"وێران" وێرانكارى بەدواوەیە !

Friday, 23/04/2010, 12:00


ئاشكرایە كە هەر بڵاوكراوەیەك دەردەچێت ئامانجێكى روناكبیرى بەدواوەیە و مەبەست لێى رۆشنفكركردنی كۆمەڵگەیە . بەپێی پرنسیپە دیموكراتییەكانیش كە هەموو لایەك باشى دەزانین نابێ هیچ بڵاوكراوەیەك وهەروها دەزگاكانى راگەیاندن هەستى هیچ لایەنێك و تاكەكەسێكى كۆمەڵگا بریندار بكەن.

بەم دواییە كۆوارى پر بە پیست ناوى خۆى (وێران) جا لە ئیفلاسییەوە یان بۆ ئەوەى خۆى بناسیێنى چوە پڕى داوەتە پێغەمیەران كە ئەوان هەرهەموویان جگە لە ئایینى خۆیان لە ئاینى پیرۆزى ئسلامدا جێگاى رێزو تەقدیرن هیچ كامیان جیاوازیان پێ ناكرێ.ئەم پڕدانە وێرانكارییە سوكایەنى كردنە بە ئایین وبەتایبەتى ئاینى پیرۆزی ئیسلام.جا بەپێی یاسا سوكایەتى كردن بە تاكەكەس یاساغەو دەچێتە قاڵبى تەشهیر جا دەبێ سوكایەتى بە بەهاكانى هەموو دونیا چ سزایەكى هەبىِ؟؟؟؟؟

ئەوەى لێرەدا جێگاى سەرنجە باس و خواس وكێشەو بابەت لە كوردستان قات بوو تا ئەم پێشێلكارییە بكرێ.بەداخەوە هەندێكەسى قینە لەدڵ دژ بە موسلمانان وپەیامى پیرۆزی ئیسلام بەبەهانەى دژایەتى كردنى لایەینە ئیسلامییەكان نارەوا پردەدەنە ئیسلام.

لەئاینى ئیسلامدا لێبوردەیی هەیە ئەگەر نەبا ئەوا ئەم هەموو جوو فەلانە لەسەر زەوى نەدەمان ...سەربارى ئەوانەى كە لە ناسنامەیان نووسراوە موسلمان و فڕیان بە ئیسلامەوە نیییە.

ئەوانە كە پەیوەست نین بە ئیسلام "هەرچەندە وەك وتمان لە ناسنامەیان وانووسراوە" كەس چ لە لایەنە ئیسلامییەكان و چ خەلكى ئاسایی زۆرى لێ نەكردوون ببن بە ئیسلام هەروها گاڵتەشى بە بیرو باوەرو مەى نۆشى و مێبازى و .......نەكردوە . جا تو هەرچی موقەددەسات هەیە كام لایەن دڕندە و بێ سەبرو ئەوى تر ى پێ قبوڵ نییە هەرچەندە لە سایەى خواوە بێ برواكان لەچاو بروادارەكان بە پەنجەى دەست دەژمێردرێن ، ئەوانیش مەبەستم بێ بڕِواكانە یان نەخۆشى دەرونیان هەیە یانیش لە ئەم لاو ئەولا هاندەدرێن .

لەماوەى هەڵمەتى هەڵبژاردن كەتنێكى گەورەیان بە ئەندام پەرلەمانێك كرد بە بیانووى ئەوەى سوكایەتى بە پێشمەرگە كردووە تا هاتەسەر ئەوەى سەرۆكى هەرێم لێى وەدەنگ هات .

بەڵام بەبێهیچ گومان و شكێك پَغەمبەران زۆر لە پێشمەرگە پیرۆزترن جا جێى خۆیەتى وێرانكارانى "وێران " ئەوانەى كە لەپشتیانن وەك بەرزەكى بانان بۆ دەرنەچن و بە سزاى یاسایی خۆیان بگەن .

ئەم گوتارەى وێران كە هەردەم فرجكیان بەوە خواردووە وێراكارى لە هەموو لایەكەوە بەدواوەیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە