په‌یامێك بۆ که‌ناڵی (که‌ی،ئێن،ئێن) له کوڕه ئه‌نفالێکی گه‌رمیانه‌وه !
Monday, 01/03/2010, 12:00
بێگومان کاك فه‌رهاد سه‌نگاوی که‌سێکه له ڕابردوودا به‌هۆی ده‌نگی له سه‌رده‌می شاخدا به‌خه‌ڵك ناسراو هه‌ر له‌و سونگه‌یه‌شه ده‌رکه‌وت .
به‌ڵام له‌پاش ڕاپه‌ڕین وکۆتا به‌خه‌باتی شاخ و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له‌جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ئه‌میش له بیر خه‌ڵك چووه‌وه .
به‌ڵام ناوبراو زۆر به‌گوڕو ته‌وژمێکی به‌تینه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان (مانگی ته‌موزی ڕابردوو) ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی که‌سوکاری زۆربه‌ی شه‌هیدان وئه‌نفال وخه‌ڵکی هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌تی کوردستان .به‌مه هێنده‌ی تر کاك فه‌رهاد به‌ره‌و لوتکه هه‌ڵکشا .به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆری نه‌خایاندو هه‌ر دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌میش نیشته‌وه . ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانی منه وه‌کو کوڕه ئه‌نفالێك که له‌ماڵی خۆمان و خانه‌وا ده‌مان تاک وته‌نها خۆم ده‌رچووم له ئه‌نفال .ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوم بۆیه منیش ماومه‌ته‌وه ،ئیتر داێك ،باوك ،خوشك وبرا ،داداو بابا هه‌مووی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال که‌وت وتائێستاش بچووکترین ئه‌سه‌ری که‌سیانم بۆ ده‌رنه‌که‌وتووه . هه‌روه‌ها یه‌کێك بووم له‌و ده منداڵ و پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌ی که هاوینی ڕابردوو له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌ستنیشان کرام بۆ لای مام جه‌لال بۆئه‌وه‌ی پاره‌و دۆلارم بده‌نێ له‌کاتی حه‌مله‌ی هه‌ڵبژاردندا له‌که‌لار.به‌ڵام ڕه‌فزم کردوو نه‌ک هه‌ر وه‌رم نه‌گرت هه‌ر نه‌شچووم . له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌م پێ شه‌ره‌فمه‌ندتر بوو که به‌ڕێز فه‌رهاد سه‌نگاوی بخه‌مه سه‌رشانم و خۆمی به‌قوربان بکه‌م . چونکه به که‌سی دڵسۆز‌و خه‌مخۆری ئه‌نفال وشه‌هیدو هه‌ژارانی کوردستانم ده‌زانی .له‌ناخه‌وه مورتاح بووم کاتێك فه‌رهاد سه‌نگاویم ده‌بینی خیتابی ئه‌داو حه‌مله‌ی بۆ لیستی گۆڕان ئه‌کرد . ئینجا به حه‌ماسه‌تێکه‌وه قسه‌ی ده‌کردو خیتابی بۆ دائه‌داین ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌وه‌م وه‌بیر نه‌ده‌هاته‌وه که پشت له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکات . یان هه‌ر هیچ نه‌بێت چاوشارکێ له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی بکات . ماوه‌یه‌کی زۆره لێره‌و له‌وێ ده‌مانبیست وازی له‌گۆڕان هێناوه‌ویه‌کێتیه‌کانیش پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان ئه‌کرد گوایه بووه‌ته‌وه به یه‌کێتی .هه‌ر له‌و ماوه‌دا جه‌ند جارێك سایته‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار یش شتی وای ئه‌نووسی .به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سایته به کونه درۆ مه‌شهوره بڕوام نه‌ده‌کرد . که‌چی دوێنێ شه‌و له پڕدا به‌ده‌نگ وڕه‌نگ له که‌ناڵه‌کانی یه‌کێتی یه‌وه (سی،دی)وبه‌رهه‌مه‌کانی لێدراو بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاوکرایه‌وه ،ئیتر به‌یه‌كجاری و بۆدواجار له‌به‌رچاوی من وسه‌دان پاشماوه‌ی ئه‌نفال که‌وت .ده‌رکه‌وت ئه‌ویش خاوه‌ن هه‌ڵویست وقسه‌ی خۆی نیه .ئاخر له‌سه‌ره‌تای حه‌مله‌ی هه‌ڵبژاردندا له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا وتی ڕازی نیم به‌هیچ جۆرێك وله‌هیج که‌ناڵێکی حیزبیه‌وه بابه‌ته تازه‌و کۆنه‌کانیشم لێبدرێت . که‌چی هه‌رخۆی په‌شیمان بووه‌و ئێستا ئه‌ڵێ قه‌یناکا !!!!. ئه‌مه چه‌نی به‌چه‌نه ؟.
من لێره‌وه به‌م نووسینه‌م دوو شت ڕائه‌گه‌یه‌نم یه‌کێکیان بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ،به‌تایبه‌ت (که‌ی،ئێن،ئێن) زۆریش تکایان لێده‌که‌م ،ئه‌ڵێم : تکایه ،تکایه ،تکایه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفاله‌کان به موڵکی خۆتان ئه‌زانن ئه‌وا ڕازی نابین به‌هیچ جۆرێك هیچ به‌رهه‌م وبابه‌تێکی فه‌رهاد سه‌نگاوی لێمه‌ده‌ن و نامانه‌وێت. ده‌رکه‌وت ئه‌میش گوێ له‌مستی ده‌سه‌ڵاته .هه‌ر که‌س ئه‌وه‌ی بکردایه ئه‌بوایه قه‌ت فه‌رهاد ئه‌وه‌ی نه‌کردایه .جونکه فه‌رهاد شه‌خسیه‌تی خۆی ته‌واو دابه‌زان به‌م هه‌ڵوێسته‌ی که نواندی .ئێمه چاوه‌روانمان ئه‌کرد فه‌رهاد هه‌ر گله‌یی و گازنده‌یه‌کیشی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بوایه به‌م شێوه‌یه‌و له‌م کاته‌دا ده‌ری نه‌بڕیایه .ئێمه ئه‌و خه‌ڵکانه‌ین له (که‌لاروناحیه‌ی ڕزگاری) دا فه‌رهاد سه‌نگاوی یه‌ك کیلۆمه‌تر خستمانه سه‌رسانمان .به‌داخه‌وه ئێستا جه‌نابی ئه‌و سیقه‌یه‌ی ئێمه‌ی دۆڕان .
دووه‌م شت ئه‌وه‌یه من لێره‌وه به فه‌رهادو گشت فه‌رهاده‌کانی پشت له گۆڕان کردوو ئه‌ڵێم دڵنیابن بێ ئیوه‌ش گۆران نه‌وه‌ستاوه‌و به‌رده‌وام له گه‌شه‌کردندایه‌و له‌هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو سه‌رکه‌وتوو ترین . ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا که‌لار فه‌رهادی هه‌بوو ،ئێستا گۆڕان له که‌لار که‌شتی هه‌یه . که‌شتیه‌که‌ی که‌لار له هه‌موو کوردستان وعێراق وده‌ره‌وه‌ش ده‌نگی دایه‌وه‌و هه‌زاران گۆڕانخواز له سلێمانیه‌وه له پێشوازی که‌شتیه‌که‌ی گۆڕاندا بووه .ئه‌ڵبه‌ته کاک فه‌رهاد خۆشی ئه‌م ڕاستیانه باش ده‌زانێت . که سه‌دان گه‌نج به‌سه‌ر پشتی که‌شتیه‌که‌ی که‌لاره‌وه به لێزمه‌ی باران ڕویان له سلێمانی کرد بێئه‌وه‌ی فه‌رهادیشیان له بیر بێت . ڕوون وئاشکرایه هه‌ر گۆڕانخوازێک هه‌ر له نه‌وشیروان مسته‌فاوه بگره تا فه‌رهاد سه‌نگاوی وکێ وکێ به‌گۆڕانه‌وه خۆشه‌ویستن .بۆیه کاک فه‌رهادیش وه‌کو سه‌نگاوی نه‌خرایه سه‌رشانی گه‌نجی ئه‌نفال وه‌کو لیستی گۆڕان ئه‌خرایه سه‌مل وشان .
تاقانه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌نفال
که‌لار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست