کوردستانپۆست له نێوان ، ماخۆلانی ده‌سه‌ڵات و ماتماتولهی نوسه‌ران،دا
Monday, 18/01/2010, 12:00
ئه‌وه‌ی ڕاستی نازانێت مرۆڤێکی گێله، ئه‌وه‌ی ئه‌یزانێت و خۆی لێ گێل ئه‌کات ،ئه‌وه تاوانباره. ئه‌م ووته جوان وبه‌نرخه ئه‌مانخاته به‌رده‌م دادگای ویژدان ،دادگایه‌ک دادوه‌ره‌که‌ی نیشتمانه و پێموانییه زۆرینه‌مان به بێ سزا و تاوان ده‌ربازبین. بێده‌نگبوون و خۆگێلکردن له‌ڕاستیه‌کان، که‌رتکه‌رتکردنی هزری هه‌ستکردن به لێپرسراوێتیی خود و تاوانه به‌رامبه‌ر گه‌ل.
به‌ری دوو هه‌فته، له ژێر تایتلی(
ڕه‌خنه توند به پیک) نووسراوێکم ئاماده‌کردبوو بۆ بڵاوکردنه‌وه.لێ به‌هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و پۆشینی به‌رگی
ههڵهپاسیی(1) ئه‌ندامێکی چه‌ند ساڵه و بڕواپێکراوێکی ماڵپه‌ڕه‌که و بۆ دژوارنهکردنی دۆخه‌که و ئاشتیی و ئارامیی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی ! دامناوه بۆ ڕۆژ و کاتی گونجاو. به پێویستی ده‌زانم چه‌قی قوورسایی نووسراوه‌که له‌ته‌ک ئه‌م نووسراوهمدا له پرسیارێک به به‌راورد بخه‌مه به‌رده‌م خوێنه‌ر : گه‌ر ڕه‌خنه گرتن له ده‌سه‌ڵات به زمانی گوڵ ، به ،،ده‌رکردن و نانبڕین و تۆقاندن و لێدان و بریندارکردن و کوشتن،، به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه! کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ماخۆلانی ده‌سه‌ڵات دامرکێ و خوێنه‌ران و نووسه‌رانی متبوو ماتماتولهیان خامۆش و فهرامۆشکهن و چه‌کوشیش بکرێته پیک؟،،
چالاکی مرۆڤ به‌نده به کاریگه‌ریی هۆشه‌وه نه‌ک خۆڕسک(2)،هه‌رچه‌نده هۆشی مرۆڤ دهشپێکێت و به هه‌ڵه‌شدا ده‌چێت! لێ ئه‌و خۆڕسکه لای زۆربه‌ی نووسه‌ران و خوێنه‌رانی ئێمه خۆڕسکێکی حیزبیی ده‌سه‌ڵاتییه نه‌ک کاریگه‌ریی هۆشێکی ئازاد.ئا لێره‌وه به‌شێک له پێناسه‌ی سیاسه‌ت ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه و پێمان ده‌ڵێت،،
دورهپهرێزوهستان له سیاسه‌ت بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌شخوراو هه‌ڵه‌یه و یارمهتیدهرێکیشه بۆ زیاتر زاڵبوونی دوژمن(3) ، هۆشه ئازاده‌کان به هه‌ستپێکردنیان به بهشخوراووی و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر خۆیان و نیشتمان ده‌کرێن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نایانه‌وێت له ئاستیا بێده‌نگ بن . کێشه‌که‌ی ئێمه لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات ، وه‌ک چۆن یاسا به گوێره‌ی تاوان سزاکان ده‌سه‌پێنێت ، ئه‌وهاش له نه‌بوونی یاسادا تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ په‌نا بۆ کونجێکی ئازاد ئه‌به‌ن بۆ خستنه ڕووی تاوانه‌کان ،لێ جیاوازیی له‌وه‌دایه له‌م کونجه ئازاده‌دا دادوه‌ر خوێنه‌ره و نووسه‌ریش پارێزه‌ر و سزاش ووشه ، گه‌رچی له لایه‌ن هه‌ندێک پارێزه‌رانی ئه‌و کونجه‌وه پارێزه‌ره‌کان نهناسراوو ووشه‌کان نه‌خوازراو و نه‌گونجاون ،لێ ئه‌وه نابێته پاساو بۆ هۆشه حیزبییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و نووسه‌ره متبووه‌کانی ناو قۆزاخه‌ی حیزب بۆ سڕینه‌وه و به‌درۆخستنه‌وه‌ی تاوانه‌کانیان و به دوژمن ناساندنی ماڵپه‌ڕێکی وه‌ک کوردستانپۆست و شه‌لم کوێرم ناپارێزم هه‌ر که‌سێک له‌م ماڵپه‌ره‌دا بنووسێت به دوژمن بناسرێن و پێناسه‌ی سه‌گیان بۆبکرێت که به مانگه‌شه‌و ده‌وه‌ڕن.له‌کاتێکدا هیچ نووسه‌رێکی ئه‌م ماڵپه‌ره ده‌سه‌ڵات به دوژمن نازانێت و خۆشیان وه‌ک دوژمنێک نه‌ناساندووه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات ، لێ ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دێڕی سه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه که به‌نده و ناوه خوازراو و ناسراوه‌کانیش په‌یامی تاوانباری ئه‌ده‌ن به گوێی ئه‌و لێپرسراوه گه‌نده‌ڵانه‌ی به هۆی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌وه سووکایه‌تی و تاوان به‌رامبه‌ر به گه‌ل و خاک و نه‌ته‌وه ئه‌که‌ن . نووسه‌ری ئازاد وئازا خۆیان له ڕاستیه‌کان ناشارنه‌وه و به ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن نهێنیی و کاره چه‌په‌ڵه‌کان بخه‌نه به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر. جه‌ماوه‌ریش خوێنه‌رن ، خوێنه‌رانیش ئه‌و دادوهرهن که بڕیاری سزاکه ده‌رده‌که‌ن ، لێ مه‌خابن خوێنه‌ری ئێمه زۆربه‌یان ئامادهخۆری به‌ر سێبه‌رن و له واقووڕمانی ماتماتولهییدا نه‌گه‌یشتونه‌ته بڕیارێکی کۆتایی ،ئا لێره‌شدا په‌ندێک ڕووبه‌ڕووی خوێنه‌ران ئه‌بێته‌وه که ده‌ڵێت،،
ئه‌شێت به گه‌مژه‌یی له‌دایک بووبێتم، وه‌لێ نامه‌وێت به گه‌مژه‌یی بمرم(4)،،
مرۆڤی ئازاد گرنگ نییه به‌لایه‌وه له کامه کونجدا په‌یامی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت ،وه‌لێ گرنگ ئه‌وه‌یه چ په‌یامێک و چۆن ده‌یگه‌یه‌نێت که له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا بێت. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ وه‌ڵامی ئیسلامیه‌کی کوردی توندڕه‌و که سوکایه‌تی به خاکی کورد و مێژوو و پیرۆزیه‌کانی گه‌لی کورد کردبوو! نووسراوێکم له ماڵپه‌ڕی کوردستان نێت برای به‌ڕێزم کاکه هۆمه‌ر فارس بڵاوکرده‌وه،په‌یامی من ئه‌مه‌بوو: بێگانه په‌رستیی و پشتکردنه خاک و گه‌ل پاشهڵدڕان و سه‌رشۆڕیی له دوایه، چرکه‌ی هه‌ناسه‌یه‌کی گه‌ریلایه‌کی سه‌ربه‌رزی کوردستانه‌که‌م زۆر لا پیرۆزتره له مهوولودی په‌یامبه‌ری بانگه‌وازده‌ری ئه‌نفالکردنی نه‌ته‌وه‌که‌م . ڕۆژێک دوای نووسینه‌که‌م بیست و دوو ئێمایلی جنێوم بۆ هات ، له په‌یوه‌ندییه‌کی تێلێفۆنیدا به کاک هۆمهرم گووت ، جنێوی زۆرم بۆ هاتووه ، کاکه هۆمه‌ریش گووتی: کاکه‌برا گیان خۆ من نووسینیشم بڵاونه‌کردۆته‌وه هه‌موو ڕۆژێک به ئێمایل و تێلێفۆن دوو ئه‌وه‌نده جنێوم پێده‌درێت. ئه‌رێ ، ئێمه هه‌موو قوربانیی کولتورێکین به زۆر سه‌پێنراوه به‌سه‌رماندا ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی باشووریشمان له‌و کولتووره‌وه خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا که به گه‌مژه‌کردنی کۆمه‌ڵ ئارمانجه‌کانی ده‌هێنێته دی . که‌واته پێویستمان به دۆزینه‌وه‌ی هزری ڕاستیی و که‌سایه‌تی خۆمانه. جا نازانم به هۆی ئه‌م نووسینهمهوه ئه‌م جاره‌یان جنێوه‌کان ده‌گه‌نه، سی و یه‌ک، یان به‌ره‌و ژوور ئه‌بنه‌وه بۆ شه‌ست و شه‌ش؟
نووسه‌ره ماتماتولهییهکان که هه‌ندێکیشیان خۆیان به ڕابه‌ری هزریی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێن ، هه‌مان پاساوی ده‌سه‌ڵاتیان کردۆته بیانوو به‌رامبه‌ر به کوردستانپۆست. له کاتێکدا له‌به‌ر خه‌ونی سه‌وزی به‌رژه‌وه‌ندیان و تیله و مۆڕه نه‌کردنی ده‌سه‌ڵات لێیان ،بێده‌نگن گه‌ر ته‌نها به دێڕێکیش بێت به‌رامبه‌ر به‌و بڕوایه‌ی که خۆیان شانازی پێوه ده‌که‌ن . خۆکڕکردن له ئاستی ڕاستیه‌کاندا درۆکردنه به‌رامبه‌ر به خود و کۆمه‌ڵ . په‌یامی شه‌رمنی نووسینه‌کانیشیان له هه‌ر کونجێک ده‌رکه‌ون ، لای خوێنه‌ران وه‌ک قره‌ی قه‌ل و ده‌نگی ڕه‌شه‌با و هاژه‌ی ڕووبار له خۆوه دهفشێنهوه. ئه‌رێ فرانسیس پیکابیا ووته‌یه‌کی جوانی هه‌یه ده‌ڵیت،، که‌لله سه‌رمان خڕه بۆ ئه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه ئاراسته‌کانی خۆی بگۆڕێت(5)،،
كورد ده‌ڵێت،،
دوای کڵاوی بابردوو مه‌که‌وه ، لێ دوژمن نین ئه‌وانه‌ش ده‌ڵێن ،،گه‌ر کڵاوه‌که‌م با بردی ، به‌دوایدا ڕاده‌که‌م ، له ئه‌نجامی گرتنهوهیدا هه‌رچییه‌کم به‌سه‌ردا هات به شانازی داده‌نێم .
.هانۆڤه‌ر
[email protected] سه‌رچاوه و تێبینیه‌کان: 1.ههڵهپاسیی ، ووشه‌یه‌که فه‌یلسوفی کورد ، مه‌سعود محه‌مه‌د، بۆ جێگرتنه‌وه‌ی جاش به‌کاریهێناوه . به‌و واتایه نایه‌ت که زۆرینه‌ی کورد تێیده‌گه‌ن ، لێ به‌واتای ،هه‌ڵه پاسیی، هه‌ڵه له پارێزگاری و پاسه‌وانیی گه‌ل و نه‌ته‌وه و خود.
2.ووته‌یه‌کی مه‌سعود محه‌مه‌د ه ،، ژیان و جیهانبینی، ئاماده‌کردنی ،هه‌ڵۆ به‌رزنجی،بێرلین...1999
3.پێناسه‌ی سیاسه‌ت. فه‌رهه‌نگی نوێ...بورهان قانع .چاپی سلێمانی ساڵی 2003
4.په‌ندێکی ئه‌ڵمانی
5.فرانسیس پیکابیا.. هونه‌رمه‌ندێکی فه‌ره‌نسی... پۆست کارت 2000
6.ماخۆلان، نه‌خۆشیه‌کی ده‌ماری مێشکه که مرۆڤ جێ به خۆی ناگرێ،ئه‌م ووشه‌یه له یۆنانیه‌وه وه‌رگیراوه له زمانی ئه‌ڵمانیدا به مێلانکۆلیی دێت.
7.ماتماتوله، به واتای ،، حه‌زه‌ر،، دێت واته حه‌زه‌رکردن له شتێک، مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س،، ووتاره شیعر له یادی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ڕه‌فیق چالاک ..2004
8.پیک، ئامێرێکی لێدان و داکووتانه له چه‌کووش زۆر گه‌وره‌تر و قورستره ، ده‌سکه‌که‌ی له دار یان له ئاسنه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست