پەیامێك بۆ گەنجانى هەولێر !
Saturday, 26/02/2011, 12:00
دوێنێ بڕیار بو لە شارە خۆشەویستەكەى هەولێرم خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت بەڵام خەڵكى قارەمانى ئەم شارە هەر زو هەستیان بە پیلانەكەى دەزگاى بەتناوى پاراستن كرد كە پیلانى ئەوەیان داڕێژتبو خەلكى ناو خۆپیشاندانەكە بكوژنو دوایى بڵێن بزوتنەوەى گۆران ئارامى شارى هەولێرى شڵەژاند شوكور بۆ خوا ئەم ئاواتەیان نە هاتەدى خەلكى هەولێر زۆر لەوە وشیار ترە كە بنەمالەى بارزانى پیلانى بۆ دەكات ..... بەڵام بە داخەوە هەر دوێنێ پارتى هەڵسا بە كۆكردنەوەى چەند گەنجێك بە ناو بازارى هەولێرى دە سوراندنەوە بۆ ئەوەى بلێن هەولێر لە دەسەلات رازیە وە بۆ زانیارى هەموو لایەكیشتان زۆربەى ئەو گەنجانە لە مەسیف و شوێنەكانى ترى هێنابون بۆ ئەوەى خەڵكى پێ چەواشە بكات بەڵام ئەوەى جێى داخێكى زۆر گەورەیە لاى من ئەوەیە كە كۆمەلێك لاوى سۆرانى دەبینران لەناو ئەو گەنجانەى كە بنەمالەى بارزانى بە مەسینە هەڵگریشیان قەبوڵیان ناكات من پرسیار لەو سۆرانیانە دەكەم كە چەپڵە بۆ بنەماڵە لێئەدەن كێ لە ئێوە دەتوانێ بچێت زەویەك لە مەسیف بكڕێت وە بە ناوى خۆى تۆمارى بكات ؟؟؟؟؟ نمونەش بۆ ئەو قسەیەم ناسیاوێكى خۆمان كە كادیریشە لە پارتى زەویەكى لە مەسیف كڕیبو دوایى هەولێكى زۆر بۆ ئەوەى بتوانێ تۆمارى بكات بەناوى خۆیەوە نەیتوانى بیكات بەناوى خۆى چونكە بنەمالەى بارزانى ناهێڵن كەس بێت لە مەسیف دابنیشێت جگە لە بارزانیەكان ئەوان ئازادن هەر چۆنێك بیانهەوێت وادەكەن ...... جا لێرەوە لەو مینبەرە پیرۆزەى كوردستان پۆست من داوا لە هەموو سۆرانیەك دەكەم بە خۆیان دا بچنەوە تۆزێك بیر لەو نا عەدالەتیەى پارتى بكەنەوە وە بیر لەو خیانەتە مێژوویەى 31/ئاب بكەنەوە كە ئەو مەسعودەى ئێوە ئەمرۆ بە سەرۆكى خۆتانى ئەزانن هەر ئەو بو لە 31/8/1996 جەیشى سەددامى هێنایە ناو هەولێرو براو كەسوكارمانى دایە دەست بەعسییەكان .... لە كۆتای داواتان لێ دەكەم گەنجەكانى هەولێرەكەم خۆتان بەدوور بگرن لە بنەمالەى خائینو كورد فرۆشى بارزانى چونكە خەلكى هەولێر تا كۆتایى بێدەنگ نابێت و رادەپەرێ لە دژى گەندەڵكاران دوایى پەشیمانى دادى كەستان نادات .............. ب
ڕوخێ گەندەڵكاران سەركەوێ میللەت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست