کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ سه‌ره‌تادا وشه‌ بووه‌! پێشکه‌شه‌ به‌ ڕه‌ڤه‌نی١ سه‌رده‌شت عوسمان

Tuesday, 11/05/2010, 12:00


له‌ سه‌ره‌تادا وشه‌ بووه‌!
پێشکه‌شه‌ به‌ ڕه‌ڤه‌نی١ سه‌رده‌شت عوسمان


کاتێ که‌ ته‌ورات ده‌نووسرا
ئه‌وسا مێژوو له‌ دایکبوو
کاتێ له‌سه‌ر زاری مه‌سیح
ئینجیل وه‌ک کانی سازگار
ئاوه‌که‌ی هاژه‌ی ده‌هات
چه‌وه‌کانی ئه‌ڤین بوون
ئه‌وسا مرۆڤ له‌ دایک بوو
کاتێ که‌ قورئان کۆکرایه‌وه‌
ئینجا گۆڕه‌پانی ژین چڕتر بوو
له‌وساوه‌ پیت خه‌نجه‌ره‌
وشه‌ شمشێری دووسه‌ره‌
ڕسته‌ په‌یکه‌ری پاڵه‌وانانه‌
گوتار دوژمنی دوژمنانه‌

هه‌میشه‌ هه‌ر به‌هار جوانه‌
که‌چی له‌لای سه‌رکێشان
پڕکێشان و سه‌رشێتان
گه‌رمای هاوین به‌فری زستانه‌
ده‌ڵێن به‌ڵێ ئازادی خواستمانه‌
به‌ڵام ته‌نها هه‌ر بۆ خۆمانه‌
ئه‌وانه‌ی سوار که‌شتی نابن
شه‌پۆلی زه‌ریا قامووسیانه

جوامێری وشه‌یه‌کی ڕاسته‌
ڕاستی هه‌ڵوێسته‌ نه‌ک هێزه‌
جوانی و واتای ژیانمانه‌
هه‌رچه‌نده‌ ڕاستی دیلی هێزدارانه‌
پیاوکوشتن سانایه‌ زه‌حمه‌ت نییه‌
بۆیه‌ هه‌میشه‌ کاری ناپیاوانه‌‌

خه‌نجه‌ر تیژه‌ به‌ڵام دڕنده‌یه‌ ژه‌نگداره‌
قه‌ڵه‌م تیژتره،‌ مه‌رده‌ و نموودداره‌
کاروانی شه‌هیدانی وشه‌ نزیکه‌ له‌ سه‌را
‌بۆیه‌ ئه‌مڕۆ زه‌ده‌شت وه‌ک عیسا له‌خاچدرا

هاشم بازرگان
١ ڕه‌ڤه‌ن وشه‌یه‌کی ئاڤێستایییه‌ به‌ واتای ڕووح دێت. دوور نییه‌ وشه‌ عه‌ره‌بییه‌که‌ واتا "روح" له‌مه‌وه‌ وه‌رگیرابێت چونکه‌ نزیکن له‌یه‌که‌وه به‌ڵام مه‌رج نییه‌ وه‌ها بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە