كوردستانى نوێ لە :"لانەى جاسوسى " ناسنامەى راستەقینەى بنەماڵەى بارزانى ئاشكرادەكات .
Thursday, 07/07/2011, 12:00
کوردستانی نوێ
لەسەروبەندى نزیكبونەوەمان لە سالیادى خیانەتى گەورەى 31ئاب ئەو مێژووە رەشەى بنەماڵەى بەرزانى و پارتى بەباشم زانى لە ریگەى چەند بایەتیكەوە بەناوەرۆكى چەند بەڵگەنامەیەكتان ئاشنابكەم كە كاتى خۆى رۆژنامەى كوردستانى نوێ زمانحاڵى هاوپەیمانە ستراتیژیەكەى پارتى و بنەماڵەى بەرزانى بڵاو كراوەتەوە ، چەندین بەڵگەنامەى و خیانەت و جاشایەتى پارتى و بنەماڵەى بەرزانى دەخاتە روو هەر لەو بەڵگەنامانەدا شێواز و ئیشكردنى دەزگاى پاراستن خراوەتە روو كە چەند بەوردى كاریان لەسەر حزب و لایەنەسیاسى و كەسایەتیەكان كردوە لەیەكەم زنجیرەى نوسینەكەماندا بەپیشەكى ئەو نامیلكەى (لانەى جاسوسى) لەبڵاوكراوەكانى رۆژنامەى كوردستانى نوێ ئاشنادەكەین كە كە پێشەكیەكەى كوردستانى نوێ بۆ نوسیوە ئەمەش ناوەرۆكەكەیەتى
"لەجیاتى پێشەكى
خۆێنەرى خۆشەویست
هەموو ئەو بەڵگەنامانەى لەدوو توێى ئەم نامیلكەیەدا دەیخوێنیتەوە . ئەو راستیەت بەرۆنى بۆ دەردەكەوێت كەپارتى دیموكراتى كوردستان _ یەكگرتوو بەتەواوەتى لەسیفات و خاسیەتى حزبایەتى داشۆراوە و دەزگارى رێكخستنى تایبەت (پاراستن) كەراستەخۆ لەلایەن بنەماڵەى بەرزانیەوە سەرپەرشتى و ئاراستەدەكرێن ، پارتى كردۆتە لانەیەكى جاسوسى و مافیا و تیرۆر و ئامرازى جێبەجێكردن و بەدیهێنانى خواست و ویست و ئارەزوەكانى بنەماڵەى ئاشبەتاڵ ئەو بەڵگەنامانە ناسنامەى راستەقینەى پارتى ئاشكرادەكەن كەچۆن :
جاسوسى لەسەر خەڵكى كوردستان كردوە
جاسوسى لەسەر حزبە سیاسیەكان كردوە
جاسوسى لەسەر دام و دەزگاكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان كردوە
جاسوسى لەسەر خەڵكى نیشتمان پەروەركردوە
ئەوەى بەهیج جۆرێك و لەهیج كاتیكدا مەبەستى چاودێریكردنى نەبوە دام و دەزگاكانى دوژمنانى گەلەكەمان و بزوتنەوە ڕزگارى خوازەكەى بوە .
ئەو لانەجاسوسیە بەنیازى پەكخستنى ئەزموونى دیموكراسى كوردستان و حكومەتەكەى تۆقاندنى خەڵك و تیرۆركردنى تێكۆشەرانى كوردستان و بەتایبەت روناكبیرانى ، ئەگەر ئەو كەسانە لەناو خۆشیدابووبێ دەستى لێنەپاراستووە .
بۆئەوەى بەرونى هەموو ئەو لایەنە تاریكانەى حزبى بنەماڵەى ئاشبەتاڵت بۆ رونتر ببێتەوە فەرموو پەرەى ئەم نامیلكەیە هەڵدەرەوە ئەوەشت لەیاد نەچێت ئەم بەڵگەنامانە بەشێكى ئێجگار كەمن لە و هەزاران فایل و دۆسیانەى لەو لانە جاسوسیەوە دەست گەلەكەمان كەوتون ئەو مشتەش بێشك نمونەى خەروارێكە و خوایاربێ لەزنجیرەكانى داهاتوودا بەشێكى ترى بەڵگەنامەكانتان دەخەینەبەردەست .
ئەم بەڵگەنامانەى لەم نامیلكەیەدا بڵاوكراونەتەوە هەموویان لە كوردستانى نوێ بڵاوكراونەتەوە
كوردستانى نوێ "
ئەمەى سەرەوە پێناسەیەكى كورتى (رۆژنامەى كوردستانى نوێ) زمانحالى هاوپەیمانە ستراتیژیەكەى پارتى و بنەماڵەى بەرزانى .بۆ پارتى و بنەماڵەى بارزانى ، جا ئەمە پێناسەى یەش پێش 31 ئاب كراوە دواى 31 ئاب باشتر و راست پێناسەیانكردوە ئایا ئەمە پێناسەى حزبێكبێت دەكرێت چى بۆ میلەتێكى لێچاوەروانبكرێت حزبێك سەراپاى مێژووەكەى موئامەرە و جاسوسى و بەنەماڵە پارێزیبێت بەئەدازەیەك ئامادەن هەموو كورد بكەن بەقۆربانى یەك كەسى بنەماڵەى بەرزانى
چاوەروانى زنجیرەكانى تربن .
کلیک لهسهر ئهم دوو لینکه بکه:
http://www.kurdistanpost.info
http://www.kurdistanpost.info
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست