کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ هه‌وڵێر کۆنفرانسێک له‌سه‌ر ره‌وشى هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

Wednesday, 29/06/2011, 12:00


رۆژى (2011/7/2) ئه‌نجومه‌نى به‌ڵێ بۆ دیالۆگ کۆنفرانسێک ساز ده‌کات و ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نه‌که‌ش ده‌ڵێت، له‌ کۆبونه‌وه‌کانى پێشودا هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌کانمان بانگ کردووه‌ به‌ یه‌کێتى و پارتى و ئۆپۆزسیۆنه‌کانى ناو په‌رله‌مانیش، به‌ڵام هیچ کام له‌و لایه‌نانه‌ به‌شداریان.
پارێزه‌ر، کارزان عومه‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌ڵێ بۆ دیالۆگ، به‌ (چه‌تر)ى راگه‌یاند: رۆژى (7/2) له‌ هۆڵى چوارچرا له‌ شارى هه‌ولێر، به‌ به‌شدارى چه‌ندین رێکخراو و پارتى سیاسى و یاساناس و مامۆستاى ئایینى و هاوڵاتى ئاسایى، ئه‌نجومه‌نى به‌ڵێ بۆ دیالۆگ کۆنفراسێک ساز ده‌کات.
وتیشى: ئامانجمان کۆکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژه‌ و پێشنیارانه‌یه که‌ رۆژی (4/6) له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراواندا لایه‌نه‌ به‌شدابووه‌کان له‌ هه‌ولێر خستیانه‌ روو، ئه‌و پێشنیارانه‌ی‌ که‌ به‌ گرنگ ده‌زانرێن بۆ باشترکردنى ره‌وشى خه‌ڵک و وه‌ستانه‌وه‌ دژى گه‌نده‌ڵى و نه‌هێشتنى ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌کى له‌ ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە