کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسمان و ڕێسمان

Monday, 24/01/2011, 12:00
















پێشکه‌شه‌ به‌و کوردانه‌ی که‌ خۆیان به‌ عیراقی ده‌زانن!

ئه‌گه‌ر ڕۆژێ له‌ ڕۆژان
له‌سه‌ر چیاکانی کوردستان
حوشترێ بینرا
دارخورمایێ نێژرا
ڕه‌بابه‌یێ ژه‌نرا
ئه‌وسا وه‌ره‌ پێم بێژه‌
ئه‌من عیراقیمه‌
خۆشه‌ویستیی ئه‌م وڵاته‌
وا له‌ دڵمه‌!

ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ بیابان
دارگوێزێ ژیا
ده‌نگی که‌وێ بیسترا
کانیاوێ هه‌ڵقووڵا
ئه‌وسا بێژه‌ ئه‌ز عیراقیمه‌
ئه‌ز له‌وه‌تی هه‌مه‌
هه‌ر عیراقی بوومه‌
بۆ یه‌کێتیی خاکی وڵات
بۆ به‌غدا چوومه‌!

ئه‌گه‌ر هاتوو جارێ له‌ جاران
عه‌بدولمه‌لیکی کوڕی مه‌ڕوان
گۆتی ئێمه‌ براین له‌گه‌ڵ کوردان
ئێمه‌ نایکه‌ن غه‌زای کوردستان
ئه‌وسا بێژه‌ ئه‌رێ ئه‌من عیراقیم
ئه‌من به‌ چاره‌نووسی خۆم ڕازیم

ئه‌گه‌ر بینیت دیجله‌ ڕاوه‌ستاوه‌
هه‌ڵه‌بجه‌ زیندووبووه‌ته‌وه‌
ئه‌نفالکراوه‌کان وا‌ له‌ ماڵی خۆیان
منداڵه‌ کۆرپه‌کان له‌شیربوونه‌ته‌وه‌
ئه‌وه‌تان له‌نێو چیمه‌ن و نێرگزجاڕ
خه‌ون ده‌بینن به‌ دواڕۆژه‌وه‌
ئه‌وسا وه‌ره‌ پێم بێژه‌
به‌ڵێ ئه‌من عیراقیمه‌
ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ت ده‌وێ
زارم هه‌بێ بۆ چیمه‌!

ئه‌گه‌ر سبه‌ی هه‌ڵسای له‌خه‌و
ئاڵای عیراقت هه‌ڵکرد
سروودی مه‌وتنیت
به‌ده‌نگێکی پڕجۆشه‌وه‌
له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی گه‌ڕه‌ک
ئاره‌زوومه‌ندانه‌‌ خوێنده‌وه‌
له‌بری دیوانی مه‌موزین
شیعره‌کانی موته‌نه‌ببیت
به‌ ده‌نگێکی به‌رزه‌وه‌
بێ یه‌کودوو خوێنده‌ه‌وه‌
ئه‌وسا وه‌ره‌وه‌‌ بێژه‌
به‌ڵێ من عیراقیم
من له‌وه‌تی هه‌م
بێ کێشه‌ و بێ غه‌م
له‌م وڵاته‌ جوانه‌دا
وه‌کوو کۆترێکی سپی باڵشین
ئاشتیم کردووه‌ به ‌باخی ژین!

ئه‌گه‌ر توانیت به‌ ئینجه‌له‌که‌ی عیسا
یاخود به‌ عه‌ساکه‌ی شوانمان مووسا
به‌ نزاگه‌لی شێخه‌کانی که‌سنه‌زان
به‌ گرێکوێره‌ی پیرێژنه‌ فووکه‌ره‌کان
ته‌ختی که‌ی زنجیره‌ی حه‌مرین
خامۆشی که‌ی بڵێسه‌ی‌ باوه‌گوڕگوڕ
بیرووخێنی قه‌ڵای ده‌مده‌م
به‌ردی قاره‌مان بکه‌ی به‌ لم
ئه‌وسا بێره‌وه‌ بێژه‌
ئه‌من عیراقیمه‌
ئه‌مه‌کم بۆ پایته‌خته‌که‌ی مه‌نسووره‌
بۆ نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌رگا و سنووره‌!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە