ئاگاداریه‌ک بۆ سه‌رۆک هه‌رێمی کۆن و په‌رله‌مانی نوێ

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


کوردانی ده‌ره‌وی ووڵات زۆر نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ ناشرینانه‌ی که‌ زۆرینه‌ی زۆری به‌رپرس و سه‌رکه‌رده‌و ده‌سه‌ڵات دارو فه‌رمانبه‌رانه‌ی ناو هه‌رێمن که‌ خاوه‌ن دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ن، کارو پیشه‌ی ئه‌مانه‌هه‌ستانه‌ به‌ له‌خشته‌بردن و دزی و ساخته‌کاری له‌ هه‌ردووک دام وده‌زگا حکومیه‌کانی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ، ‌به‌ ئاشکراخه‌لکانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات گله‌ییمان لێ ده‌که‌ن که‌ چۆن ده‌بێت میلله‌تێکی وا هه‌ژاروو بێ خاوه‌ن که چوار ده‌وریان به‌ دوژمن گیرابێت‌ ،ده‌بێت سه‌رکرده‌کانیان هێنده‌ دز و جه‌رده‌ بن، ئه‌مه‌ش ‌سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو کێشه‌و ئازارانه‌ی که‌ میلله‌ته‌که‌یان هه‌یانه.‌ ئه‌م نامرۆڤانه‌ هه‌ڵده‌ستن ساخته‌ هه‌م له‌ میلله‌تی خۆیان ده‌که‌ن وه‌ هه‌م له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ساخته‌و دزی ده‌که‌ن که‌ وه‌ک په‌نابه‌ر وه‌ریان گرتوون ، نازانم چۆن به‌ ئاشکرا ئه‌مانه‌ ده‌توانن دزی له‌و سیسته‌مه‌ بکه‌ن که‌ چه‌نده‌ها ساڵ یارمه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یان داوه‌ که‌ سه‌روه‌ختێک پێویستیان به‌ یارمه‌تی هه‌بوو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ئه‌مانه‌یان گرتبوه‌ باوه‌شی خۆیان، که‌چی زۆر به‌داخه‌وه‌ ئێستا هه‌ندێکی زۆریان به‌ دزی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ووڵاته‌که‌یان و کار ده‌که‌ن، جا یان ئێستا خانه‌نشین بوون یان خه‌ریکه‌ خانه‌نشین ده‌کرێن، که‌ چی له‌هه‌مان کاتدا خۆیان و ماڵ و منداڵه‌کانیان تاوه‌کو ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر شانی ئه‌و میلله‌تانه‌ ده‌ژین که‌ په‌ناهه‌نده‌ییان داونه‌تێ یان زۆر به‌ ئاشکراو به‌بێ شه‌رمانه‌ خانه‌نشینی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات وه‌رده‌گرن و له‌ ناوخۆش به‌ جۆره‌ها ناو پولی ئه‌و میلله‌ته‌ هه‌ژاره‌ش ده‌خۆن، ئیتر به‌ هه‌ر هۆیه‌ک بێت ئه‌مانه‌ به‌ساخته‌ خۆیان یان شێت کردوه‌ یان به‌ ڕاپۆرتی ته‌زویر خۆیان خانه‌نشین کردوه‌ ،هه‌ندێکیان له‌ ئه‌وروپا خۆیان به‌ شێت له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ و یارمه‌تی و پاره‌ وه‌رده‌گرن که‌ چی له‌ کوردستانیش کار ده‌که‌ن هه‌ندێکیان پله‌ییان زۆر گه‌وره‌شه‌ تاکو ده‌گاته‌ وه‌زیری و مودیرعامی هه‌ندێکیان گه‌یشتونه‌ته‌ په‌رله‌مان و زۆربه‌ی زۆری تریش هه‌ن که‌ کارمه‌ندن یان خانه‌نشینن له‌ کوردستان، وه‌ له‌و بڕوایه‌ش بن کاتێک مرۆڤ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات پاره‌ی یارمه‌تی کۆمه‌ڵایتی وه‌رده‌گرێت یان خانه‌نشین ده‌بێت ، مه‌رجی یه‌که‌می ده‌بیت سویند به‌ شه‌رف و به‌و ئاینه‌ی باوه‌ڕی پێیه‌تی بخوات که‌ له‌ هیچ شوێنێکی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌وه‌ پاره‌و پول وه‌رناگرێت، سوێند ده‌خوا به‌وه‌ی که‌ سه‌روسامانی نیه‌، که‌چی ‌سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سوێنده‌ ساخته‌ له‌ خۆیان و له‌ ویژدانو له‌ گه‌له‌کیان ده‌که‌ن و حه‌یاو ناموسی میلله‌ته‌که‌شیان له‌ ده‌روه‌ی وڵات بردوه‌. بۆیه‌ داوا کارم له‌ هه‌ر کورژیکی به‌شه‌رفو به‌ وه‌فا ناوی هه‌ر که‌سیک ده‌زانێ ساخته‌ چیه‌و پاره‌ له‌ دوو شوێن وه‌رده‌گرێت لێره‌ مه‌به‌ستم له‌ ناوه‌و له‌ دره‌وه‌ی ووڵاته‌ چونکه‌ خه‌ڵکانێک هه‌ن له‌ ناوه‌وی ووڵات زیاد له‌ پێنج موچه‌ی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت بڵین ده‌ست خۆش سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌رله‌مانتاره‌کان، با درێژه‌ نه‌دم به‌م باسه‌ ئه‌مه‌یان کاتی خۆی دێت به‌لام ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ خاله‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ ئه‌ویش سنووردارکردن و ئاشکراکردنی ساخته‌چیه‌کانی کورده‌ که‌ ده‌نگ و ئابڕووی کوردیان بردوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌و له‌ ناوه‌وه‌ی کوردستانیش. بۆیه‌ ده‌بێت له‌ هه‌ر ووڵاتێکی ئه‌وروپاو ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی تری دونیا ناوی ئه‌و ساخته‌چیانه‌ ئاشکرا بکه‌ن، بۆ ئه‌و تاوانان و ساختانه‌ی که‌ ده‌یکه‌ن ڕوبه‌ڕووی کوردستان و ئه‌و ووڵاتانه‌ی تر که‌ جێنیشنی داونه‌تێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر ناوی کورد زیاتر نه‌زرنگێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت داوا له‌ سه‌رۆک هه‌رێم و په‌رله‌مه‌نتارانی نوێ ده‌که‌م که‌ به‌ زووترین کات کۆمیته‌یه‌کی به‌شداربووی ئه‌ندامانی بێ لایه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ووڵات پێک بێنن بۆ مه‌به‌ستی ئاشکرا کردنی ناوی ئه‌و هه‌مو تاوانبارانه‌ی که‌ به‌ ساخته‌ و دزیکاری له‌ دوو وڵات کۆمه‌ک و یارمه‌تی و خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە