نەوت هەر نەوتە چ رەش چ سپی !
Saturday, 17/07/2010, 12:00
نكۆلى لەوە ناكرێ گشت كورد پێی خوشە ئاسوودەیە كاتێ دەبینێ سامانی ئەو خاكەى كە چەندین ساڵە قوربانی بۆ دەدات چەندەها شەهیدی لەپێناوی ئازادكردنی داوە، بەشێوەیەكی یاسایی هەناردەى دەرەوە بكرێ و كیڵگەوبۆرییە نەوتەكانی كوردستان بچنە ناو كیلگەو بازارە جیهانییەكان لەبازارى ئابوورى دونیا بەهەند وەربگیرێ.
سەردەمانێك كورد شانازى بەوە دەكرد كە فلانە هونەرمەند بەرەچەلەك كوردە یان فڵانە پیاوى ناسراوى جیهانی یان كەناڵ یاخود رۆژنامە ناوى كوردى بەباشە هێناوە ئیتر نەیاندەبریەوە كە ناوى كورد هاتووە بە باشە .
جا هەر لەرێگەى هەناردە كردنی نەوتى كوردستان بە شێوەیەكى یاسایی بێ فرت و فێل بە شێوەیەكى فرمى ناوى كوردو كێڵگە نەوتییەكانی دەچنە پال جیهانییەكان ناوبانگ وسەنگی كورد لە جیهان حیسابى بۆ دەكرێ.
ماوەی چەند سالێكە زۆرێك لە كەناڵ ورۆژنامە ناو خۆییەكان چەندین جار هەوال و ریپۆرتاجیان بڵاوكردەوە سەبارەت بە ئاودیو كردنى نەوتى كوردستان بە قاچاغ بۆ ئێران وتوران بەڵام دەگوترا ئەوە هەوالى رۆژنامە و كەناڵ گەلیكن دەستى ناحەزانیان لەپشتە دەیانەوێ ئەزموونى ساوای گەلە ستەمدیدەكومان بشێوێنن چەندین نووسەرو جاش قەلەم و موستەشار (هی جاشایەتى نا) قەلەمەكانیا وەگر دەخست بۆ لیدانی شەخسى ئەو كەسانەى خەریكى بابەت گەلى لەو شێوە بوون.
بەڵام لە خوا بەزیاد بێ هەر ئەو كەناڵ و رۆژنامەنەى كە كاتى خۆى بە باڵاى كوردیان هەڵدەگوت و كەناڵكانی خۆمان دەیانجاوییەوە ئەم جارە پەردەیان لەسەر راستییەكان هەڵماڵى .
ماوەیەك پێش ئێستا رۆژنامەى نیۆیۆرك تایمزى ئەمەریكى ،كەئەمەریكا دوستى سەركردەكانى كوردە و خراپەى ئەوانی ناوێ، راپۆرتێكى بڵاوكردەوە بەبەڵگە دەیسەلمێنێ كە نەوت ئاودیو دەكرێ بەرێگاى قاچاغ . ئەم راپۆرتە دەنگدانەوەیەكی گەورەی هەبوو . دوای ئەو چەند كەناڵكی عارەبیش بەوێنە نیشانیاندا كە بەڵێ كارى ئاودیوكردن هەیە .
جا بۆ پاساو هێنانەوە بۆ هەبوونى ئەم هەموو تانكەرەى كە لەسەر سنوورەكانى كوردستان ونەوت ئاودیو دەكەن وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتى هەرێمى كوردستان وەجواب هاتوو گوتى ئەمە لەخۆمان زیادەو بۆ دەرەوەى دەنێرین ،وەك ئەوەى زۆر هەرزان و زۆر بى لە خەلكى كوردستان زیاد بێ .بۆ زانیارى خەلكى واخەریكە روو لە هاژوانی پاسكل و ئۆتۆمبیلى بچوك و كە پستم دەكاتەوە بۆ ئەوەى یان بەنزین كەم سەرف بكات یان هەر نەیكات ئەوە مسەلەى گازوو نەوت و غازیش زۆرى دەوێ چونكی هەرهەمووی گرانە.
دوایی وەزیرى بەریز گوتى نەوتەكە سپییە لەدواییدا گوترا رەشە ئتر چ رەش چ سپی چ بێ رەنگ گرنگ ئەوەیە ئاودیو دەكرێ ئەویش دانی پیانا كە بەڵى وایە .
دواتر وتە بێژی حكومەتیش وەك وەزیر سامانە سروشتییەكان وەڵامى هەبوو و ئەسپى خۆى تاودا لەم بابەتە پاساوى بۆ هێنایەوە .
بوڵام ئەوەى جیگاى سەرسورمان بوو مەكتەبى سیاسی حزبێك كە خاوەن خەباتێكى دورو درێژە وەك لەبەیاننامەكە هاتووە وەدەنگ هاتوو دەڵى ئاودیو كردن وجودى نییە .
ئەم رونكردنەوەیە مایەى پرساریكى زۆربوو لاى زۆربەى خەلك چونكە مادامەكى حكومەت بەرگرى لە مەسەلەكە كرد ئەویان بۆ؟؟؟؟؟!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست