ڕەخنە له بەڕێوەبەرایەتى پوَلیسى گومرگى سلێمانی
Sunday, 23/01/2011, 12:00
خوَم پێڕانەگیرا. حەزم كرد چەند دێڕێك شت بنووسم لەسەر ئەو گوَڕانكارییانەى لەمەڕ بەناو بەڕێوەبەرایەتى پوَلیسى گومرگى سلێمانیدا ئەنجام ئەدرێت. لەسەر ئەو گەندەڵییەى كە 15 پانزە ساڵە بەروَكى ئەم ڕوَڵە شەهید و دڵسوَزانەى ناو ئەم بەڕێەبەرایەتیەى گرتوَتەوە. ئەم بەڕێوەبەرە بىَ شەهادەیە نزیكەى 15 ساڵە وەك گاپوَ ئاسا چەقاندویەتى بەخوَشیەوە نەوەستاوە كوَنە جاشێكى مەفرەزەى گهوارى دەشتى ڕەواندوزى هێنا كردیە جێگرى خوَى.... ئاخر موفارەقەى هەرەگەورەى ئەم دكتاتوَرانە ئەوەیە كە دەیان ساڵە بە زەبرى توَقاندن و جاسوس و جاسوسكاریى كاردەكەن. كەچى ئێستا وەك شێرەبەفرینە بەرگەى گەرمیى چە ند ڕوَژێكى خوَرى ڕاپەڕینى ناو فەرمانگەكەیان ناگرن كەوتونەتە فوَرم بڵاوكردنەوە بوَ ئیمزا كوَكردنەوە بوَ مانەوەیان.
جاران كە لەگەڕەكێك ئەگەر ماڵێكى خوانەكا بەدڕەوشت هەبوایە خەڵكى كوَڵانەكە لە ناچاریدا پەنایان دەبردە بەر ئیمزا كوَكردنەوە و دەیاندا بە ئەنجومەنى گەڕەك بوَ دەرپەڕاندنیان.. یاخود لەبیرمە كاتى خوَى لەسەردەمى ڕژێمى بەعسدا ئیمزا كوَدەكرایەوە بوَ قائد.. نعم نعم للقائد ێدام حسین ( المبایعە للقائد) ! ئەم بەڕێوەبەرە گەندەڵە لەگەڵ جێگرەكەى دوو هەفتەیە وەك قالە شێت كەوتونەتە گەڕان كوَڵان بە كوَڵان شار بە شار دەگەڕێن دەستى دوَست و دوژمن ماچ دەكەن بوَ مانەوەیان.
بێ ئاگان چوَن سەروَكى تونس لەبەردەم ناڕەزایى گەنجێكى سەوزە فروَشدا خوَى نەگرت و ڕووخا.. زوَر ڕاستە دیكتاتوَرەكان تا دوایین ساتەكانى پێش ڕووخاندنیان زوَر بىَ عەیبن.. بوَیە كەتونەتە مەسیج ناردن بوَ چڵكاو خوَر و ماستاو چییەكانى چواردەوریان گوایە گواستنەوەكەیان بە تەزویركراوە. خەریكى شیرینى بەخشینەوەن بەسەر شیرینى خوَرەكانیاندا.. بوَیە كاتى ئەوە هاتووە پێیان بڵێین بەسە شەرم بتانگرىَ خوَتان بچنەوە ماڵەكانتان پێش ئەوەى بەرد باران بكرێن.. دوو هەفتەیە دەست نەما ماچى نەكەن بوَ مانەوەتان بوَ درێژە دانتان بە خەباتى گەندەڵى.. خوَت و جێگرە قارەمانەكەت ئەوەندەتان خوارد چاوتان ئەرز نابینێت.....
( زوَر سوپاس بوَ كوردستان پوَست .. بوَ بڵاوكردنەوەى ڕاستیەكان)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست