان و دواجاش وه‌کوو ڤایرۆس بڵاوده‌بێته‌وه نێو خانه‌کانی کۆمه‌ڵگا! کاتێ که سه‌رۆک پارتێ، یان خاوه‌ن پله‌یه‌کی به‌رزی پارته‌کی، یان وه‌زیرێ، یان ئه‌ندام په‌رله‌مانێ، یان کارمه‌ندێکی حکوومه‌تیی سه‌ر به یه‌کێ له پارته‌کان ده‌یه‌ها بگره سه‌ته‌ها تاک خزمه‌تی ده‌که‌ن، چ وه‌ک پاسه‌وانی که‌سه‌کی (واتا حیمایه)، چ وه‌ک هاوڕێ، چ وه‌ک خزمه‌تکار، چ وه‌ک لێخوڕی ئۆتۆمبیل، هاوکاتیش چه‌ند کۆشک وته‌لار و کۆمپانیایهکیشی هه‌یه و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆر، ده‌بێ ناوبراو یان ناوبراوان چون کاری سیاسه‌ت بکه‌ن! ئایا سیاسه‌ت ئه‌مه‌یه؟ یاخود سیاسه‌ت وه‌هایه؟ باشه ئه‌م بوونه‌وه‌ره گهڕێبێ چۆن ته‌ماشای خۆی بکات و چلۆن بڕوانێته ئاوێنه؟! پێم ناڵێێ چه‌مکی سیاسه‌ت وه‌ک زانیاری وزانست و هونه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ت و جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌گه‌ل و بهرنامهگهل وبیروباوهڕهکان، ئه‌م شته ناوه‌ڕۆکدار و سه‌نگینانه چۆن جێی ده‌بێته‌وه له مێشک و کات و بیر و کاری ناوبراو؟! ئه‌مه هه‌موو شتێکه ته‌نها سیاسه‌ت نه‌بێ! بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گۆڕانکاری بکه‌ین، ده‌بێ ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وته به‌دفه‌ساڵه نه‌مێنه له کوردستان. ده‌بێ سیاسه‌تباز وه‌کوو هه‌موو هاوڵاتانی تر بن و هه‌مان ژیانیان هه‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵه‌کی و یه‌کسانیی نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا. نابێ و ناشێ سیاسه‌تباز له‌سه‌ر لوتکه‌ی چیا بێت و له‌وێنده‌رێوه ته‌ماشای گه‌ل بکات و ئه‌مه‌ش به چاوێکی نزمه‌وه. نابێ و ناشێ بڕیاره چاره‌نووسسازه‌کان له ژووره داخراوه‌کان بدرێن وگه‌لیش هیچ حیسابێکی بۆ نه‌کرێ یاخود پێی بگوتڕی نه‌فام و کاڵفام! واتا سه‌رکرده‌کان و به‌رپرسه‌کان له کۆشکه‌کان و خۆشگوزه‌ران، جه‌ماوه‌ریش له کۆڵانه ته‌سکه‌کان وکهلاوهکان وسه‌ر شه‌قامه بێشۆستهکان! سیاسه‌توان ده‌بێ بزانێ ئه‌ویش وه‌ک هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا کرێکاره و کارمه‌ند و مووچه‌ی خۆی هه‌یه، له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌کی گرنگ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ناوبراو به‌رپرسه له‌مه‌ڕ جه‌ماوه‌ر و پێویسته هه‌میشه له بیری بێت که ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان پێ به‌خشیوه و به‌پێی ویستوخواست و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان کاربکات، ئه‌گینا ده‌بێ وازبێنێت و بڕوا کارێکی تر هه‌ڵبژێرێ.
بۆ ته‌واوکردنی وتاره‌که تکایه کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه‌ن:http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5067e4b6
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست