کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خانەنشینكردنی دەستور لە پەرلەمان !

Sunday, 07/09/2014, 12:00




ئەو كەسانەی یاساین و ئەلف و بێی سیاسەت و یاسا بزانن دەبێت ئەویان لاروون بێت كە دەستور لە هەموو وڵاتێكدا پلەی باڵای هەیە و بە باوكی یاساكانی وڵات دادەنرێت شكوی دەستوری هەیە و هەمیشەش دەبێت شكۆی پارێزراو بێت، نابێت هیچ كام لە دەسەڵاتەكانی (تەشریعی و تەنفیزی و قەزائی) پێچەوانەی دەستوری وڵات بڕیاربدەن، هەروەها نابێت دەستور شكۆی خۆی لەدەست بدات لەبەرامبەر سیاسیەكان و هاوڵاتیانیشدا، چونكە هەموو دەستورێك ئەگەر شكۆی نەبێت زوو سیاسیەكان پێشێلی ئەو دەستورە دەكەن دەبێت دەستورێكی (جامد) رەقمان هەبێت كە مادەكانی زۆرنەبێت لە چەندە مادەیەك تێپەڕنەكات مادەو بڕگەكانی تەفسیر و تەئویلی زۆر هەڵنەگرێت .

پێناسەی دەستوردا :
دەستور بریتیە لە كۆمەڵە بنەمایەكی یاسایی هەڵدەستێت بە رێكخستنی بنچینەی دەوڵەت و دیاریكردنی پێكهاتەی دەوڵەت .
لە ژێر رۆشنایی ئەم پێناسەیەدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی كە پێویستە ئەو رەشنوسە دەستوریەیی كە دەنێردرێتە پەرلەمانی كوردستان پێویستە كۆمەڵە بنەمایەك لەخۆ بگرێت بۆ ئەوەی لانی كەم بۆ سەد ساڵی داهاتوو دەستكاری كردن و هەمواركردنەویەكی كەمی بوێت وەك دەستوری كۆنی ئەمریكا كە تا ئێستاش دەستكاریەكی كەمی كراوە لەدوای 200 ساڵ .
ئەم رەشنوسی دەستوری هەرێمی كوردستان تەنها بەناو ناوی دەستورە پێك هاتوە لە 122 ماددە ئەگەر بێت خوێندنەوەیەكی بۆ بكەین و بیدەیت لە فلتەری بنەما دەستوریەكان بۆت دەردەكەوێت كە سەرلەبەری ئەم دەستور هەڵەیەو كەموكوڕی زۆری تێدایە بە دەستوری عێراقیشەوە كە تەنها بە نوسینی سەر دیباجەكە ناوی دەستورە ئەگەرنا لە ناوەڕۆكدا هیچ مانایەكی دەستوری نیە باشترین دەستور ئەو دەستوریە كە كەمترین مادەی دەستوری هەبێت نەك ئەوەی وا دەریخەن كە ئەو دیباجەیە مادەكەی زۆرە باشترە و كەم و كۆڕی نیە ، زۆرینەی ئەو دەستورانەی مادەكانیان زۆرە كێشەی زۆرترە، چونكە شتگەلێك لە دەستورەكدا نوسراوە كە پەیوەندی بە دەستورەوە نیە ئەمەش سەرۆكە دیكتاتۆرەكان ئەمە دەكەن بۆ لەبیربردنەوەی ماف و ئازادە سیاسیەكانی هاوڵاتیان وەك ئەوەی لە رەشنوسی دەستوری هەرێمی كوردستاندا لە مادەی 8 بڕگەی 14 باسی وەرزشكردن دەكات و دەیكات بە مافێكی دەستوری ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەم بابەتانە پیوەندیان بە دەستورەوە نیە ئایا دەستور پێویستی بە بڕگەی وا هەیە ...!

پێویستە لە نوسینەوەی دەستوردا ئەم خاڵانە رەچاوبكرێت .؟
1- پێناسەی دەوڵەتەكە و دیاری كردنی كیانی دەوڵەتەكە .
2- دەستنیشان كردنی دەسەڵاتەكانی ناوخۆی و دروستبونیان .
3- ریكخستنی پەیوەندی نیوان دەسەڵات لەگەڵ هاوڵاتیان .
4- رێكخستنی بەژداری سیاسی هاوڵاتیان لە بڕیاریە سیاسیەكانی دەوڵەت.
5- پابەند بوون بە مافەكانی مرۆڤ و دانانی ئەو بڕیارانەی كە بۆ مرۆڤ مافە پشتگوێ نەخرێن .

بەپێی قسەی موشەرعەكانی قانون دەستوری لە تیوری دەستوردا هەر دەستورێك ئەم خاڵانەی تێدا نەبێت ئەوا بەدەستور داناندرێت بەڵكۆ كۆمەڵێك یاسایە و بێبەریە لە دەستور بۆیە ئەمە راستیەكە كە دەستور بۆ كەسێكی تایبەت و گروپێكی تایبەت یان لە بەرژەوەندی حزبێكی سیاسی تایبەت نانوسرێت وەك ئەم رەشنوسە بەناو دەستوریەی هەرێمی كوردستان كە هەیە هەموو لەبەرژەوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرژەوەندی بنەماڵەیەك نوسراوە دەستور دەبێت گشتی بێت لە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتیاندا بێت و یەكسان بێت بۆ هەموو حزبەكان و خۆی یەكلای بكاتەوە چی فكرەیەك تەبەنی دەكات عەلمانی یان ئیسلامی یان چی سیستمێكی سیاسی هەیە دیموكراتی یان دیكتاتۆری یان شێوزای بەرێوەچونی ئیداری مەركەزیە یان لامەركەزیە نابێت تێكەڵە بێت و خۆی بۆ هاوڵاتیان یەكلا نەكاتەوە پێویستە مادەكانی ئەوەندە روون بێت كە پێویست بە تەفسیری قانونی نەكات بە دەقی كورت پوخت و مەبەستدار مانا بدات بەدەستەوە .

بەبڕوای من ئەو كەسی رەشنوسی دەستوری هەرێمی كوردستانی نوسیوە وەك جلوبەرگ بە باڵای سەرۆكی هەرێم مەسعود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستاندا دوریویەتی و هەموو مادەكانی لە بەرژەوەندی ئەوان نوسیوە یان ئەویە هیچ لە نوسینی دەستوری نەزانیەوە یاسایی نەبووە، یان ئەوەیە و هیچ ئەرزشێكی بۆ حزبە سیاسیەكان و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دانەناوە .

بۆیە من داواكارم لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە ئەم رەشنوسە دەستورەی ئێستا هەیە بخرێتە لاوە و كاری پێ نەكەرێت و هەڵدرێتە زبڵادانی مێژووە ، چونكە ئەم رەشنوسەر رێگە بۆ دیكتاتۆریەت خۆشدەكان رێگە بە راگەیاندنی حوكمی عورفی دەدات و ئازدیە سیاسیەكانی هاوڵاتیان بەرتەسك دەكاتەوە، بۆیە پێویستە لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كاربكات بۆ دامەزراندی ئەنجومەنێكی یاسای دەستوری لە كەسانی تەكنۆكرات و بیلایەن و شارەزا لەبواری یاسای دەستوری و نوسینەوەی دەستوردا بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەستورێكی زۆر گرنگ و بەهێزمان بۆ بنوسنەوە لەسەر بنەمای پێكەوە ژیان وەك نەتەوەی كورد بتوانێت تا سەد ساڵی داهاتوو بڕبكات و گۆڕانكاری نەوێت ...!

هەروەها پێویستە سەرۆكی پەرلەمان لەسەری كە مەحكەمەیەكی دەستوری بیلایەن دابمەزرێنیت بۆ چاودێریكردنی دەستور و دەسەڵاتدان پیان كە هیچ حزبێكی سیاسی و سەركردەیەكی سەربازی بۆی نەبێت لە دەستور لابدات شكۆی دەستوری بخاتە ژێر پرسیارەوە .

پێویستیشە لەسەر پەرلەمان كار لەسەر ئەوە بكات بە زووترین كات هەرێمی كوردستان دەستورێكی جامدی تایبەت بە خۆی هەبێت لەم دۆخە ئاڵۆزەی ئێستادا كە یەكریزی كورد روون نیەو یاسایەك نیە لەسەری كۆك بین و دەستورێك نیە پێیوەی پابەند بین بۆیە ئەگەر دەستورێكی باشمان نەبێت لە رووی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابوری و دەرونیەوە سەقامگیری بۆ كوردستان بەدی نەهێنێت ئەوا پێویست ناكات هەر دەستورمان هەبێت نەبوونی لە هەبوونی باشترە ئەگەر دۆخەكە ئاڵۆزتر بكات كوردستان پێویستی بە دەستورێكە كە پرۆسەی سیاسی پێش بخات لە ئێستادا نەك بەرەو چەقبەستوی بەرێت .!


"محەمەد مامە" خوێندكاری قانون

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە