کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نجاتی حسن چایچی بەرپرسی لقی (3) دەبێتە خاوەن گەراج

Wednesday, 25/02/2009, 12:00


خوێنەری بەرێز........دوای ئەوەی ماوەیەك لەمەوپێش چەند ووتارێك لەسەر نجات حسن بڵاو كرایەوە و محاولە كرا كوونیە و فایلی ناوبراو بۆ سەركردایەتی پارتی روون بكرێتەوە ، ماوەیەكە نجات دیسان دەستی كردووە بە گەندەڵی و واز لە بینا و بارەگایانە ناهێنێت كە سەر بە وەزارەتی بەرگری عیراقە و ماوەی پێنج ساڵە ناوبراو دەستی بەسەر دا گرتووە خۆی و كۆنە دزی ناو پارتی (ئەحمەد فتح اللە) كە لەسەر بڕین و خواردنی مووچەی پێشمەرگە ئەیلولی داماو دەركرا رۆژانە گەراجانە لە هاووڵاتیانی بێ دەسەڵاتی شاری كەركوك وەردەگرن. نجات زۆر زیرەكانە سائقە دزەكەی كە ناوی (نیزامە) و بەرپرسی هەموو گەندەڵی و گ...... یەكانی نجاتە بووەتە واجیهەی ئەم گەراجانە و داوای یەك ملیون دۆلار دەكات بۆ بە جێهێشتنی ئەم گەراجانە. وەك كادرێكی پارتی و ئاگاداری ناو بارەگای لقی سێ ئاگاداری سەركردایەتی پارتی دەكەمەوە هەرچەندە نازانم تەرەفی تر بە دروستی كێ یە چیە بەڵام ئەم هەواڵە لە ناو لقی سێ بووەتە بنیشتە خۆشەی دەمی كادیر و ئەندامانی پارتی و لێرەوە بانگەواز و داواكاریمان بۆ سەركردایەتی ئەوەیە هەرچی زووە فریای ئەم بابەتە بكەون پێش ئەوەی لە كەركوكیش جەماوەر بە دەردی دووزتان ببات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە