کوردێک و شیعه‌یه‌ک و سوننه‌یه‌ک!
Monday, 02/01/2012, 12:00
ئه‌مڕۆ گوایا کوردێ سه‌رکۆماری عیراقه، عه‌ره‌بێکی سووننه جێگریه‌تی، هه‌روه‌ها عه‌ره‌بێکی شیعه‌ش سه‌روه‌زیری عیراقه!
ئه‌گه‌ر بێت و وڵاتێک دروستکه‌ین ئه‌مریکییه‌ک سه‌رکۆماری بێت، فه‌ره‌نسییه‌ک سهروزیری بێت و ئهڵمانییهکیش جێگری سهرکۆمارهکه بێت؛ تۆ بڵێیت ڕێککه‌ون!
ئاخر ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌موویان دیمکراتن، دیموکراتخوازن و هونه‌ری گفتوگۆ ده‌زانن و هه‌ر سێکیانیش هاودین و هاوئامانجن! که‌چی له دۆخێکی وههایا زۆر زه‌حمه‌ته کۆکبن ئه‌گه‌ر مه‌حاڵیش نه‌بێت!
ده‌ی پێم نابێژیت هه‌ڤاڵه تێکۆشه‌ره‌کانی خۆمان چلۆن ڕێکدهکهوهن؟
له سه‌ره‌تاوه هه‌ر سێکیان قایلبوونه به‌و پلههوپایهیهی پێیان به‌خشراوه و هه‌ر به ماومۆچ و پێکه‌نین و ڕووخساره جوانه‌کانیانه‌وه پێشاندراون! به‌ڵام ئایا سیاسه‌ت هه‌ر ڕوواڵه‌ته؟ سیاسه‌ت هه‌ر چه‌ند تاکێکه؟ سیاسه‌ت هه‌ر گه‌مه‌ی نێو ژووره فێنکهکانه؟ ئه‌ی کۆمه‌ڵگا، ئه‌ی جه‌ماوه‌ر، ئه‌ی بنکه‌کان وچڵهکان و کونوقوژبنهکان؟ ئه‌ی ململانێ و کۆنترهدیکتهکان (واتا دژگهرییهکان)؟ ئه‌ی ده‌سته و چین و دین و ئایین و زمان و که‌له‌پوور و ناسنامه و مێژوو و بۆچوونه جیاوازه‌کان؟
له‌سه‌ره‌تا کۆکبوون سانایه به‌ڵام کات سبه‌ینێ ده‌بێته پێوه‌ر بۆ په‌یوه‌ندییه‌کان. سیاسه‌ت په‌یوه‌ندی نییه له‌نێوان تاکه‌کان، به‌ڵکوو له نێوان هێزه‌کان (هێزه‌کان به واتا گشتییه‌که‌ی). له عیراقیش سێ هێزی سه‌ره‌کی هه‌ن که مه‌حاڵه پێکبێن!
ته‌ماشاکه کورد (مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاته ڕهسمییهکهیه که پێکهاته ڕاستینه‌که‌ی چه‌ند که‌سێکه به په‌نجه ده‌ژمێردرێن) چی نه‌کرد بۆ برا عهرهباکنی له 2003 وه تاکوو ئه‌مڕۆ؟ هه‌رچی سازشت بوو کردی، هه‌رچی مامه‌حه‌مه‌یی بوو نواندی، هه‌رچی سستی و خه‌مساردی بوو سه‌لماندی و هه‌رچی مافی نهتهوییی کورد بوو کردییه سه‌ر سینییه‌کی زێڕین و بردی بۆ به‌غدای عرووبه و ئیسلام (ئیسلام به واته سیاسییه‌که‌ی). که‌چی له‌سه‌ر ئه‌مه‌شه‌وه برا عه‌ره‌به‌کان یاخود عیراقییه‌کان هیچ حیسابێکیان بۆ ئه‌م هه‌موو ملکه‌چییه نه‌کرد و ناشیکه‌ن! (وه‌ها ده‌ره‌که‌وێ چاک له گه‌وهه‌ر و چلۆنایه‌تیی ئه‌م ده‌سه‌لاته گه‌ییوون)!
له‌وانه‌یه هه‌ندێ که‌س بیژن ئه‌ی ئه‌و نییه فیدرالیمان وه‌رگرتووه! من له وه‌ڵاما ده‌بێژم کورد هیچی وه‌رنه‌گرتووه وه‌ک گه‌ل، نه‌ته‌وه، خاوه‌ن خاک و نیشتمان و ناسنامه‌ی تایبه‌تیی خۆی. کورد له 1991 ده‌وڵه‌تی عیراق خۆی کێشایه‌وه (وه‌کوو کاردانه‌ویه‌ک بۆ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کوردستان پاش شه‌ڕی ڕزگارکردنی کوێت) له‌و ناوچانه‌ی که هه‌مان عیراق له 1974 پێشکه‌شی کرد به کورد و هیچی تر! واتا ئه‌وه‌ی هه‌یه دراوه نه‌کوو وه‌رگرتراوه! ده فه‌رموو ئه‌وه‌تا 20 ساڵه هه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌یه وهه‌بووه و یه‌ک بست به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌چووین له‌م باره‌وه! له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه عیراق له ده‌ستووره ههمیشهیییهکهی ده‌وڵه‌تێکی فیدرالی نییه به‌ڵکوو شێوازی حوکمه‌که‌ی فیدرالییه! ئه‌مه‌ش له هیچ قامووسێکی سیاسییا نییه! چونکی هه‌میشه ده‌وڵه‌ت فیدرالی ده‌بێت نه‌ک ڕژێم یاخود شێوه‌ی حوکمکردن! (بڕوانه ده‌ستووره‌که ماده‌ی یه‌که‌م) ئایا کورد خه‌ڵه‌تێنراوه یان خۆی خۆی خه‌ڵه‌تاندووه؟
با بێنه‌وه سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌که:
ئه‌و سێ برایه ناوبراوانه (چاتره بێژین برا دوژمنه‌کان) ئه‌مڕۆ که‌وتوونه‌ته نێو ئه‌و چاڵه‌ی بۆ یه‌کتر هه‌ڵیانکه‌ندووه یاخودیش خۆیان بۆ خۆیان هه‌ڵیانکه‌ندووه! جێگر و سه‌رۆک ئه‌وه‌تا له کوردستانن. گوایه جێگر تاوانبارکراوه به‌وه‌ی که ئیرهابییه! به‌ڵام سه‌رۆکه‌که‌ی ئه‌مه به بڕیارێکی ته‌واو نازانێ و لای خۆی دایناوه وه‌کوو میوان! باشه له سیاسه‌تا میوانداری هه‌یه به‌تایبه‌تیش له دۆخێکی ئاوهادا! پاشان ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ناوبراو ئیرهابی ده‌رچوو (ئه‌گه‌ریی ئه‌مه‌ش له ئارادایه) ئه‌ی گوایه سه‌رۆکه‌که‌ی له کوێ نووستبوو ئه‌م کاته درێژه؟ خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت ده‌بێ هه‌ردووکیان ده‌ست له‌کاربکێشنه‌وه هه‌ر وه‌ک ڕێزگرتنێک له خۆیان!
خۆشتر ئه‌وه‌یه که یه‌کێ له به‌رپرسه‌کانی سه‌ر به سه‌روه‌زیر سه‌رکۆماریش تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی که ئیرهابییهکی شاردووه‌ته‌وه؛ ئه‌مه‌ش به‌پێی قانوون ڕه‌وایه! تۆ بێژی له هیچ گۆشه‌یه‌کی دونیا یان دونیای سیاسه‌ت مه‌هزه‌له‌ی وه‌ها ڕوویدابێت؟ سه‌رکۆمار و جێگره‌که‌ی و سه‌روه‌زیران بوونه‌ته به‌ردی یاریی سێڕسکان! هۆیه‌که‌ی چییه؟ بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌گوڕیشه‌ی کێشه‌که که بریتییه له‌وه‌ی که ئه‌م سێ مه‌ردوومه کۆکبوونیان مه‌حاڵه هه‌رچه‌نده سه‌رکۆمار کار نه‌ماوه نه‌یکات بۆ ڕازیکردنی هه‌ردووکیان و دامودهستهکانیشیان! چونکه سیاسه‌ت فێڵ و ساخته و درۆ وڕووالهتبازی نییه به‌ڵکوو زانیاری و زانست و هونه‌ره، ئه‌مانه‌ش له چێوه‌ی ڕاستگۆیی ولێهاتوویی. پێم نابێژی کامیان یان کام سیاسه‌توان له عیراق کوردستان ئه‌م دوو مۆرکه گرنگه‌یان تیایه؟
کوردێک وشیعهیهک وسوننهیهک ناتوانن پێکه‌وه ده‌وڵه‌تێک به‌ڕیوه‌به‌رن که یه‌ک پارچه‌بێت وهه‌ر سێکیانیش بێژن ئێمه یه‌کێتیی وڵات ده‌پارێزین! له کاتێکا هه‌ر سێکیان درۆده‌که‌ن به‌ڵکوو هه‌ر یه‌کێکیان په‌ته‌که یاخود کورسییه‌که به‌لای خۆ‌یا ڕاده‌کێشێ له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وی تر یاخود ئه‌وانی تر.
عیراق یه‌ک پارچه نییه، مێژوو پێمان ده‌بێژێ هه‌روه‌ها دۆخه‌که‌ی ئیمڕۆ (واتا واقیع) که ئه‌مه وڵاته بهزۆردروستکراوه نه‌ک ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی مێژوویییه به‌ڵکوو تاوانێکی مێژوویییه!
له‌سه‌ره‌تاوه گوتوومه و هه‌میشه ده‌یڵێمه‌وه ته‌نها یه‌ک چاره‌سه‌ر هه‌یه بۆ عیراق ئه‌ویش دابه‌شکردنی نه‌ک له نێوان ئه‌و سێ ناوبراوانه به‌ڵکوو له نێوان سێ پێکهاته‌ی جیاواز واتا کورد و شیعه و سوننه، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ر سێ لایه‌نه‌که‌یه!
ئه‌م دابهشبوونهدهشیا زووتر بکردرایهبهڵام له2003 چ کورد و چ شیعهتاوانێکی گوه‌ره‌یان کرد دژ به‌گه‌لانی عیراق (نه‌ک گه‌لی عیراق!) کاتێ له‌بری ڕێبازی زانستی و بابه‌ته‌کی و مرۆیی، ڕیبازی سۆزمه‌ندی و دژ به‌لۆژیکی سیاسی‌یان به‌کارهێنا. ئه‌گه‌ر شیعهمهبهستییان ده‌سبه‌سه‌راگرتنی گشت عیراق بێت و بیکهنهئێرانێکی تر (ئه‌مه‌ش بۆ نموونه) باشه‌ئه‌ی کورد تۆ بۆ چی؟!
به‌ڵام ئه‌بێ هه‌موو چاک بزانین کهقانوونگهلی مێژوو، قانوونگه‌لی کۆمه‌ڵگا مرۆیییه‌کان زاڵن به‌سه‌ر ویستوخواستی مرۆڤگه‌ل به‌تایبه‌تیش کاتێ کهناوبراوان ده‌یانه‌وێ چه‌رخی مێژوو ڕاگرن! یه‌ک هه‌نگاوی تر ماوه، یه‌ک قۆناخی تر ماوهئهمیش دابه‌شبوونی عیراقهبۆسێ ده‌وڵه‌ت بۆئه‌وه‌ی لۆژیکی مێژوو بیسه‌لمێنێ که‌هیچ هێزێک تاکوو سه‌ر نایبهزێنێ!
به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مه‌ێ جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ک ڕاستییه‌ک بکه‌مه‌وه ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی که که‌س له‌م خاپووره وڵاته عیراقی نییه واتا که‌س ئه‌مه‌کی نییه بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌ڵکوو هه‌موویان درۆده‌که‌ن!
جارێ کوردێک که خۆی به عیراقی ده‌زانێ یان درۆ ده‌کات یان ڕوواڵه‌ت بازه (واتا دوورووه و مونافیقه) ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ر چ هۆیه‌ک بێت به‌رژه‌وه‌ندی بێت یان خیانه‌تکاریی نه‌ته‌وه‌یی. بێگومان هه‌ندێ کوردی ساده‌ش هه‌ن که زانیاری‌یان هه‌ژاره له‌م باره‌یه و نازانن ناسنامه‌ی نهتهوهیییان چییه و ئه‌مانه‌ش گله‌یییان لێناکرێت چونکه قوربانیی ده‌سه‌ڵاتێکی ناپاکن هه‌رچی سوننه‌شه ئه‌وا پێش هه‌موو شتێک نهتهوخوازێکی ده‌مارگیرن (ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زپه‌رستیش نه‌بن) پاشان موسڵمانی سوننه‌ن پاشان گوایا عیراقین! شیعه‌ش یه‌که‌م جار موسڵمانی شیعه‌ن ئینجا عه‌ره‌بن پاشانیش عیراقین! دهها کوانێ عیراقیبوون که ده‌بێ یه‌که‌م پله‌ی ناسنامه‌ی تاک و مرۆڤ و هاوڵاتی بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست