ئەوەى لەكەلار بینیم .....ئەوەى بیستم.....
Saturday, 05/03/2011, 12:00
ڕۆژى 26شوبات بوو,كۆمەلێك گەنج لەنیو بازارى شارى كەلار كۆببونەوەو ,ئەوان بەپۆلیسى چالاكیە مەدەنیەكانى گەرمیان دەورە درابوون ,زۆر بە هێمنانە شیعاریان دەوتەوەو ,هەندێ جاریش لەگەڵ پۆلیسە پلەدارەكان گفتوگۆیان دەكرد,كۆبونەوەى ئەوان لەسەر ئەو باروودۆخە پێشهاتەى هەرێم بوو هەروەها بۆ ئیدانەى كارەساتەكەى رۆژى پێشووى بەردەم لقى 22ى پارتى ,كە نزیك 30قوربانى لێكەوتەوە ,بەڵام سەرەڕایى ئاڵوزییەكانى ڕۆژى پێشوو ,ئەو ڕۆژە زۆر بەهێمنى كوببونەوە بەبێ ئەوەى پەرژینى بەناو ئاشتى حیزبى دەورەى دابن ..........؟؟بەبێ ئەوەى ئاراستەى بەرژەوەندى حیزبى كرابن ...هەر بەهێمنى ڕۆشت تا ئەوەى لەناكاو هێزێكى دەمامك دارى عەرەب و كورد كە بۆ بەرەنگارى بەعس و تیروریستان دروست كراوون لەناوچەى قەرەتەپە ,خۆیان كردە نێو گەنجانداو دەستیان دایە تەقە كردن ,كاتێك گەنجان ڕایان دەكرد بەخۆشمەوە بیرى كارەساتەكانى شەڕى دانەخراووى ناوخۆم دەكەوتتەوە ,هەندێ لەچەكدارن بە قەناس ودەمامكەوە ,وا دەردەكەوت كە بۆڕاوى دوژمنى سەرسەختى هاتبن.؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
بەڵام ئەوەى دواى بیستم لەسەر ئەو كارەساتە شتێكى تر بوو ئەو بوو كە ئەوان گێرە شێوێنن..!كە ئەوان ئاژاوە گێڕن !كە ئەوان دزوجەردەن ! كە ئەوان بە بى كەى سى تەقەیان لە بارەگایى پارتى كردووە !كە ئەوان ......كە ئەوان .............
بەڵام هەمومان باش دەزانین گێرە شێوەن ئەوە نیە بێتە سەر شەقام ,بەڵكو ئەوەیە كە موڵك وماڵى ئەم نیشتیمانە بەتاڵان دەبات ........ئاژاوە گێڕ ئەوان نین كە بەرد لەبارەگاییەك بگرن ,بەڵكو ئەوانەن كە بە پارەى هەمان ئەو گەنجانە ڕادەبوێرێ ودەڵێ ئێوەش بێدەنگ بن .........خۆلە ڕاگەیاندنەكانى خۆیانەوە ووتیان دووكان بڕاوەو دزى كراوە بەڵام زۆر زوو لە ڕاگەیاندنەكانى حیزبە هاوپەیمانەكەیان بەدرۆ خرانەوە .......شەرم ناكەن ....من پێم وایە كە هۆكارى سەرەكى بەردخستنى گەنجان ئەوەیە دەسەڵات گوێ ى بۆ خۆپیشاندانى هێمانانە نەگرتووە بەڵگەش هەموو ئەو خۆپیشاندانانەن كەتائێستا كراوون و گوییان بۆ نەگیراوە بۆیە ئەمانیش بەردییان گرتووە تێیان ,كە ئەگەر ئەمجارەش گوێنەگرن ڕەنگە خراپتر لەوەش ڕووبدات .
بەڵام داخە ووشەى ئاژاوەگێڕ لەلایەن گۆڕان وپارتى ویەكێتیەوە بەكار بهَنرێت بۆ خەڵكانێك كە گەنجى خوێن گەرمى ئەم خاكەن ......
بۆیە ئەو باروو دۆخەش كە لەكوردستان دروست بووە بەرهەمى تاوانەكانى یەكێتى وپارتى وسەرانى گۆڕان ویەكگرتو وكۆمەڵە.كە هەریەكە بەسەنگى خۆى ئاڵۆزترى كردووە .
بۆیە من لەكۆتاییدا دەڵێم ئەوەى لەگەر میان ڕوویدا سەرەڕایى دەسەڵات ,ڕێكخراووە بەناو مەدەنیەكانى گەرمیان هەموویان تاوانبارن لەو خوێن ڕێژییە ......چوونكە بەفەرمانى دەسەڵاتى نەیاندەویست خۆپیشاندان لەناوچەكەدا بكرێ بۆیە هەرییەكە لە بارەگایى حزبێكدا نووستبوون ؟؟
ئەوان ئەبوایە خۆپیشاندانیان ڕێكخستبا وسەررپەرشتیان بكردایە بەڵام لەفەراغى ئەو خوپیشاندانە دروست بوو .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست