وەڵا بێزارین لە دەست ئەو مدیر ئیدارەى سینەماى هەولێر
Saturday, 21/12/2013, 12:00
بۆ بڕوامان پێ ناكەن بوە چەند جار سكاڵامان كردووە ،چەندین جار داد و بێ دادمان كردوە،چەند جار لێتان پاڕاینەوە،چەندین فەرمانبەر هاتوە و بە هەموو شێوەیەك شكاتى كردووە،ئێوەش هەر باوەڕ ناكەن یان خۆتان لە گێلى داوە ،سەمیرە تەها بەڕێوەبەرى كارگێڕى بەڕێوەبەرایەتى هونەرى سینەماى هەولێر ،بۆتە عەنتەر و پیاو نییە لاى ببات ،لەبەر چەند هۆیەك
لەوانەیە كەباب و چەورى بۆ بەرپرسەكان ببات بە هەموو مانایەك ئەگەر نا ئەو هەموو كچ و ژنە ئێرانى و سوریە چیە لەگەڵ خۆى دەباتە رێكخرا و لاى سید كەمال و ناوچە لاى عەلى ئامە و لقى دوو ،ئەى هاوار ئەم وڵاتە بۆتە مەهزەلە بۆ لێى قەبوڵ دەكەن
ئەوە ئێمە لەو بەڕێوبەرایەتیە 17 كەسین و هەندێك پارەمان ماوە وەرى گرین و هى چەند ساڵێكە كۆبۆتەوە و حكومەت دەیەوێت هەموومان لەسەر یەك بداتێ،بەڵام ئەو سەمیرە تەهایە كە رقى بێ مێردى خۆى بە ئێمە دادەرێژێ دەیەوێت هەریەكەمان بەخشیشى بدەینێ و كەسیش نابێ لە 200 هەزار دینار كەمترى بداتێ ،ئەوە كەى رەواى حەقە ،ئەوە جارى پێشوش لە رێنمایى 32 بە زۆرى هەر یەكە و 100 هەزارى لێ ساندین و چەند كەسێك دەناسم زیاتریشیان پێ دابوو ،برادەرێكمان گوتى من پارە نادەم و سەمیرە تەهاش معامەلاتەكەى پاش خست و هەتا ئێستاك بۆى جێ بەجێ نەكردووە، بەس پێم بڵێن ئەوە كەى رەواى حەقە كەى ئەى هاوار بۆ دەنگتان نیە وەزارەتى رۆشنبیرى ئەو بێوەژنە سمعەى ئێوەشى بردووە ،من خۆم پارتیم و مانگانە سەمیرە لە ناو دائیرە لە گەڵ وەرگرتنى موچە ئابونەمان لێ وەردەگرێ مانگى رابردوو 10 هەزارى لەمن وەرگرت گوتى لە مێژە نەت داوە ،منیش شەرم دەكەم لەسەر ئەو بڕە پارە كەمە مناقەشەى بكەم بۆیە پێم دا بەڵام سوێند بەئاڵاى پێرۆزى كوردستان هەموو مانگێ 5 هەزارى خۆم داوە ،
باشە دائیرە شوێنێكى حكومیە یان حزبى بەس دەمەوێت جوابى ئەوەم دەست بكەوێت
بەشەرفى هەموو ئەو كەسانەى كە شەرەفیان هەیە كار وابڕوات و ئەو بێوەژنە لەو شوێنە بمێنێ یەك كەسمان دەنگ نادەینە پارتى و دەبینە یەكگرتوو ئەوجا با رێكخراو و ناوچە و لق جوابى سەروى خۆیان بدەنەوە و هەموو شتێك بكەن بە قوربانى ناوگەڵى خۆیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست