چه‌واشه‌كاران...
Saturday, 05/09/2009, 12:00
چ سه‌یره ماوه‌یه‌كه میدیاگه‌لی حیزبی به‌تایبه‌تی میدیاكانی سه‌ر به (ی.ن.ك) گله‌یی له زمانی زبری میدیای كوردی ده‌كه‌ن، داوا ده‌كه‌ن شكاندنی تاكه‌كان نه‌كرێنه بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كان، هه‌رچۆن شه‌رمه ئه‌وان وه‌ها داوایه‌ك و گله‌ییه‌یان هه‌بێت، له كاتێكدا خۆیان ده‌ستپێشخه‌رن و تائێستاش به‌و ئاوازه نه‌شازه ده‌خوێنن، ئاواش ئاساییه، چونكه ئه‌وان په‌روه‌رده‌ی وه‌ها قوتابخانه‌یه‌كن...
زانستی فیزیا ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێك كاردانه‌وه ده‌بێت، ئه‌م سه‌لماندنه بۆته واقعێك له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا، هه‌روه‌ك ئه‌و په‌لاماردانانه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندنی یه‌كێتی بۆ كۆمپانیای وشه و میدیای ئه‌هلی و رۆشنبیران و ...، به‌ڵام دواتر كاردانه‌وه‌كان فڕێیدانه سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له‌خۆیان، دوای هێوربونه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كانیش میدیاگه‌لی یه‌كێتی به‌جۆرێك په‌لامار ده‌دات و تۆمه‌ت ریزده‌كات، وه‌ڵام دانه‌وه‌ی بۆته شه‌رم و كه‌م كه‌س هه‌یه هێنده خۆی بچوك بكاته‌وه بچێته شه‌ڕی شاته‌شاتی بوكه‌ڵه قوڕمیشكراوه‌كان.
ئێستا تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه و په‌لاماردان و ته‌شهیر و ... سیفه‌تی پڕۆفیشناڵبونه له راگه‌یاندنی حیزبی‌دا، هه‌ركه‌س گوێنه‌داته ئیتیكی رۆژنامه‌وانی و خۆی خاڵی بكاته‌وه له مۆڕاڵ، چانسی پۆست و كورسی هه‌یه، ره‌فتاری پێچه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر نانبڕاوی نه‌كات، چانسی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه.
ئه‌وان گله‌ییان هه‌یه و رۆژنامه و گۆڤاره ئه‌هلیه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه لایه‌نگری لایه‌نێكن و نه‌یاری خاوه‌نشكۆ و جه‌نه‌ڕه‌ڵه‌كان و خێڵ و گروپه‌كانیانن، به‌ڵام نافكرن ئه‌وه‌ی ئه‌وان له میدیای ئه‌هلیان ئه‌وێت ئه‌رك و پیشه‌ی میدیای ئه‌هلی نییه، ئه‌وان نایانه‌وێت میدیای ئه‌هلی بپرسێ داهاتی ئه‌م وڵاته چه‌نده و چی لێ دێت؟ نایانه‌وێت میدیای ئه‌هلی پرسی گه‌نده‌ڵی بوروژێنێت!، ناشیانه‌وێت ئه‌وه‌ی له دیوه‌خانه‌كانیاندا روئه‌دات میدیای ئه‌هلی به هاوڵاتیانی بڵێت، ئاخر هیچ مه‌نتقێك له‌وه‌دانییه كه میدیای ئه‌هلی شه‌ریك نه‌بێت له تاڵان و هه‌ڕاجی سه‌رمایه و داهاتی وڵات‌دا، وه‌ك ئێوه به‌رگری لێ بكات، كاتێك رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ پێشێلی یاسا نه‌كات و له‌به‌رامبه‌ر وتنی راستیدا هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی له‌سه‌ربێت، مه‌جبورنییه درۆی سه‌روه‌ری یاسا بۆ خاوه‌نشكۆكانی ئێوه بكات...، به‌لاَم پێویست ناكات له‌وه نیگه‌ران بین كه ئه‌وان وابیرده‌كه‌نه‌وه، چونكه هه‌رچۆن تێڕوانینی ئه‌وان بۆ سه‌ركرده و حیزب و كۆمه‌ڵگا و ... ناكامڵه، ئاواش تێگه‌یشتنیان له میدیای ئه‌هلی چه‌واشه‌یه.
ئه‌وان له هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه و گۆڤاری ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ نیگه‌رانن، به‌لاَم نایه‌ن به‌راوردێكی بكه‌ن به میدیاكانی زمانحاڵی خۆیان (باسی ئه‌و هه‌مو ماڵپه‌ڕانه ناكه‌ین كه بۆ تۆمه‌ت دروسكردن و جنێودان له‌سه‌روبه‌ندی ململانێكانه‌وه كردویانه‌ته‌وه)، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌رگه‌رمی وشكه‌كه‌ڵه‌كی تۆمه‌تن، تكایه ته‌نها یه‌ك هه‌فته دور له ته‌عه‌سوبی حیزبی به‌وردی بابه‌ته چه‌واشه‌كارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه ره‌سمیه‌كانی خۆتان بخوێننه‌وه، ئه‌گه‌ر له په‌روه‌رده‌تان خۆتان خاڵی بكه‌نه‌وه، بزانن ئاره‌قی شه‌رم سه‌راپا ته‌ڕتان ناكات، ته‌نها چه‌ند ژماره‌یه‌كی رۆژنامه و گۆڤاره ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆكان له‌گه‌ڵ رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی خۆتاندا به‌راورد بكه‌ن، دڵنیام ئه‌گه‌ر به‌ویژدانه‌وه به‌راورد بكه‌ن قێزتان له قه‌ڵه‌مه‌كانی خۆتان دێته‌وه، ئێوه ئه‌زانن رۆژنامه و گۆڤاره‌كانتان چی ئه‌نوسێت و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانتان چی ده‌ڵێت، بڕوا ناكه‌م، چونكه مێشك نییه رۆژانه ئه‌و هه‌مو ته‌شهیر و درۆ و بوختانه‌ی پێهه‌زم بكرێت و خه‌جاڵه‌تی نه‌یگرێت...
وادیاره ئه‌وان رفتاره‌كانی خۆیان نابینن و دوای ده‌ربڕین گوتار و تۆمه‌ته‌كان ناخوێننه‌وه و ناچنه‌وه‌سه‌ری بزانن چیان وتوه، ره‌نگه نه‌زانن ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ی ململانێ سیاسی پێده‌كه‌ن مه‌بده‌ئێكی فاشیزمانه‌یه (یان ملكه‌چمیت، یان خائینیت)، بێگوێدانه هیچ مۆراڵێكی سیاسی و مرۆیی ركابه‌ره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن به به‌كرێگیراو و به گه‌نده‌ڵ و تێكده‌ر و ...، كه له راستیدا ئه‌مسیفه‌تانه له به‌شێكی جه‌سته‌ی خۆیاندا هه‌یه، به‌ڵام چاوپۆشی لێده‌كه‌ن، به‌م چه‌واشه‌كاریانه ده‌یانه‌وێت رای گشتی پێچه‌وانه ئاڕاسته بكه‌ن، یان هه‌ر نه‌بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن به خه‌ڵك بڵێن ركابه‌ره‌كانیشمان هه‌ڵگری هه‌مان سیفاته‌كانی ئێمه‌یه، به‌ڵام خۆشبختانه له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتو نه‌بون.
ئه‌وان فێرنه‌بون ده‌نگی نا ببیستن، ئێستا كه ئه‌و هه‌مو ده‌نگی نا نا...یه ده‌بیستن ته‌حه‌مولی ناكه‌ن بۆ هه‌ر نایه‌ك، تۆمه‌تێك و بوختانێك و... ده‌كه‌نه وه‌ڵام، به‌ڵام ناپرسن، نا بۆ دو ئیداره‌یی و دابه‌شكردنی هه‌رێم، نا بۆ داگیركردنی موڵكی گشتی و نه‌فروتوناكردنی، نا بۆ تاڵان و بڕۆی داهاتی هه‌رێم، نا بۆ به‌شكردنی بودجه له تاریكی‌دا، نا بۆ گرێبه‌ستی ناشه‌رعی كۆمپانیا بازرگانی و نه‌وتییه‌كان، نا بۆ نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری...، نا بۆ به‌حیزبی كردنی دادگا و زانكۆ و...، نا بۆ به میلیشیاكردنی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، نا بۆ وێرانبونی ژێرخانی ئابوری، نا بۆ به دیوه‌خانكردنی په‌رله‌مان، نا بۆ قۆرخكردنی بازاڕ، نا بۆ سه‌ركرده‌ی سازشكه‌ر، نا بۆ نادیاری چاره‌نوسی گیراوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ، نا بۆ نه‌بونی خزمه‌تگوزاری، نا بۆ تیرۆری جه‌سته‌ی و فیكری، نا بۆ هه‌ڕاجكردن و فرۆشتنی نیوه‌ی خاكی كوردستان بۆ كورسی و ده‌سكه‌وتی شه‌خسی، نا بۆ رێزلێنان و به ئه‌ستێره‌كردنی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی كورد سوره، نا بۆ ... نا بۆ...، حه‌قه یان وه‌ڵامه‌كانیان؟ ره‌نگه ئه‌گه‌ر به‌ویژدانه‌وه ئه‌و پرسیارانه له‌خۆیان بكه‌ن، ئیتر شه‌رم بكه‌ن له وه‌ڵام و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه...
له كۆتایدا ده‌توانین بۆ راگرتنی زمانی زبری میدیای حیزبی یه‌ك داوا بكه‌ین و پێیان بڵێین: ئه‌ی میدیاگه‌لی حیزبی مه‌ستكراو به‌پاره‌ی بێسه‌روشوێنكراوی وڵات، كاتێك ره‌خنه له نه‌بونی سیستم و بێسه‌روبه‌ری حوكمڕانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌گیرێت، پێویست ناكات له كاردانه‌وه‌دا كێشه‌كان به شه‌خسی بكه‌ن و تۆمه‌تببه‌خشنه‌وه، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن بۆ به‌رگری له خاوه‌نشكۆكانتان ته‌نها داوای ئاشكراكردنی سه‌روبه‌ری داهات و بودجه‌ی وڵات بكه‌ن، یان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شتان پێناكرێت زمانی زبری خۆتان بتاشن ئیدی گرفتێك نامێنێت به‌ناوی قه‌یرانی زمان زبری میدیای كوردی.
Saturday, September 05, 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست