گۆڕان له‌ئێستادا...
Sunday, 26/12/2010, 12:00
دوای ئه‌و موئامه‌ره‌یه‌ی له به‌غدا له گۆڕان كرا، ده‌كرێت ئێستا رونتر هاوكێشه‌كان ببینرێت، یان ده‌توانرێت باس له پێگه و رۆڵی گۆڕان بكرێت له هه‌رێم و له عێراقدا. له هه‌رێمدا كه له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه به‌چاوی دوژمن سه‌یركراوه، له عێراق كه له ده‌ستپێكه‌وه موئامه‌ره له گۆڕان كرا.
له هه‌رێمی كوردستان؛ له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌شداریكردنی لیستێك بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هه‌رێم له 25-7دا، نوكی هه‌مو رمه‌كان رو له گۆڕان كرا!، هه‌ر له ته‌خوین كردن... تا سزای سیاسی لایه‌نگره‌كانی... به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی گۆڕان(1) تیرێك بو ئازاری گه‌یاندبوه دڵی هه‌مو ئه‌وانه‌ی له ناوه‌ڕاستی قه‌رسیلی گه‌نده‌ڵیدا خه‌ریكی خۆ مه‌ستكردن بون، گۆڕان جیاواز بو له هه‌مو ئه‌و جه‌ستانه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا سه‌رقاڵی سیاسه‌تن، گشت حیزبه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه مه‌هامی سیاسی‌یان به‌شداریكردن بو له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی له حوكمڕانیدا، گۆڕان بۆ ئه‌وه هاته مه‌یدانه‌كه كه ده‌سه‌ڵات له پارتی و یه‌كێتی وه‌ربگرێت، بۆیه ئه‌وان به‌و ده‌نگه زۆر سه‌غڵه‌ت بون و وه‌ها روانینێكیان پێ هه‌زم نه‌ده‌كرا، چیان له‌ده‌ست هات به‌رامبه‌ر گۆڕان درێغیان نه‌كرد، سه‌رباری هه‌مو ئه‌مانه گۆڕان یه‌كه‌م ویستگه‌ی خۆی به سه‌ركه‌وتویی بڕی، ئێستا ده‌توانین بڵێین له كوردستاندا دو هێزی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌لایه‌كه‌وه پارتی و پاشكۆكانی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه گۆڕان، یان راستتر بڵێین گۆڕان زیاتر ته‌نیایه له‌به‌ر عه‌یبه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان نه‌بێت زۆرێك له حیزب و لایه‌نه‌كان كۆیله‌بونی پارتییان پێخۆشتره له برایه‌تی گۆڕان! ده‌كرێت ئه‌مه له‌خۆیان بپرسیت! بۆ؟.
له به‌غدا؛ ناكرێت نكۆڵی له‌وه بكرێت به‌وشێوه‌یه چونه ناو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ گۆڕان هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی بو، هه‌رچه‌ند به پڕۆژه‌ی چاكسازی(2) قه‌ره‌بوی به‌شێك له‌و هه‌ڵه‌یه كرایه‌وه، به‌ڵام له ئه‌زه‌لدا كێشه‌ی گۆڕان و ده‌سه‌ڵات سه‌رچاوه‌ی تری هه‌یه، ئه‌ویش له‌سه‌ره‌تای نوسینی ده‌ستوری هه‌رێم بو كه ده‌ستورێك بو بۆ پارتی و سه‌رۆكی پارتی نوسراوه نه‌ك بۆ خواستی گشتی دانیشتوانی هه‌رێم، له‌و ساته‌دا ئه‌وانه‌ی ئێستا له گۆڕاندا خۆیان ده‌بیننه‌وه و كارده‌كه‌ن بۆ به‌رنامه‌كه‌ی هه‌مو پێكڕا دژی ئه‌و ده‌ستوره بون، ئه‌مه‌ش كوێرانه نه‌بو، به‌ڵكو ترسبو له دروستبونی مه‌رجه‌عی تاكه‌كه‌سی و دروستكردنی سه‌رۆكێك له‌سه‌ر و هه‌مو شتێكه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و كات گۆڕان وه‌ك رێكخراوێكی سیاسی نه‌هاتبوه ئاراوه، به‌ڵام له‌مه‌شدا ته‌نیا بون، چونكه هه‌مو لایه‌نه‌كان ره‌زامه‌ندبون به‌و ده‌ستوره، جگه له هێزێكی جه‌ماوه‌ری ناڕێكحراو كه دواتر بوه گۆڕان، ئالێره‌وه ناكۆكییه‌كی جه‌وهه‌ری هاته‌ئاراوه كه پارتی ده‌یه‌وێت سه‌رۆك مه‌رجه‌ع بێت و هێزه كوردستانییه‌كانی تریش جگه له گۆڕان رازین به‌وه، گۆڕان پارله‌مان به مه‌رجه‌ع ده‌زانێت، هه‌ر له‌دوای ئه‌وه‌ی گۆڕان له فراكسیۆنی لیسته كوردستانییه‌كان نه‌ما مه‌رجه‌عی فراكسیۆنه‌كه گۆڕا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و كه‌سیش ورته‌ی نه‌كرد.
ئه‌وه‌ی له به‌غدا مالیكی و بارزانی به‌رامبه‌ر گۆڕان كردیان(3)، هه‌رچۆن زۆڵم و ناحه‌قیه‌كی گه‌وره بو، ئاواش چانسێكی زۆر گه‌وره‌ی داوه به گۆڕان كه جیای كاته‌وه له‌و جه‌سته ناماقوله‌ی پێی ده‌وترێت حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی، ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌یری عێراق بكه‌یت به‌چاوێك هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌بینیت كه سه‌رگه‌رمی خواردنی كێكی ده‌سه‌ڵاتن، به‌چاوێكیش گۆڕان ده‌بینیت كه ئۆپۆزسیۆن و ئه‌ركی چاودێریكردنی كێكخۆره‌كانی له‌ئه‌ستۆیه، بێشك ئه‌مه سه‌نگ و قورسایی گۆڕان ده‌رده‌خات، بۆ ده‌بێت هێزێك به‌ته‌نیا په‌راوێز بخرێت؟ حكومه‌تێك كه له‌وانه‌ی خۆیان به دیموكراتی ئه‌زانن تا توندڕه‌وه مه‌زهه‌بیه‌كان... ته‌نانه‌ت به‌عسیه‌كانیش تیایدا به‌شدارن، ئه‌بێت گۆڕان چ عه‌نتیكه‌یه‌ك بێت له‌ویا جێگه‌ی نابێته‌وه، ئه‌بێت بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره رو له سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌ین، چونكه شه‌رفی كه‌ناركردنی گۆڕان به‌و بڕا!، هاوكات ئه‌و موباده‌ره‌یه‌ی كه به سیناریۆی لایه‌نه‌كانی تر درا به به‌ڕێزی بیكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێگه‌ی كوردی پێ لاوازكرا، به‌خشینی به‌عسیه‌كانیشی تێدا پیرۆزكرا.
له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه پارتی و یه‌كێتی و هێزه‌كانی تر سه‌روبنی قسه‌یان ئه‌وه بو، نابێت كێشه‌كانی هه‌رێم به‌رینه به‌غدا، هه‌میشه به‌وه سه‌رزه‌نشتی گۆڕانیان ده‌كرد، له‌ڕاستیدا ئه‌مه ترس بو له باسكردنی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی هه‌رێم له‌نێو په‌رله‌مانی عێراقدا، نه‌ك خه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌یی، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان خه‌می ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژوییه و ئه‌م ئه‌زمونه‌یان بوایه ئه‌م شێوازه حكومڕانییه‌ی هه‌رێم به‌رهه‌میان نه‌ده‌بو، یان راستتر چی باس بكه‌ین یه‌خه‌ی ئه‌وان ده‌گرێته‌وه، گۆڕان له‌مه‌دا په‌له‌ی نه‌كرد، له قورسترین تاقیكردنه‌وه‌دا سه‌ره‌ڕای هه‌مو تێبینییه‌كانی له ئه‌دا و خودی تاڵه‌بانی بوه هێزێك كه ئه‌وی پێبوه‌وه به سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام له یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا بۆ ئه‌وان فرسه‌تیان هێناو خه‌نجه‌رێكیان له‌پشته‌وه وه‌شاند، كردیان به مه‌رج وتیان: "به به‌شداربونی گۆڕان ئێمه به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین"(4)، بۆیه شه‌ره‌فی بردنی كێشه‌كانی هه‌رێمیش هه‌ر به‌وان بڕا، بۆیه ئیتر سڵه‌مینه‌وه‌ی گۆڕان له‌وه جگه له‌بێمانابون هیچ مانایه‌كی تری نییه، ئیتر ئه‌وه‌بوه به یه‌قین كه پارتی و پاشكۆكانی له‌كوێدا هه‌لیان له‌به‌رده‌مدابێت بۆ لێدانی گۆڕان به‌هه‌ده‌ری ناده‌ن.
ئۆپۆزسیۆن بونی گۆڕان كه له‌سه‌ر خواستی سه‌رۆكی هه‌رێم و به ره‌زامه‌ندبونی مالیكی بو، هاوكات ده‌رفه‌تێكه بۆ گۆڕان كه كاربكات بۆ به‌جێهێنانی په‌یام و به‌رنامه‌كانی خۆی(5)، هه‌رچۆن ئه‌و موئامه‌ره‌یه‌ی له گۆڕان كرا دژ به ئیراده‌ی گه‌لی كورد بو، ئاواش باسكردنی هه‌ر كه‌موكورتییه‌كی هه‌رێم له به‌غدا خزمه‌ته به دانیشتوانی هه‌رێم، چونكه هیچ نیازێك له‌هه‌ناوی ئه‌واندا نییه بۆ چاكسازی...
په‌راوێز:
(1) په‌یام به‌رنامه‌ی گۆڕان
(2) پڕۆژه‌ی چاكسازی گۆڕان
(3) - به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
- ده‌قی لێدوانی د. مه‌حمود عوسمان سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌كردنی گۆڕان
- ده‌قی لێدوانی بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌كردنی گۆڕان
- ده‌قی لێدوانی عه‌دنان شه‌حمانی سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌كردنی گۆڕان
- ده‌قی لێدوانی خالید ئه‌سه‌دی سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌کردنی گۆڕان
(4) دیمانه‌ی د.شاهۆ سه‌عید سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌كردنی گۆڕان
(5) به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست