مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی لقی زانكۆی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ده‌رده‌كات
Friday, 15/05/2009, 12:00
مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و به‌رپرسی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان شێرزاد ئه‌فه‌ندی لێپرسراوی لقی زانكۆی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران كه سه‌ر به‌باڵی ریفۆرمه، ده‌رده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی بانگی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان، به‌هاوڵاتی وت"دوای ئه‌وه‌ی شێرزاد ئه‌فه‌ندی بانگكراوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لقی زانكۆی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران، به‌سه‌رپه‌رشتی خودی مه‌لا به‌ختیار خۆی، هه‌ر پێش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه بانگكراوه‌و ده‌ركراوه".
سه‌رچاوه‌كه وتی"مه‌لا به‌ختیار پێش كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ر كه شێرزاد ئه‌فه‌ندی بینیوه پێیوتووه ئه‌و كلیل‌و سویچه‌م به‌رێ‌و تۆ به‌بڕیاری من ده‌ركراوی".
شێرزاد ئه‌فه‌ندی ئاماده نه‌بوو هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات.
دارا مارف سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران له‌لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی هه‌واَلی ته‌جمیدكردنی شێرزاد ئه‌فه‌ندی پشتڕاستكرده‌وه، وتی"له‌كۆبوونه‌وه‌ی لقی زانكۆی سلێمانی كاك مه‌لا به‌ختیار به‌شێرزادی وتووه تۆ ته‌جمیدكراوی، ئه‌وه‌ش دوای پێداچوونه‌وه‌یه‌كی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان به‌ئیش‌وكاره‌كانی شێرزاد‌و لقی زانكۆی سلێمانیدا".
دارا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئێستا دوو رۆژه وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه "بڕیاره‌كه زیاتر شێوه‌ی یاسایی وه‌ربگرێت‌و كارێكی وا بكه‌ین كاك شێرزاد خۆشی قه‌ناعه‌ت بكات به‌بڕیاره‌كه‌و به‌و ئیجرائاته‌ی كه به‌رامبه‌ری ئه‌نجام دراوه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران، به‌هاوڵاتی وت"هۆی ده‌ركردنی لێپرسراوی لقی زانكۆی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران به‌بێ خواست‌و ئاگاداری سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران بووه‌و بڕیاره‌كه ته‌نها هی مه‌لا به‌ختیار بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به‌باڵی ریفۆرمه".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست