سێ ئه‌ستێره‌ی تر کوژانه‌وه
Sunday, 13/01/2013, 12:00
ئه‌مجاره له پاریسی ئازاد و خۆشگوزه‌ران
سێ چه‌پکه‌گوڵی پاکیزه خه‌ڵتانخوێنکران
پاش هه‌زار ساڵ له باخچه‌ی دوژمنان
به‌بێ ئاو، به‌بێ هه‌تاو، به‌بێ باخه‌وان
دوای په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستی که‌وتن
نێژرانه‌وه له شاری هونه‌ری جوان
ئه‌مجاره له پاریسی شۆرشی سوور
ئازادی و دادپه‌روه‌ری و برایه‌تی
کرانه دروشم بۆ گه‌لێکی بێ خاوه‌ن
بۆ مافی ژین، بۆ خاکێکی بێ سنوور
ئه‌مجاره له پاریسی لۆڤه‌ر و ئیڤل
مووزه‌خانه بوو به سێ په‌یکه‌ر
بورج کرا به چرای شکۆمه‌ندی
ئه‌سرین وخوێن بوون به کل
ئه‌مجاره له پاریسی پاشهاوچه‌رخ
شاری سارته‌ر و سیمۆن دی بۆڤوار
بوونایه‌تیی مرۆڤ که‌وته جه‌نگه‌ڵ
گه‌ڕایه‌وه پێشمێژووی بێ نرخ
ئه‌مجاره نه یه‌که‌م جاره نه دواجار
زۆر درێژخایه‌نه کاروانی شه‌هیدان
به‌رده‌وام ده‌بێت تاوانی دوژمنان
تاکوو سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست