کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاندیدەكانى یەكیتى بۆ لیستى بارگینەكە یا که‌ره‌دێزه‌که‌ چۆن دیاریكران؟!

Friday, 29/05/2009, 12:00


یەكیتى بۆ چەواشەكردنى كادیرەكانى لەرێگاى مەكتەبى رێكخستن داواى لەهەموو مەلبەندومەكتەبەكان وئۆرگانەكانى تركرد ،كە پێویستە هەموو ئەندامە كان سیڤى خۆیان پێشكەش بكەن بۆ پێدانى بەرپرسیاریەتى لە حكومەت وپەرلەمان.
ئەو كادیرانەى كە تا ئەوكات لە فرتوفێڵەكان وتەڵەكەبازى مەكتەبى سیاسیەكەیان ومەكتەبى رێكخستن ومافیاكانى هێڵى گشتى نەگەیشتبوون بەپەلەپەڵ سیڤى خۆیان پێشكەش كرد!!گوایە تەقیم وچوونەپێش ووەرگرتنى پلەیى لێپرسراویەتى لەناویەكیتى شێوازى یاسایى ویەكسانى بەخۆوە دەبینێ وبۆلەمەودوا ئاوا كەسەكان دیارى دەكرێن!!!
ئەوانەى كەسیڤى خۆیان پێشكەش كردبوو ،چاوەروانى ئەوەبوون ناوییان وەك ئەندامى پەرلەمان(كادید) دەكرێ ودیارى دەكرێ.كەچى كە لیستى كادیدەكانى یەكیتى بۆ پەرلەمان لە میدیابلاوكرایەوە ئەو كادیرانە توشى شۆك بوون!چەنكە تەنیا ناوى ئەو كادیرانەى تیانەبوو كە سیڤییان پێشكەش كردبوو. لەناویەكیتى چەندین ساڵەواباوەوبوە بەداهێنان هەركاتێك پۆستێك دێتەپێش یا گۆرانكارى لەحكومەت دێتە پێش یا كۆنگرەوپلینۆم و.......تا راستەوخۆ ئەندامانى مەكتەبى سیاسى كۆدەبنەوەوهەریەك لەو ئەندامانە لە گیرفانەكانیان كادیدەكانى خۆیان دەخەنەرووبەرگریش دەكەن لەوەى كەدەبێ كاندیدەكانى ئەو بخرێنە پێش ومسۆگەربن بۆ وەرگرتنى پۆستەكە!!
دواجار بۆ دیاریكردنى كادیدەكانى یەكیتى بۆ لیستى(بارگیرەكە)بەهەمان شێوە بە خوودى (سكرتێرى گشتی)شەوە ئەندامانى مەكتەبى سیاسى ناوى كاندیدەكانى خۆیان لەگیرفان دەرهێناو هەریەك لەوانە داكۆكیان لە لیستەكەیان دەكردودەیانویست زۆرترین ژمارە لە نۆكەرەكانى خۆیان بن بۆ پەرلەمانى داهاتوو.دروست بوونى شەرە قسەیى نێوان(كۆسرەت وئەرسەلان) نمونەیەكى زیندوە بۆ سەڵماندنى ئەو نوسینەمان.
تێبینى/لەناوچەى سۆران بە (ماین) دەوترێ (بارگیر) واتا مەبەست ئەو (ئەسپەییە)كە لیستى كوردستانى كردویەتى بە دروشم وڵۆگۆ.كەلەراستیدا ئەوە ئەسپ نیە بەلكو بارگیرە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە