هێرشەكانى سەر"لڤین"چیمان پێدەڵێن؟؟؟
Monday, 09/08/2010, 12:00
دواى تێپەڕ بونى زیاترلە دوو مانگ بەسەر شەهید كردنى سەردەشت وكاركردن بۆ لەبیر بردنەوەى ئەو كارەساتەو,هێرش وهەڕەشە یەك لەدواى یەكەكانى لەڕۆژنامە نوسانى داكۆكى كار لەوتاوانە.جارێكى دى و زۆر بێ شەرمانە وبەشێوەیەكى توند وجیاواز بەڵام بەهەمان زمانى شەڕئامێز وتۆهین كەر سەنگەرى جیاجیان لەدژى گۆڤارى لڤین ونوسەرانى گرتۆتە بەر هە رلەڕۆژنامە زمانحاڵەكانیان بگرە تا بەیاننامە و ووتارو لەهەموى ترسناك تر مینبەرى مزگەوتەكان و مەلا بەكرێ گیراوە كانیان كە مەرجى ئەوە دەكەم چاوپێكەوتنە كەیان نەخۆێندبێتەوە .ئەوەى جێگەى سرنجە ئەوەى پارتى دیموكراتى دەیكات,پێمان دەڵێ كە هێشتا ئەو پارتە بە شێوە یەكى خێڵەكى ودوور لەهەر پرەنسیبێكى ئەخلاقى ,هەڵدەچێت وبڕیار دەردەكات .
پێما ن دەڵێ كە ئە لا ف لێدانەى بەناوى ئازادى دەربڕینەوە جگە لە مركەبى سەر كاغەز و قسە ى هەراشى دەمیان هیچى دى نییە .
پێمان دەڵێ كە ئەو بەرگە بەناو دیموكراسیەى دەمامكێكەوبۆداپۆشینى كارە چەوت ولارەكانیان وشاردنەوەى راستیەكان .
پێمان دەڵێ كەئیستاش ئەم پارتە بەزمانى زبرى شەڕى ناوخۆ قسە لەگەڵ ڕۆژنامە نوسان دەكەن دەمیان هێشتا بۆنى شەڕى لێدێت .
پێمان دەڵێت كە ئەو پارتە بۆ لێدانى هەركەسێك كە بە نەیارى خۆى دەزانێت تەنانەت حەرەمى پیرۆزیەكانى ئیسلامیش "مزگەوت"بەكاردەهێنێت.
هەلۆێستەكانى بارزانى و پارتەكەى ئەمانەو چەندین شتى دیكەمان پێدەڵێن كە لە ڕوداوە كانى سەردەشت و ئەمەى لڤین ڕویانداوە .بە ڵام ئەوەى دەكرا پارتى دیموكراتى بیكردایە لەجیاتى ئەو هەڕەشە وگوڕەشە ,وەڵامدانەوەى ڕاستى باسەكە بوو بەو بەڵگانەى ڕەنگە لایان بێت لەسەر ئەو باسە .بەو پێیە ڕەنگە "قانعى فەرد"جاسوس یان بەكرێ گیراو یان هەرشتێكى دى بێت بەلام قسەكانى لەنێو دوو تەوەر دایە یان ئەوەیە درۆیەو بوختانە یان ئەویە راست بێت بە وپێیە جێ ى خۆیەتى هیچ نەبێت پارتى بەو بیرەى بانگەشەى بۆدەكات "قبۆڵ كردنى ئازادى دەربڕین"ئەوەى پێ قبوڵ بێ وبەشێوەیەكى مەدەنى ڕەوان وەڵامى فەرد باتەوە نەك ئەو هەڕەشانەى كە لە لڤینى كردووە لەكاتێكدا لڤین تەنها چاوپێكەتنێكى ئەنجام داوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست