کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌وشیروان مسته‌فا دوژمنی هه‌ولێر و هه‌ولێرییانه‌ !

Thursday, 14/05/2009, 12:00


ئه‌م ڕستیه‌ی سه‌ره‌وه‌، که‌ زوو زوو له‌ ڕاگه‌یناندنی هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه‌دا ده‌وترێته‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی که‌سێتیی نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ و دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌. به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی هه‌ولێر له‌ سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین پیاوێکیان ده‌بینی به‌ جلێکی کۆن و جووتێ پێڵاوی ئاساییه‌وه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی قه‌ڵا و باتا و شه‌قامه‌کانی دیکه‌ی هه‌ولێردا پیاسه‌ی ده‌کرد، ئه‌و شه‌قامانه‌ی زۆر جار له‌ چیرۆک و ڕۆمانه‌کانی کاروان عومه‌ر کاکه‌سووردا ناویان هاتووه‌. ئه‌و پیاوه‌، که‌ نه‌ پاسه‌وانی له‌گه‌ڵدا بوو و نه‌ خۆی له‌ که‌سێکی دیکه‌ به‌گه‌وره‌تر ده‌زانی، نه‌وشیروان مسته‌فا بوو. کاتێ لێیان ده‌پرسی چۆن له‌ گیانی خۆی ناترسێت، ده‌یگوت هه‌ولێرێک جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر و یوسف ده‌رگه‌ڵه‌یی و محه‌مه‌د عه‌جه‌م و محه‌مه‌د سه‌رسپی و ده‌یانی دیکه‌ی پێگه‌یاندبێت، هی ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ خه‌ڵکه‌که‌ی بترسیت. ئه‌مه‌ ته‌نها نمووونه‌یه‌کی بچووکه‌ له‌ ڕێز و خۆشه‌ویستیی ئه‌و پیاوه‌ بۆ شارێک، که‌ به‌شێکی زۆریان له‌ حه‌فتا و پێنجه‌وه‌ هاوخه‌باتی بوون و پێکه‌وه‌ شه‌خته‌ی هه‌ره‌سیان به‌ په‌نجه‌کانیان ده‌توانده‌وه‌. ئه‌و شه‌قامانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پیاسه‌ی به‌سه‌ردا ده‌کردن، دوای پێنج ساڵ ده‌بابه‌کانی به‌عسییان به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕی، که‌ پیاوه‌ ترسنۆکه‌کانی بنه‌ماڵه‌یان به‌سه‌ره‌وه‌ بوو. هه‌ر له‌و کاته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێزی له‌ شه‌قام و کۆڵان و قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌گرت، مه‌لا به‌ختیار باسی له‌ شۆڕشی سۆسیالیستی ده‌کرد و نه‌وشیروان مسته‌فای به‌ ناسیۆنالیست ده‌دایه‌ قه‌ڵه‌م. ئێستاش مه‌لا به‌ختیار له‌ هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ زیاتر به‌ شان و باڵای جه‌للاده‌کانی خۆیدا هه‌ڵده‌ات و ده‌ڵێت له‌ سایه‌ی ئه‌و جه‌للادانه‌وه‌ کوردستان بۆته‌ به‌هه‌شت. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن کوردستان له‌ سایه‌ی ئه‌و جه‌للادانه‌وه‌ نه‌بۆته‌ به‌هشت، که‌سانی ترسنۆک و ناپاک و داخله‌دڵن. ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره‌ بێگومان نه‌خۆشه‌ و زۆر پێویسته‌ دڵسۆزه‌کانی به‌زووترین کات بیگه‌یه‌ننه‌ لای دکتۆرێکی سایکۆلۆجیی شاره‌زاوه‌، چونکه‌ یه‌کێک عه‌شقی جه‌للاده‌که‌ی خۆی ببێت، نه‌ک جارێ، به‌ڵکو هه‌زار جار نه‌خۆشه‌. نه‌خۆشه‌ و ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی دیکه‌ش تووشی هه‌مان نه‌خۆشی بکات. ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ (حه‌ره‌س)، ببوورن له‌ (پاسه‌وان)، کوره‌ ئه‌ویش نییه‌، ئا له‌ (چاودێر) داوا له‌ خه‌ڵک ده‌کات به‌ قسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌که‌ن و بێن وه‌کو خۆی بننه‌ نۆکه‌ری جه‌للاده‌کان. ئه‌و جه‌للادانه‌ی چی خراپ بوو پێیان کرد. به‌ شا‌یه‌تیی (حه‌مه‌ ئاوات) ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌بوایه‌، ئێستا ناوی له‌ کۆڵانه‌که‌ی خۆشیاندا نه‌مابوو. ئه‌و ساڵانه‌ی ڕابردوو پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی نه‌یویستووه‌ وه‌کو سه‌رکرده‌ و به‌رپرسه‌کانی دیکه‌ شیری منداڵی ساوای هه‌ولێر بدزێت، نه‌وشیروان مسته‌فایه‌. ئه‌وه‌ی نه‌یویستووه‌ کرێکاری هه‌ولێر بێکار و برسی بکات، نه‌وشیروان مسته‌فایه‌. ئه‌وه‌ی نه‌یویستووه‌ جوتیارانی ده‌شتی دزه‌یی و شه‌مامک و که‌ندێناوه‌ و خۆشناوه‌تی له‌ زه‌وی و ئاوی خۆیان بێبه‌ش بکات، نه‌وشیروان مسته‌فایه‌. ئه‌وه‌ی نه‌یویستووه‌ دایکانی هه‌ولێر ڕیسوا بکات، نه‌وشیروان مسته‌فایه‌. ئه‌وه‌ی نه‌یویستووه‌ هاوسه‌ری شه‌هیدان و منداڵه‌کانیان چاویان بکه‌وێته‌ ده‌ستی سه‌رۆکجاش و به‌رپرسانی حزبی بنه‌ماڵه‌، نه‌وشیروان مسته‌فایه‌. ئه‌وه‌ی نه‌یویستووه‌ خوێندکاری هه‌ولێر له‌ خوێندن دوور بخرێته‌وه‌ و شوێنیان به‌‌ ڕۆڵه‌ی به‌عسی و پارتی پڕ بکرێته‌وه‌، نه‌وشیروان مسته‌فایه‌.
ده ئه‌نگۆ خه‌رکی هه‌ولێرێ به‌خۆتان برێن کێ دۆستی هه‌ولێرێیه‌ و کێ دوژمنیتی؟!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە