کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماڵپه‌ڕه‌ درۆزنه‌که‌ی پیوک میدیاو درۆیه‌کی گه‌وره‌تر..

Wednesday, 25/03/2009, 12:00


چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌رله‌ئێستا درۆیه‌کی ترله‌سه‌رمه‌کته‌بی عیلاقات وبه‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی که‌ له‌هه‌مان کات به‌رپرسی لیژنه‌ی به‌ناو ڕێکخستنی فه‌ڕه‌نساشه‌ به‌درۆمان خسته‌وه‌و وله‌زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کاندا بڵاومانکرده‌وه‌به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وده‌سته‌ گه‌نده‌ڵه‌ هه‌ر خه‌ریکی درۆ و فێل کردنن له‌ مه‌کته‌بی ڕیکخستن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌و به‌فیڕۆدانی له‌شه‌وه‌ سوره‌کانی کۆڵانه‌کانی شانزالیزێ ودیسانه‌وه‌ هه‌واڵێک هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له‌ڕۆژێک دوای نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ پیوک میدیا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ به‌ناوی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌پاریس ، ئێمه‌ وه‌ک ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی له‌فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌وهه‌واڵه‌ به‌و گه‌نده‌ڵانه‌ ئه‌ڵێین کێ بوون هاتبوون بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ و ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاوتان کردۆته‌وه‌ هی کام ئاهانگی چه‌ند ساڵ پێش ئێستایه‌؟، ئه‌ی بۆ په‌یامنێره‌ درۆزنه‌که‌ی پیوک میدیا ناوی خۆی نه‌نوسیوه‌؟ یه‌که‌مجار وێنه‌یه‌کی بورجی ئیڤڵ بوو تا ئه‌و وێنه‌یه‌تان ده‌ست که‌وت ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌که‌ن وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه‌ بده‌نه‌وه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ له‌کوێن بۆ دیارنین به‌رپرسی ڕێکخستنی که‌رت وچه‌ند که‌سێکی تری ناسراو له‌کوێن؟
ئه‌ی باشه‌ مه‌گه‌ر به‌رپرسی عیلاقات دوومانگ پێش ئێستا ته‌له‌فۆنی بۆ هه‌مووشاره‌کان نه‌کردبوو که‌ ئه‌گه‌ر بێن ئه‌واپاره‌ی هاتوچۆوهۆتێلیشیان ئه‌داته‌وه‌ بۆ نمونه‌ بۆ کۆنه‌ به‌عسیه‌ک ته‌له‌فۆنی کردووه‌ له‌ خواروی فه‌ڕه‌نسا به‌ناوی (ێ. ڕ) تا پێی ووتوه‌ ئه‌گه‌رهه‌رنایه‌ن هه‌رکه‌س له‌شاره‌که‌ی خۆی کۆببێته‌وه‌و نانێک به‌یه‌که‌وه‌ بخۆن ئێمه‌ پاره‌تان ئه‌ده‌ینه‌وه‌ ته‌نها بۆ چاوبه‌ستنی مه‌کتبی ڕێکخستن وله‌ وه‌ڵامیشدا هیچ که‌سێک نه‌هاتبوو، ناچار به‌کۆمه‌ڵێک عه‌ره‌بی له‌ خۆی سوکتر وچه‌ند کاسه‌لێسێک هه‌تا ڕووی وێنه‌گرتنیشیان نه‌بوو. ئه‌ی هه‌ر ئه‌و به‌ناو به‌رپرسه‌ درۆزنه‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌سی بۆ کۆنه‌بۆته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه‌ دوای نه‌ورۆز ئه‌و وازله‌کاری ڕێکخستن ئه‌هێنێت وده‌ست به‌کڵاووپاشه‌ڵه‌ پیسه‌که‌ی خۆی ئه‌گرێت وپاره‌ی عیلاقات به‌شی ئه‌کات به‌سیه‌تی. ئێمه‌ ئه‌ڵێین چۆن له‌ڕوتان هات ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌وسه‌قه‌تیه‌ بڵاوبکه‌نه‌وه‌ به‌ڕاستی پیوک میدیا شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ ئێوه‌ش که‌ گرنگی به‌وجۆره‌هه‌واڵه‌ پردرۆیانه‌ ئه‌ده‌ن.

*لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ڕێکخستنه‌کانی فه‌ڕه‌نسا / هه‌ڵبژێردراوی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە