کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژنامه‌نوسێكى کۆیله‌ له‌ سلێمانى هه‌ره‌شه‌ له‌ هاوكاره‌كانى ده‌كات كه‌ بلێن پارتى ده‌ستى هه‌بووه‌ له‌ كوشتنى شه‌هید سه‌رده‌شت �

Saturday, 15/05/2010, 12:00


دوواى ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى پاردا چه‌ند كه‌سێكى به‌ناو ڕۆژنامه‌نوسى حیزبى بنه‌ماڵه‌مان له‌ سلێمانى له‌ كوردستان پۆست بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ژێر ناوى ڕۆژنامه‌نوسیه‌كه‌یاندا كار بۆ ده‌زگا به‌دناوه‌كه‌ى پاراستن ده‌كه‌ن له‌وانه‌ به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌دى په‌یامنێرى رۆژنامه‌ى خه‌بات و زاگرۆس ،به‌ڵام دوواى ڕۆشتنى خۆى و گه‌رانه‌وه‌ى بۆ هه‌ولێر به‌خیارى مه‌لا ئه‌حمه‌د ته‌واوى پۆسته‌كانى دایه‌ ده‌ست (نه‌به‌ز محه‌مه‌د شكور)كه‌ ئێستا ئه‌و له‌ سلێمانى كار بۆ ده‌زگا به‌دناوه‌كه‌ى پاراستن ده‌كات و وه‌ك سه‌گى هارى ئه‌و ده‌زگاداپڵۆسێنه‌ره‌ كارده‌كات " نه‌به‌ز كه‌ ئێستا په‌یامنێرى زاگرۆسه‌ له‌ سلێمانى و به‌رپرسى په‌یامنێرانى خه‌بات یشه‌ له‌ سلێمانى به‌ڵام سه‌رجه‌م كارو پیشه‌كه‌ى بۆ خزمه‌تى بنه‌ماڵه‌ خوێن رێژه‌كه‌ى پارتى و ده‌زگاى پاراستنى مه‌سرور بارزانى كارده‌كات ،من كه‌ له‌ كاره‌كه‌ماندا پێكه‌وه‌ین ئه‌وه‌ى هه‌ست پێ كردبێت نه‌به‌ز زۆر جیاواز تر له‌ هاورێكانى كارده‌كات كه‌سیكى نزیك پێى وتم كه‌ رۆژانه‌ پێش ئه‌وه‌ى بچێته‌ سه‌ركاره‌كه‌ى سه‌ردانى پاراستنى سلێمانى ده‌كات و زانیارى ده‌داته‌ ئه‌و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌و پاشانیش ئه‌مر له‌وان وه‌رده‌گرێت كه‌ چۆن كاربكه‌ن وه‌ هه‌موو سه‌رى مانگێكیش سه‌ردانى پاراستنى هه‌ولێر ده‌كات و زانیارى ورد له‌وان وه‌رده‌گرێت و ده‌یهێنێته‌وه‌ بۆ هاوكاره‌كانى دیكه‌ى له‌ سلێمانى .وه‌ خۆشى واده‌رده‌خات كه‌ دژى ئه‌و كارانه‌یه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى كوردستان ده‌كرێت به‌ڵام خه‌ڵكى كوردستان هۆشیارن به‌ قسه‌ پروپوچه‌كانى نه‌به‌ز و ئه‌وانه‌ى وه‌ك نه‌به‌زن تێناكه‌ون " من مه‌به‌ستم له‌م قسانه‌م پێدانى هه‌ندێك زانیارى بوو له‌سه‌ر ئه‌و به‌چكه‌ پاراستنه‌ى له‌ سلێمانى یه‌ كه‌ له‌ژێر په‌رده‌ى رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌ى دا كاربۆ ئه‌و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌ ده‌كات ،ئه‌وه‌تا دوواى شه‌هید كردنى كاكه‌ سه‌رده‌شتى جوانه‌مه‌رگ هه‌موو مرۆڤێكى به‌ ویژدان توشى شۆك ده‌كات ،به‌ڵام نه‌به‌ز محه‌مه‌دشكوروه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌ى كه‌ قه‌ڵه‌م فرۆشى حیزبى بنه‌ماڵه‌بووه‌ ئه‌م جاره‌ش به‌ ئه‌مرى پاراستن كه‌وته‌ ناو هاورێ‌ و خه‌ڵكى و ئه‌ڵێت سه‌رده‌شت عوسمان له‌سه‌ر كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى شه‌هید كراوه‌ ،كه‌ دیاره‌ ئه‌م قسه‌یه‌ى له‌ قسه‌كه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى (مه‌سروربارزانى یه‌وه‌)هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ ئه‌مر كردووه‌ به‌ پاراستنى سلێمانى ده‌ڵێت به‌ هه‌مووان بڵێن وشه‌ى رۆژنامه‌نوس بۆ كاكه‌ سه‌رده‌شت به‌كار نه‌هێنن ..دیاره‌ ئامانجى ئه‌م نوسینه‌ى من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ئاشكرا دیاره‌ مه‌سروربارزانى ده‌ستى هه‌یه‌ له‌ كوشتنى ئه‌م كه‌ڵه‌ رۆژنامه‌نوسه‌ى كوردستانداو دڵنیاشیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ دوواى رۆشتنى كاكه‌ سه‌رده‌شت هه‌مووان بوینه‌ به‌ سه‌رده‌شت و به‌ قسه‌ پرۆپوچه‌كانى به‌چكه‌ پاراستنه‌كه‌ى سلێمانى (نه‌به‌زمحه‌مه‌دشكور)هیچ له‌ بیرو بۆچونه‌كانى خه‌ڵكى ناگۆرێت .........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە