تێنه‌گه‌یشتن یاخود ترسنۆکی
Thursday, 12/01/2012, 12:00
هه‌موو ڕۆژێک کاتێ که‌خۆر دیمهنهپرشنگدارهکهی ده‌ره‌خات بۆ زه‌مین، ته‌نها پهشیمانهکهڕووناکی و گه‌رمایی دهبهخهشێ به‌باشووری کوردستان!
هه‌تاو دینه‌مۆی ژیانهبۆ دانیشتوانی سه‌ر زه‌مین، که‌چی کوردگه‌لی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌و به‌شه‌ی کوردستان خۆیانی لێدهشارنهوهو ههمیشهدهگهڕێن یان چاتر بێژم ڕاده‌که‌ن به‌ره‌و سێبه‌ر و بۆ ئه‌وی هه‌ر بهتهرمایی بمێننه‌وه!
له‌کوێ چرایه‌ک داگرسێ یان داگرسابێ، کاری ئه‌وان ئهوهیهکهبیکوژێننهوه.
له‌چ قوژبنێکی ئه‌م جیهانه‌دا ڕێگایه‌کی گونجاو هه‌بێ کهدهبێتهمایهی سه‌رکه‌وتن، یه‌کسه‌ر تێکی ده‌ده‌ن یان دهیکهنهتۆپهڵکهی لم یان پڕی ده‌که‌ن له‌دڕک.
ئه‌گه‌ر هاتوو سیاسهتوانێ، ڕۆشنبیرێ، یان خێرخوازێ گوتارێکی جوان کهلهبهرژهوهندیی کورد و کوردستانه، یان هه‌ڵوێستێکی جوامێرانهیهبۆ کێشه‌ی کوردستان، ده‌سه‌ڵاتی ناوبراو یان فه‌رامۆشی ده‌کات یان دهیخاتهنێو زبڵدانی مێژووه‌وه.
ده‌رفه‌ت پاش ده‌رفه‌ت، پاپۆڕی ڕزگاری پاش پاپۆڕی ڕزگاری، ههلگهل پاش ههلگهل، دۆخی گونجاو پاشد دۆخی گونجاو، گشتی ده‌که‌نه‌قوربانیی بۆچوونگه‌لێک و بیروباوه‌ڕگه‌لێکی چه‌وت و سه‌قه‌ت و بێنموود و که‌ره‌کی.
ئه‌م گوتارهزیاتر کاردانهوهیهیاخود وهڵامهبۆ ئه‌و بێژهیهکهلهلایهن فه‌رهاد ئه‌ترووشی زمانحاڵی هاوپه‌یمانیی کوردستان گوتراوهبۆ (ئاکانیوز) ئه‌مڕۆ واتا 11ی یه‌کی 2012.
له‌وێنده‌رێ نێوبراو ده‌بێژێ: "ئێمهنابینهدهسپێکهر بۆ دابه‌شکردنی عیراق" (لهعهرهبییهوهکردوومهبهکوردی).
بێگومان ئه‌م گوتهچکۆڵهیهئهم واتانه‌ی خوارهوهبهخۆیهوهدهگرێ:
عیراق ههمیشهههر یه‌ک پارچهبووهنابێ وناشێ دابه‌شکری.
عیراق یه‌ک وڵاته، یه‌ک گه‌له، یه‌ک نیشتمانه، یه‌ک خاکه، یه‌ک چاره‌نووسه‌و یه‌ک مێژووه.
کوردستان نابێ و ناشێ جیاببێته‌وه، واتا سه‌ربه‌خۆ بێ (چونکی دابه‌شبوونی عیراق واتا ڕزگاربوونی کوردستان).
ئێمهئازادیمان ناوێ: چونکهئازادی ڕاستینهبهبێ سه‌رخۆبوون نییهیاخود ته‌نها خه‌ونی شاعیرانه!
کوردستان هه‌رگیز داگیرکراو نهبووهلهلایهن عیراقهوهبهڵکوو ههمیشهبهشێکی سروشتی بووهلهعیراق.
عیراق قه‌ت دوژمنی کورد و کوردستان نه‌بووه.
ئه‌مه‌چه‌ند ڕاستییه‌کن کهدێنهبهرههماندن واتا "ئیستنتاج به‌عه‌ره‌بی".
زۆرجار ژێرکه‌وتن یاخود دۆڕاندن به‌دووسێ وشهئهنجامدهدرێت وه‌کوو ئه‌و دهستهواژهژههراوییهی سه‌ره‌وه.
سیاسه‌تکردن پێش هه‌موو شتێک وشه‌گه‌له، قسانکردنه، گفتوگۆیه، دروشم و په‌ند و لۆژیکهپاشان کردار و کرده‌وه‌یه.
کاتێ که‌زمان یان زار ئهوهندهههژار و ترسنۆک و بێنموود و بچووک ده‌بێت، ئه‌وسا سیاسه‌ت ده‌ره‌که‌وێ که‌چه‌ند بێئه‌نجام و بێهوده‌یه.
پاشان درۆیه‌کی گهورهدهخاتهسهر زاری و ده‌بێژێ که‌گوایا کورد ئارهزومهندانهگهڕانهوهبۆ به‌غدا.
بێگومان کورد نهدهگهڕایهوهئهوهی گهڕایهوهدهسهڵات بوو، تاڵه‌بانی و بارزانی بوون نه‌وه‌ک گه‌ل! به‌ڵام توانییان گه‌ل خه‌ڵه‌تێنن و قایلی که‌ن بهدرۆودهلهسهو پڕوپاگه‌نده‌ی ههمهجۆر (کوردگه‌لێکی زوریش هه‌بوون کهلهسهرهتاوهدژی ئه‌م گهڕانهوهیهبوون).
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا جۆن ماکین قسه‌ی خێرده‌کات بۆ پاشه‌ڕۆژی عیراق و ناوچهکهکهچی ناوبراو سووکایه‌تیی پێده‌کات. ئه‌و ده‌بێژێ عیراق به‌ره‌و تیاچوون و دابه‌شبوون ده‌چێت (که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌مایه‌ی سه‌رخۆبوونی کوردستان) که‌چی ناوبراو ده‌بێژێ ئه‌م قسهیهپهیوهستهبهسیاسهتی ناوخۆی ئه‌مریکاوه! (جا وهرهدۆستایهتیی گه‌لی کورد بکه یاخود قسه‌یه‌کی باش بکهکهـ لهوانهیهههر به‌ڕێکه‌وت ـلهبهرژهوهندیی کورد و کوردستان بێت!).
پاشان ده‌بێژی که‌کورد نهبووهتههۆێ ناکۆکی له‌عیراق. بێگومان! چونکهکورد له‌به‌غدا هه‌گبه‌که‌ی بهتاڵههێچی پێنییهتهنها چووهبۆ پاره‌و پلهوپایهنهک بۆ سیاسه‌تکردن! ئه‌گینا ئه‌گه‌ر پێجه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌ی من بووایهدهبوایهناکۆکی له‌نیوان ئێوه و به‌غدا ههبوایهنهوهک له‌نێوان ئه‌وانگه‌ل، چونکی کێشه‌ی کورد هه‌ر هێشتاکانا له سه‌ره‌تاکه‌ی دایهوکورد نهگێشتووهتهمافی نه‌ته‌وه‌ییی خۆی!
پاشان ئاماژه‌ده‌کات که‌ئه‌وان واتا لایه‌نی کوردی هه‌رگیز باسی جێبه‌جێکردنی خواسته‌کانی کوردی نهکردووهبهڵکوو هه‌ر خولیای جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانی لایه‌نه‌کانی تر بووه. ئافه‌رین! باشهدهها بۆ گله‌یی و گازه‌نده له‌به‌غدا ده‌که‌ن یان له‌مالیکی به‌ستزمان؟
ده‌بێژی ئه‌گه‌ر بمان خواستایهعیراق پارچهپارچهکهین و دابهشکهین هه‌ر له2003 ده‌مانکرد. واتا ئێمهدهمان توانی کوردستان ڕزگارکه‌ین به‌ڵام خۆمان نه‌مان ویست! ئهمهتێنهگهیشتنهیان پیاوه‌تی و خێرکردنهبهبرا عیراقییه‌کان؟ سهیرهکاتێ ده‌بێژن که‌کوردستان نابێ به‌ده‌وڵه‌ت چونکهبارودۆخ گونجا نییهیان ده‌وروبه‌رمان دوژمنه‌و لێمان ده‌ده‌ن! باشه‌تۆ لێرهدهبێژی خۆمان نه‌مان ویست، ئاخر نه‌توانین له‌کوێ و نه‌خواستن له‌کوێ؟ ئه‌م قسانهههموو خودی قسه‌کانی تاڵه‌بانی و به‌رزانین که‌له 2003 وهبووهتهشمشاڵی سه‌ر زاریان!
پاشان له‌بیری ناچێ که‌ئه‌وان واتا کوردگه‌لی به‌غدا نایانه‌وێ بێبهشیشیانکهن له‌پاره‌و پلهوپایهکاتێ کهدهبێژێ ڕازینابن بهحکوومهتێکی نێوه‌ندی کهباڵادهستبێت به‌سه‌ر هه‌موو عیراقه‌وه.
لێرهپرسیارگهلێکی زۆر گرنگ دێنه‌پێشه‌وه کهکڕۆکی بابه‌ته‌که‌ن: ئایا لایه‌نی کوردی یاخود ده‌سه‌ڵاتی کوردی (کهچڕکراوهتهوهو بووهتهتهنها دوو که‌س) بۆچی ئهوهندهسوورهلهسهر یه‌کێتیی عیراق و یه‌کێتیی خاکه‌که‌ی؟ ئایا ئه‌م یهکێتییهلهبهرژهوهندیی کێیه؟ ئایا له‌وه‌تی عیراق دروستبووه(که‌به‌ته‌واوه‌تی له‌ساڵی 1925 هاتهکایهوهوهکوو ده‌وڵه‌تێکی سنوردار) ئه‌م یهکێتییهمایهی چی بووهبۆکورد و کوردستان؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانهدهشێ بهپرسیارگهل بێینهسهرمێزی گفتوگۆ و ڕاڤه‌کردن:
ئایا لای ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار عیراق ئهوهندهپیرۆزه؟
ئایا عیراقتان له‌لا پیرۆزترهیان دیانه‌تی ئیسلام کهبووتهدوو پارچه‌ی سه‌ره‌کییه‌وه!
ئایا ئێوهکوردن یان عه‌ربن کهئهوهندهدڵسۆزبن بۆ ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی که‌له‌سه‌ر ئێسکوپروسکی کورد هه‌م دروستکراوه‌و هه‌میش به‌رده‌وامی ته‌مه‌نی پێبه‌خشراوه؟
ئایا ئه‌گه‌ر ئێوهئهوهندهیهکێتیی ئه‌م وڵاتهکاولبووهلاتان گرنگ و پیرۆزه، ئه‌ی دهها بۆچی سه‌ده‌ها جار سنوورهکهیتان به‌زاندووه‌و ئهتکتانکردووه چ به‌ته‌نیا (به‌چه‌کی دوژمنانی عیراق) و چ له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا؟
کاتێ کهدابهشبوونی ئه‌م عیراقهدهبێتهمایهی ڕزگاربوونی کوردی هه‌میشه‌یی، ده‌ی گوایا ئێوهدوژمنی عیراقن یاخود دوژمنی کورد و کوردستانن؟
مانه‌وه‌ی عیراق ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندیی عهرهبهڕهگهزپهرستهکانه، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران و تورکیا و سووریایه، ئایا ئێوهلهگهڵ کامیانن، یان له‌گه‌ڵ کامیان نین؟!
ئه‌م پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش پرسیارێکی گهورهدێننهکایهوه: ئایا ئه‌م سووربوونهتان له‌سه‌ر یه‌کێتیی خاکی عیراقی بۆ کورد به‌ڵا و ئه‌ژدیها ته‌نها بڕیاری خۆتانهیاخود پێکهوهلهگهڵ دوژمنان و داگیرکه‌ران داوتانهیاخود ته‌نها فه‌رمانی ئه‌وانه؟
تاکێکی کورد کاتێ ڕێزی نه‌بێ بۆ مێژووی خۆی، ئه‌مه‌کی نه‌بێ بۆ خاکی خۆی، ناپاک بێت له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆی، بێڕێزبێت له‌مه‌ڕ ئه‌نفالکراوان و ههڵهبجهیییهخنکێندراوهکان و لاوهڕمهیکراوهکان و له‌سێداره‌دراوه‌کان، چوارپێنج هه‌زار دێهاتی کاولکراو، که‌رامه‌تێکی ئه‌تککراو، شکۆمه‌ندییه‌کی ژێرپۆستاڵکراو...تاد. که‌هه‌موو هه‌ر ته‌نها یه‌ک هۆیان هه‌بووه، ئه‌ویش پاراستنی یه‌کێتیی خاکی عیراقه، به‌ڵێ پاراستنی یه‌کێتیی خاکی عیراق ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته‌ی بۆ کورد دروستکردووه. ئه‌م تاکهنه کوردهنهکوردستانییه، ته‌نها بوونه‌وه‌رێکی بێناسنامه‌یه، نه‌خێر ته‌نها مێشوومهگهزی سه‌ر زه‌لکاوه!
بۆ خوێنده‌وه‌ی بێژهکهبڕوانه:
http://www.aknews.com/ar/aknews/4/283664
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست