چاوپێکه‌وتنێكی گرنگ له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ، که نه‌یویست ناوی بهێنین..
Tuesday, 03/03/2009, 12:00
رۆژنامه‌وانێک
به پێوستمان زانی له نزیکه‌وه چاوپێکه‌وتنێکت له‌گه‌ڵ بکه‌ین تا به کاره‌کان و ژیانی تایبه‌تی خۆت ئێمه‌و خوێنه‌ر ئاشنا بکه‌یت . بزانین کاره‌کانتان تا چه‌ند خزمه‌ت به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئه‌گه‌یه‌نێت .
1
به‌یانیان کات ژمێری چه‌ند له خه‌و هه‌ڵئه‌سیت چۆن خۆت ئاماده ئه‌که‌یت؟ کاتژمێری (7) هه‌ڵئه‌سم. 15 خوله ك ته‌مرینی سویدی ئه‌کام . پاشان دوش ئه‌که‌م . ئینجا نان ئه‌خۆم . کات ژمێری 8،30 ئه‌چم بۆ ده‌وام .
2 خواردنی به‌یانینتان چیه ؟
بێ تۆ ناخۆش ، په‌نیری فه‌رنسی به تایبه‌تی بۆم دێت ماستی خه‌ست هێلکه‌ورۆن قه‌یماخ هه‌نگوین مره‌با 3-4 جۆر میوه‌ش هه‌ندێك به‌یانیش له ماڵه‌وه جگه‌ر ئه‌برژێنین . ها ها ها بێگومان به نانی گه‌رمه‌وه .
3 له‌گه‌ڵ ئاو کاره‌بادا چۆنن ؟
هه‌موو کات هه‌مه بۆ نه‌مبێت پاره‌یه‌کی زۆر ئه‌ده‌م .
4 مانگی چه‌ند پاره ئه‌ده‌یت ؟
بۆ کاره‌با مانگی (20000) بیست هه‌زار دینار . بۆ ئاویش به 3 مانگ 1 جار ئه‌گه‌ر کاتم هه‌بو بۆیان ئه‌نێرم . وا بزانم (15) پانزه هه‌زار دیناره .
5 خانوه‌که‌تان گه‌وره‌و خۆشه چه‌ند ژوورتان هه‌یه ؟ به پاره چه‌ند ئه‌کات ؟
سوپاس ، 800 متره ، ژورم زۆره بڕوات بێت نازانم ژوری تیایه چه‌ند ساڵه هه‌مه 1 جارم بینیوه یه‌ك کۆڵان خه‌ڵك ئه‌توانێت له ماڵه‌که‌مان بخه‌وێت ها ها ها
ئه‌گه‌ر فێڵم لێ نه‌که‌ن ئه‌بێت (180 200) ده‌فته‌ر دۆلار بکات .
6 خۆتان چه‌ند سه‌ر خێزانن ؟
خۆم و خێزانه‌که‌م و دوو کوڕ و کچێک ، پێنج که‌سین .
7 - چۆن خزمه‌تی خانوه‌که‌تان ئه‌که‌ن ؟
ماڵت ئاوابێت ئه‌وه که‌ی پرسیاره هاهاها ، 2 ئیشکه‌رمان هه‌یه زۆر باشن .
8 ئه‌رکی دروست کردنی خانوه‌که له ئه‌ستۆی کێدا بو ؟
له‌سه‌ر بوجه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆم کراوه ،ئه‌ی خۆم خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌م ، تاپۆکه‌شی له‌سه‌ر خێزانه‌که‌مه نه‌خشه‌ی خانوه‌که‌ش له‌سه‌ر داوای خێزانه‌که‌م بو .
9 منداڵه‌کانت له‌گه‌ڵ خوێند ندا چۆنن ؟
به‌خوا بڵێم چی زۆر باش نین ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده گرنگ نیه چونکه ئه‌وه‌نده‌مان ده‌ست که‌وتوه که به‌شی 20 پشتی دوای خۆمان ئه‌کات ئه‌گه‌ر کاریش نه‌که‌ن . کوره‌کانم (کۆمپانیا) یان هه‌یه و شوقه و ریزێک دوکانیش هه‌ر یه‌که‌یان باشه ئه‌ژین بۆ خۆیان ، که دێنه‌وه زۆر هیلاکن گوناهن .
10 موچه‌که‌ت چه‌نده ؟
کامیانت پێ بڵێم ، باشه له حوکمه‌ت مانگی (10) ده ملیون ، له حیزب له 2 شوێن کار ئه‌که‌م به هه‌ردوکی به‌سه‌ری تۆ (15) پانزه ملیۆن وه‌رده‌گرم . وه نسریه‌شم هه‌یه ئه‌توانم بۆخۆم به‌کاری بێنم ئه‌وه باشه بۆم ، وه خێزانه‌که‌شم موچه‌ی وه‌کو به‌ڕێوبه‌ری گشتی هه‌یه و بڕوات بێت به‌شی ناکات هه‌رئه‌یدات به به‌نزین زۆر جار له نه‌سریه‌که بۆی سه‌رف ئه‌که‌م ، 2 کوڕه‌که‌شم موچه‌یان هه‌یه هه‌رچه‌نده به‌شیان ناکات به‌ڵام وه‌عدیان پێداوم بۆیان زیاد بکه‌ن . گه‌نجن پێوستیان به پاره هه‌یه .
11 له دائره شیوه‌ی کاره‌کانت چۆن ڕائه‌په‌ڕێنیت ، به‌ڕیزت دوو کاری تریشت هه‌یه ئه‌مه ماندووت ناکات ؟
بڕوات بێت ئه‌وه‌نده کاتم نیه خه‌ڵکی ببینم ، زۆر مه‌شخولی ته‌له‌فون و براده‌رو هاوڕێ و ناسیاو ئه‌وه‌نده زۆرن خوا نه‌یبڕێت هه‌رفرییای ئه‌وان ئه‌که‌وم ، پرسگاکه‌م داناوه کاری هاوڵاتییان ڕاپه‌ڕێنێت ئه‌وه به‌سه بۆ ڕاپه‌ڕه‌ندنی کاره‌کان
12 چه‌ند ئوتۆمبێلت هه‌یه ؟
چه‌ند سه‌یاره 1 -2 3 بوه‌سته ئا ئا 2 مۆنیکا - 1 نیسان پترۆڵ هی خێزانم 1 پترۆلی کوڕوکه‌م - 2 مارسی دسی خۆم و کوڕه‌که‌ی ترم .
13 کچه‌کت ئوتۆمبێلی نیه ؟
جارێ 2 ساڵی ماوه به‌ڵام جار جار ئه‌وه‌ی دایکی ئه‌بات بۆ ده‌ره‌وه ، جارێکیان گیرا به نایاسایی رۆشتبو به ته‌له‌فونێک به‌ڕه‌ڵام کرد ها ها ها .
14 دوای ده‌وام سه‌ر گه‌رمی چیت ؟
زۆرم پێ خۆشه زوو ده‌وام ته‌واو بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێواره خۆم بگه‌ینمه نادی که‌مێك له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆسته‌کانم سه‌ر گه‌رم بم . ئه‌مه‌ش چه‌روره .
15 ئه‌گه‌ر له نادی ده‌عوه‌تی هاوڕێ وناسیاو ئه‌که‌یت کێ پاره‌که‌ی ئه‌دات ؟
من پێشتر پێم وتی نه‌سریه‌م هه‌یه ، بیرت چۆوه .
16 خه‌ڵکی هه‌یه باری ژیانی زۆر خراپه به‌ڕێزت ئه‌ڵێت چی ؟
خوا ڕه‌حمیان پێ بکات ، باشه بۆ ناچن ئیش بکه‌ن کرێکاری یان خزمه‌تی ماڵان ئه‌وه‌تا من دوو که‌س کارم بۆ ئه‌کات ، موچه‌ی چاکیان هه‌یه هه‌ر که‌سه‌ی 120 سه‌دوو بیست هه‌زار دیناریان بۆ سه‌رف ئه‌که‌م و له ڕۆژی جه‌ژنانیش هه‌ریه‌کی 5 پێنج هه‌زار دینارییان بۆ سه‌رف ئه‌که‌م ساڵی 2 جار، ئه‌رێ به‌خوا .
17 ئایه چه‌ند شه‌هید و پێشمه‌رگه‌ی ماندوتان هه‌یه له بنه‌ماڵه‌که‌تان ؟
(1) ده‌قه ئاده‌ی وه‌ره ژنه‌که ئه‌رێ که‌سی مردومان هه‌یه نه‌وه‌ڵا پیاوه‌که ، به‌س بیرمه (20) سال به‌ر له ئێستا ماڵێك له کۆڵانه‌که‌ی ئه‌ودیومان بیستم کوڕه‌که‌یان پێشمه‌رگه بوه‌و کوژراوه . نه‌وه‌ڵا بۆ له خۆمه‌وه درۆ بکه‌م ، هیچیمان نیه ، کاکه گیان کێ ئه‌یوێڕا بڵێت (له‌ل) کارم به سیاسه‌ت نه‌بوو ده‌ستم به‌کڵاوه‌که‌ی خۆمه‌وه گرتبو .
18 ئه‌ی به پێشمه‌رگه‌کانی ڕۆژانی سه‌خت ئه‌ڵیی چی ؟
بڵێ ڕۆژانی به‌فرو کڕیوه ها ها ها ، وه‌ڵا بڵێم چی بیستومه وه‌زعیان باشه موچه‌یان هه‌یه له 40 چل هه‌زاره‌وه هاتا 300 سێ سه‌د هه‌زار زۆر باشه، به‌شیان ئه‌کات ئه‌وان خوارده نین وه‌کو ئێمه‌مانان ، ئه‌شتوانن لێشی لابه‌ن .
19 دوا په‌یامت چیه ؟
سوپاسی تۆ ئه‌که‌م ، داواکارم له حکومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌که‌م چاوێك به موچه‌ی خۆم و ماڵ و منداڵه‌که‌مدا بخشینیته‌وه‌و مه‌سره‌ف گرانه .
هه‌ر لێره‌وه به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ئه‌ڵێم منیش که‌سێکم له‌م شاره به‌ڵام (بانێکه و دوو هه‌وا) ده‌ستم به توره‌که‌که‌دا کردوو بۆم ده‌رچوه .....
3 3 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست