یاداشتنامە/سكرتاریەتى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان
Thursday, 29/07/2010, 12:00
بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
ڕۆژى پێنج شەمە 29/7/2010 لە بارەگاى ڕێكخراوى مامۆستایا نى كۆمەڵى ئیسلامى كوردستان لە شارى سلێمانى لیستە بەشدار بووەكانى مامۆستایان ، كە لە خوارەوە ناویان هاتووە كۆ بوونەوەى خۆیان سازدا، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر سەرجەم خاڵەكانى ئەجەنداى كۆبونەوەى ئاسایى ئەنجومەنى تەنفیزى (8/7/2010) یەكێتى مامۆستایانى كوردستان، سەبارەت بە میكانیزم و شێوازى هەڵبژاردن بۆ كۆنگرەى 30/9/2010ى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان ، بەمەبەستى زیاتر بەدیموكراسى كردنى هەڵبژاردنەكە و شەفافیەتى زیاتر و بە پیشەیى كردنى یەكێتى مامۆستایان و دەرچوون لە پاشكۆیەتى حیزبى بووندا، ئەم چەند سەرنج تێبینیەیان وەك یاداشتێك ئاڕاستەى بەڕێزتان و لایەنە پەیوەندى دارەكان و ڕاى گشتى دەكات.
سەرنج و خاڵەكان:
1. تەنها ئەندامانى مەكتەبى سكرتاریەت و مەكتەبى تەنفیزى دەتوانن بەبێ هەڵبژاردن بچنە كۆنگرە.
2. سەرجەم هەرەێمى كوردستان بكرێت بەیەك بازنەى هەڵبژاردن.
3. هەر (150) مامۆستا نوێنەرێكى بچێتە كۆنگرە بە پێى ڕێژەى دەنگدەران لەسەر ئاستى كوردستان.
4. لەسەرجەم لیژنەكاندا نوێنەرى لیستە بەشدار بووەكان هەبێت بۆ سەرپەرشتى كردنى هەڵبژاردنەكان.
5. هەموو لیستێك بەبێ ڕەچاوكردنى پشتگیرى ژمارەى مامۆستا بۆى هەیە بەشدارى هەڵبژاردن بكات بەمەرجى بوونى 25% بۆ ڕەگەزى مێ.
6. هەرمامۆستایەك (2) سالأ خزمەتى هەبێت بۆى هەبێت خۆى كاندید بكات.
7. ئەو مامۆستایانەى كە خانە نشینن مافى دەنگدانیان هەبێت.
8.بەڕێوەبەر و یاریدەدەرى خوێندنگاكان نابێت بەرپرسى بنكەكانى دەنگدان بن بەڵكو دەبێت بە هەڵبژاردن بێت لەوبنكەیەى دەنگى تێدا دەدرێت.
9. درێژكردنەوەى ماوەى دەركردنى ناسنامەى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان نەهێشتنى پشتگیرى بەڕێوبەرەكان.
10. یەكێتى مامۆستایانى كوردستان موڵكى هیچ لایەنێك نیە و هیچ لیستێكیش بۆى نیە لەژێر ئەم ناوەدا بانگەشەى هەڵبژاردن بكات.
- لەكۆتایدا داواكارین یاداشتەكەمان بەهەند وەربگرن و تا 4/8/2010 وەڵاممان بدەنەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
ناوى لیستە بەشداربووەكان:-
1. لیستى مامۆستایانى سۆسیالست.
2. لیستى مامۆستایانى یەكگرتوو.
3. لیستى مامۆستایانى زەحمەتكێشان.
4. لیستى دەستەى داكۆكى كردن لە مامۆستایان.
5. لیستى مامۆستایانى پارێزگاران.
6. لیستى مامۆستایانى سەردەم.
7. لیستى مامۆستایانى كۆمەڵى ئیسلامى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست