به‌ڕێزان له لیستی گۆان به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ری ژێر ده‌ستی دکتاتۆریه‌تی ماڵی به‌رزانی ، نهم نامه‌یه بۆچونی خۆمانتان بۆ رونبکه‌ینه‌وه ، سه باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له 25/7/2009 .
برایانی به‌ڕێزی شاری هه‌ولێر، شاری قه‌ڵاو مناره ، یه‌کێکه له‌شاره هه‌ره‌دێرینه‌کانی مرۆڤایه‌تی ، ئه‌م شاره چه‌ندین جار که‌وتۆته به‌ر شاڵاوی هێزه په‌لامارده‌ر و داگیرکه‌ره‌کان ، که‌دواترینیان هێرشی پڕ خیانه‌ت و رسوایی منهماڵهی به‌رزانییه له 31 ئابی 1996 ، مێژووی مرۆڤایه‌تی چه‌ندین خیانه‌تمان بۆ ئه‌گێرێته‌وه ، به‌ڵام هیچ یه‌کێک که خیانه‌تانه ناگاته خیانه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ، به‌تایبه‌تیش 31 ئاب ، به‌ڕێزان ئه‌وه‌ی له ورۆژه‌دا له‌ناو شاری هه‌ولێر نه‌بوبێت نازانێت چ کاره‌ساتێک بووه ، هه‌ر له به‌یانی زووی ئه‌و رۆژه‌وه به چ شێوه‌یه‌کی دڕندانه به‌ربونه وێزه‌ی هه‌ولێر و کاتێک له‌شکری داگیرکه‌ری به‌عس هاته ناو شار و رهوه کوله‌ی زه‌رد له پاڵ ده‌بابه‌کان گه‌شتنه ناو شار ، ئه‌وه‌ی نه‌کرا به خه‌ڵکی هه‌ولێریان کرد له کوشتن و تاڵان‌کردنی ماڵان و کوشتنی خه‌ڵکی بێ دیفاع . مه‌گه‌ر هه‌ر خۆمان بزانین کاره‌ساته‌که چه‌ند گه‌وره بو . خه‌ڵکی قاره‌مانی شاری هه‌ولێر تاکو ئه‌م چرکه‌ساته له‌ژیر زه‌بروزه‌نگی بنه‌ماڵه‌ی بهرزانیدان ، له‌و رۆژه‌وه‌ی ئه‌مانه حاکمی ئه‌م شاره‌ن ئه‌ڵێی خۆڵی مردوی کراوه به‌سه‌ردا ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر بڵێین به سه‌دان لاپه‌ڕه ته‌واو نابێت له سه‌ر تاپۆکردنی روبه‌رێکی زۆر فراوانی ئه‌م شاره وده‌وروبه‌ری تاکو ئه‌گاته دزینی بودجهکهیی و کاره بێ رهوشتێکانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و مه‌سینه هه‌ڵگره‌کانیان ، جاسوسی‌کردن بۆ ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر، که ئه‌وه‌نده زۆرن له باسکردن نایه‌ت ، وه‌کو گورگی برسی به‌ربونه‌ته وێزه‌مان .
ئێستاش ته‌نیا هیوامان ئێوه‌ی به‌ڕێزه له لیستی گۆڕان و سه‌رۆکی لیسته‌که کاک نه‌وشیروان ، ئێستاش ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی هیچ که‌رامه‌تێکیان بۆخه‌ڵکی ئه‌م شاره نه‌هێشتۆته‌وه ، داگیرکه‌رانی هه‌ولێر بێجگه له‌و قسه ناشرینانهوقسه هه‌ڵبه‌ستراوانه که به‌م رۆژگاره به‌و به‌ڕێزانه‌ی لیستی گۆڕانی ده‌ڵێن ، که ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ری شاری داگیرکراوی شاری هه‌ولێر هه‌رگیز باوه‌ڕیان پێ ناکه‌ین ، که گوایه کاک نه‌وشیروان قسه‌ی به شاری ههولێروخهڵکهکهی وتبێت ، که ئێمه ده‌زانین که شتی وا مه‌حاڵه .
ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێری هۆلاکۆ به‌زێن ، دوپاتی ئه‌که‌ینه‌وه که دژ به گه‌نده‌ڵی ودزی وره‌فتاره ناشهریفهکانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه خۆسهێپنهکانی به‌رزانی و تاڵه‌بانین ، بۆیه بڕیاری کۆتاییمان سندوقه‌کانی ده‌نگدانه ، که بتوانین له‌ده‌س ئه‌و ، دوو بنه‌ماڵه خائین و خۆفرۆشه رزگارمان بێت ، به ده‌نگ دانمان به لیستی گۆڕان بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌ده‌ست هه‌ردوو بنه‌ماڵه دزو جه‌رده‌یه رزگارمان ئه‌بێت .
له‌م مینبهرهشهوه داوا له سه‌رجه‌م دانیشتوانی کوردستان به گشتی و شاری هه‌ولێر ئه‌که‌م ، که گوێ له قسه ی پڕوپوچی زوڕناژه‌نه‌کانی بنه‌ماله‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانی نه‌گرن بۆیه که‌وتونه‌ته ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه چونکه ئه‌زانن مه‌رگی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریانه‌یان ته‌واو بووه ، زۆر رونیسی لا لامان که به‌ڕێزتان چه‌ند به‌رگریت له شاری هه‌ولێر کردووه ، هه‌رگیز جیاوازیتان نه‌کردووه له نێوان هه‌ولێر و هیچ شارێکی تردا ، یاخود ناوچه‌یه‌ک و ناوچه‌یه‌کی تردا ، هه‌ر سه‌رکه‌تو بن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست