کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توێژینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مریکی: کوردستان بارزانیستان و تاڵه‌بانیستانه‌ و خه‌ڵكی ‌كوردستان بێزارن له‌و دوو پارته‌‌ ‌

Sunday, 07/06/2009, 12:00


به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی په‌یمانگای بروکینزی ئه‌مریکی که‌ له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ى ڕۆژنامه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه، ‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی ‌ئیداره‌كانی ‌پارتی ‌‌و یه‌كێتی‌ ڕووکه‌شه‌و ‌و ده‌ڵێت هێشتا ئه‌م هه‌رێمه‌"بارزانیستان"‌و "تاڵه‌بانیستانه‌".
ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ بروكینز به‌ناونیشانی‌: "سه‌قامگیری‌كوردستانی‌عێراق... راسته‌قینه‌یه‌ یان سه‌راب" كه‌له‌لایه‌ن "لیدا خه‌لیل" یه‌كێك له بسبۆڕه‌كانی ‌ئه‌و به‌یمانگایه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، باس له‌و كێشانه‌ی ‌ده‌كات كه‌رووی ‌ئارامی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناهێڵێت، ئه‌وانیش بریتین له‌ كێشه‌ی ‌كه‌ركوك ‌و گرێبه‌سته ‌نه‌وتیه‌كان ‌و به‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ‌ توركیا ‌و گه‌نده‌ڵی‌ ئیداری‌.
ڕاپۆرته‌كه‌ باس له‌یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ده‌كات ‌و ده‌ڵێت "دوو هێزی ‌پێشمه‌رگه ‌هه‌یه‌ یه‌كێكیان سه‌ر به‌پارتی‌ ئه‌وی ‌دیكه‌یان سه‌ر به‌یه‌كێتی ‌نه‌ك سه‌ر به‌حكومه‌تی ‌به‌غدا، وه‌ك ده‌ستوری ‌عێراق داوا ده‌كات ‌و هه‌روه‌ها سه‌ر به‌حكومه‌تی ‌هه‌رێمی‌ كوردستانیش نین ‌و له‌سه‌رهه‌ڵدانی‌ هه‌رگرژییه‌كی‌ نێوان یه‌كێتی‌‌ و پارتی‌ له‌دژی‌ یه‌كتر‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌".
راپۆرته‌كه‌ی ‌بروكینز ره‌خنه ‌له‌ رێكه‌وتنامه ‌ستراتیژییه‌كه‌ی ‌نێوان یه‌كێتی ‌‌و پارتی‌ ده‌گرێت ‌و ده‌ڵێت "ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیانه‌، نه‌ك ته‌واوی ‌كورده‌كانی‌ عێراق" ‌و ده‌نوسێت "زۆرێك له‌خه‌ڵكی ‌كوردستان بێزارن له‌م دوو پارته‌‌و پێیانوایه ‌كه ‌ئه‌و رێكه‌وتنه‌ ته‌نیا بۆ پاراستنی ‌هه‌یمه‌نه‌ی‌ خۆیانه ‌له‌سه‌ر كاروباری ‌كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌‌سه‌ر حیسابی ‌گروپه‌كانی ‌ترو كۆمه‌ڵگای ‌كوردی‌".
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ ستراتیژییه ‌رێگه‌ گرتنه ‌له ‌هه‌ڕه‌شه‌كانی ‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زمونه‌ ده‌ڵێت "ئه‌و رێكه‌وتنه‌ خۆی‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه ‌بۆ ژیانی ‌سیاسی‌ كوردستان.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بێزاری ‌خه‌ڵكی کوردستان ده‌ڵێت "خه‌ڵكی‌، نه‌خۆشی ‌ئه‌م دو پارته‌ن ‌و هه‌ندێك پێیانوایه‌ له‌به‌ر نه‌بوونی ‌ئه‌لته‌ر ناتیڤ له ‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ پێشوودا ده‌نگیان بۆ داون".
گه‌نده‌ڵی ‌‌و خزمایه‌تی ‌به‌پێی ‌رابۆرته‌كه‌ی ‌بروكینز وێنه‌ی ‌كوردستانی‌ به‌ره‌و ناشرینكردن بردوه‌و باس له ‌چیرۆكی ‌بازرگانێك ده‌كات، كه‌ حكومه‌تی ‌هه‌رێم رێگه‌ی ‌له‌برۆژه‌یه‌كی ‌ئه‌و بازرگانه ‌گرتوه ‌كه‌ به‌نیاز بووه‌ "كارگه‌یه‌كی‌ چیمه‌نتۆ" بكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێیوتراوه ‌كه‌ده‌بێت له‌50%ی پرۆژه ‌كه ‌به‌شه‌ریكی ‌بێت.
به‌پێی‌ رابۆرته‌كه‌، پارتی ‌‌و یه‌كێتی ‌له ‌رێگه‌ی ‌كۆمبانیاكانیانه‌وه ‌مۆنۆبۆلی ‌بازاڕی‌ كوردستانیان كردووه‌و ده‌ڵێت "ئه‌م ره‌فتاره‌ی ‌ئه‌م دوو پارته ‌مه‌ترسییه ‌بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره ‌بیانییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ‌كه‌ گرێبه‌ستی ‌نه‌وتیان له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئیمزاكردوه‌".
هه‌روه‌ها رابۆرته‌كه‌ی‌ ئه‌و په‌یمانگا ئه‌مه‌ریكیه‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و خزمایه‌تی‌ به ‌هۆكارێكی‌ زۆر كاریگه‌ر ده‌بینێت له‌ دروستبونی‌ بۆشایی ‌له‌نێوان خه‌ڵك ‌و ده‌سه‌ڵاتی ‌كوردی ‌‌و ده‌ڵێت "خه‌ڵك چۆن بێزارنابن كاتێك ده‌بینن پرۆژه‌ی‌ گه‌وره‌ی ‌وه‌ك دریم ستی‌به‌ (350) ملیۆن دۆلار دروستده‌كرێت، به‌ڵام هاوڵاتیان ته‌نیا بۆ چه‌ند سه‌عاتێكی‌ كه‌م كاره‌بایان هه‌یه".
پاشان رابۆرته‌كه‌ی ‌بروكینز باس له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی‌ ئاسایش ‌و پاراستن ‌و زانیاری ‌ده‌كات ‌و ده‌ڵێت "به‌هۆی ‌لێنه ‌پرسینه‌وه ‌لێیان چه‌ندین كاری ‌دژی ‌مافه‌كانی‌ مرۆڤیان كردووه"‌.
ئازادی‌ میدیا وه‌ك كۆڵه‌كه‌ی‌ دیموكراسی ‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی ‌رابۆته‌كه‌یه‌‌ و باس له‌وه ‌ده‌كات كه ‌زۆرێك له ‌میدیاكان له‌لایه‌ن یه‌كێتی ‌‌و پارتییه‌وه ‌كۆنترۆڵكراوه‌و گوشارێكی‌ زۆریان خستوه‌ته‌ سه‌ر میدیای ‌ئازاد .
دواتر رابۆرته‌كه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی ‌یه‌كێتی‌‌و پارتی ‌له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌نوسێت "له‌ناو پارتی ‌كێشه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات دیاره ‌له‌دوای ‌مه‌سعود بارزانی ‌له‌نێوان كوڕه‌كه‌ی‌، مه‌سرور بارزانی‌‌ و برازاكه‌ی‌، نێچیرڤان بارزانی‌" هه‌روه‌ها ‌كێشه‌كانی ‌ناو یه‌كێتی ‌نیشتمانی‌ به‌ئاڵۆز وه‌سفده‌كات ‌و باس له ‌كێشه‌ نوێیه‌كانی ‌ئه‌و پارته‌ ده‌كات به‌تایبه‌ت جیابوونه‌وه‌ی‌ "ره‌گ"‌و دروستبونی ‌كۆمپانیای‌ وشه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی ‌نه‌وشیروان مسته‌فا و ئه‌و جیابونه‌وانه ‌به‌كاردانه‌وه‌ی ‌قبوڵنه‌كردنی ‌رای‌ جیاواز ‌و ده‌سه‌ڵاتی ‌ئۆتۆكراسی ‌له‌ناو ئه‌وحیزبه ‌له‌قه‌ڵه‌مده‌دات
7/6/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە