داستانی که‌شتییه‌کی تێپه‌ڕبوو
Thursday, 02/04/2009, 12:00
نهدهستوور خوێندرایه‌وه
نهبهرچاوکهوت سنوور
هه‌موو درۆیه‌کی گوهرهدهرچوو
بوو به‌ئه‌فسانه‌ی نێو زاخوور*
ئارمانج دیموکراسییه
به‌ڵێ ئهمهگوترا
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه
مافی مرۆڤه
ئازادی و شادییه
ده‌نگی ئاش ده‌بیسترا
به‌ڵام دانهوێڵهنهکوترا
***
چاوه‌ڕوان بوو
ده‌شت و ڕووبار
تاک و جووت
دره‌خت و ئاسمان
کهژوکێوان
له‌گه‌ڵ باڵندان
باری باران
بوو به‌لافاو
بوو به‌ڕاپه‌ڕین
بوو به‌زریان
ته‌پڵ ههورهتریشقهبوو
شمشاڵ ڕه‌شه‌با بوو
ساز ئاسنکوتان
ده‌هۆڵ بوومه‌له‌رزه
که‌شتی گه‌یشت
له‌نگه‌ری لێدا
له‌به‌نده‌ری شار
نه یه‌ک جار
نه‌دوو جار
نهدهجار
درا جاڕ
کهشتییهکهتێپهڕبوو
که‌سیش سوار نه‌بوو
***
به‌فر باری گوتیان په‌مووه
باری گه‌زۆ گوتیان خۆڵه
پاشان کهژیلهمۆ باری
گوتیان خوایهتووڕهبووه
***
نهپرۆتۆکۆڵ نووسرایه‌وه
نه مۆرکراڕێککهوتننامه
هه‌موو ڕواڵه‌ت ده‌رچوو
بووه مره‌که‌بی گاڵتهنامه
ئارمانج فیدراڵییه
نا ده‌وڵه‌ت نییه
یه‌کێتیی خاکی ئه‌وانه
بۆ ئێوهئهوهنییه
سروودی نیشتمانی بیسترا
به‌ڵام گوێی بۆ شلنهکرا
ئاڵای کوردستان به‌رزکرایه‌وه
که‌چی خاکی بۆ ڕزگارنهکرا
دواجا ده‌رکه‌وت چه‌قی زه‌لکاو
سهرئاوکهوت ئێسکوپروسک
جوانی وه‌ک په‌یکه‌ر تاشرا
ڕاستی وه‌ک پووش شهنکرا
سه‌ربڵندی چهمایهوهنوقمکرا
ئازادیش دهها سنوورداشکرا
***
لهخۆڕهڵاتهوهچهند سوارچاکێ هاتن
لهباکوورهوهشاسواران گه‌یشتن
پاش ده‌یه‌ها سیاساڵ
به‌ردی قاره‌مان
بوو به‌ئاوێنه‌ی ڕۆژ
ئه‌وه‌تا ڕاستی گه‌ڕایه‌وه
بوو به‌هیوای دواڕۆژ
* زاخوور هاوواتایهبۆ ئه‌شکه‌وت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست