کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژنامەنووس(ئەوەر حوسێن) بە چ مەبەستێك نامەى فەرماندەى سوپاى پاسدارانى گەیاندە سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان؟!

Wednesday, 02/09/2009, 12:00


ئەم شەو كەناڵى ئاسمانى كوردستان بە لەستدێۆى سلێمانیەوە ڕاستەو خۆ ڕۆژنامەنووس ئەنوەر حوسێن بازگرى نیشادا، كە لەسەر كێشەى نێوان عێراق و سوریا قسەى دەكرد، دەیویست خۆى بكاتە چاودێرو خۆڵ بكاتە چاوى بینەر، بەوەى تەنها سوریاى عەرەبى و سعودیەو كوێت و توركیا دژى ئاسایش و سەقامگیرى و هێمنى عێراق و كوردستانن، بە هیچ شێوەیەك بە زاریدا نەهات باسى ئێران بكات، كە ئەمریكایەكان و ئەوروپاو خودى ئیسرائیل و عەرەبەكانیش یاوەیلایانە لە دەست پاسدارو پەسیجەكانى مەحمود ئەحمەدى نەژاد، كە ئەوەندى ئەوان واتە ئێرانیەكان تیرۆریان بەرهەمهێناەوەو بە لێشاوى بۆ عێراق و كوردستانیان دەنێرن و هیچ وڵاتێكیان بێبەش نەكردووە، بە كوردى سیفیلیشەوە!!
ئیتر بۆ دەبێ كاكە ئەنوەر لە ئاست تیرۆرستانى ئێرانى بێدەنگى هەڵبژرێت، ئەى چى لە پشت بێدەنگى ئەنوەروە بێت دژ بە و پاسدارانەى كە تا ئەمڕۆ سنوۆرەكانى هەرێمى كوردستان بۆردومان دەكەن، ئەنوەر حوسێن ئەوەشى بە دەمدا نەهات كە ئێرانیەكان سنورى كوردستانیان بە تۆپەكانیان كێڵاوە، كە سەدان خانەوەادەى هەژارى گوندە سنوریەكان گوندەكانیان چۆڵكردووە؟!!
كاتێ ئەو بەرنامەیەم بینى یەكسەر ئەو هەواڵەم وەبیرداهات كە، بە ماوەیەك پێش هەڵبژاردنەكانى 25ى تەمووزى 2009، ئەو هەواڵەم بیست، كە ئەنوەر حوسێن نامەیەكى فەرماندەیى سوپاى پاسدارانى گەیاندۆتە دەست سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان، لە گازینۆ شەعبى سلێمانى بەدەم كاستر خواردنەوە ئەو هەواڵەم بیست، بەڵام چۆن بیستنێك؟! كە شاندێكى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان، بە بانگێشتى سوپاى پاسداران سەردانى ئێرانیان كردووە!!بە بیستنى ئەم خەبەرە!
، سەرەتا هەردوو گوێكانم تووشى لەرینەوەیەك بوون، دەتگووت: ناخۆشترین دەنگ و بەرزترین دەنگ بەر پەردەى گوێكانم كەوتووەو، كاتێ دەستم بۆ ناو گوێكانم برد، تا بزانم خوێن فیچقەى نەكردۆتە گوێكانم؟!!
چونكە تووشى شۆك هاتم!
لێرەوە ئەو پرسیارانەم وەبیردا هات:
پەیوەندى نێوان سوپاى پاسداران كە دەستیان سورە بە خوێنى تاكى كوردى ڕۆژهەڵات،و سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى باشوورى كوردستان لە چ وە سەرچاوەى گرتووە؟!!
یا كام ڕۆژنامەنووس بۆ سیخوڕى پاسدارو پەسیجى خوێنمژانى ئێرانى و پەیوەندى نێوان سوپاى پاسداران و سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى گرێداوە؟!!
یا چ خاڵێكى هاوبەش لەنێوان پاسداى ئێرانى و ڕۆژنامەنووسى كوردا هەیە؟!!
تۆبڵێت سوپاى پاسداران نمایشێكى كوشتارگەى قوم و تاران وخوراسانیان بۆ ڕۆژنامەنووسانى باشوورى كوردستان كرۆدبێتەوە؟!!
ئەوەشم وەبیرداهات، لەوانیە نمایشى ئەو كۆڵدو(دەمانچە) و ئامێرە سەربازیانە بكەن، كە شەهیدى سەركردە دكتۆر قاسملۆ و شەرف كەندى و هاوریەكانیان لە ئەڵمانیا پێ شەهید كردن و، پیان باش بووە هەریك لە ئەندامانى ئەنجومەنى باڵاى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسان ، ڕێپۆرتاژیان لەسەر بكەن و سود لە ئەزمونى خوێنڕێژى پاسدارەكانى ئەحمەد نەجا وەربگرن، تا لە دوایدا چەندین خول و سمیناریان لەسەر ببە ستن و خوێنتێزانێكى نوێ بە جەستەى خامەى ڕۆژنامەنووسانى كوردستاندا بكەن!!
كاتێ تەواو هەواڵەكەیان بۆ گێڕامەوە، كە ئەنوەر حوسێن بەو حسابەى ئەندامى ئەنجومەنى سەندیكایەو لە ڕاگەیاندنەكەى كاكە حەمەو حسك كار دەكات و پەیوەندیەكانى كاكە حەمەو حسك لە گەڵ ئیتڵاعاتى ئیرانى وەك پەیوەندى ئاغاو سەپانەكەیتى و، ڕۆژنامەنوسەكەى كاكە حەمەش بە پێویستى زانیوە ڕۆژنامەنووسانى كوردستان ئاشنا بكات بە فەرماندەى فەیلەقى قودس و ڕەمەزانى پاسدارانى ئێرانیەوە!
دەنا پەیوەندى دار گوێزەكانى هەورامان و حوشتر چەندە لەیەكەوە نزیكن، تەشبیه نەبێ پاسدارو ڕۆژنامەنووسى باشوورى كوردستانیش هەر ئەوەندەیە...
بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك لە كەناڵى جەماوەرەوە كە بە كەناڵى كاكە حەمە ناسراوە، شەڕ بووە لە نێوان ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسان هەموویان ئارەزووى ناسینى ئاغاكانى پاسدارو پەسیجیان هەبووەو، بە 4 ڕۆژ توانیویانە شاندەكە دیارى بكەن و سەردانى ئەو مەخلوقانەى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسان هەفتەیكى خایاندووەو، زۆر شوێنى خوێناوین گێڕاون و سەرو قورئانیشیان بە دیارى داونەتێ و فێرى نوێژە شیعەشیان كردوون!
سەندیكایەك نەقیبەكەى فەرهاد عەونى كۆنە بەعسى و ، جێگرى نەقیبەكەشى مستەفا ساڵح كەریمى كۆنە بەعسى بێت، شایەرەكانیشى ئەنوەرحوسێنى سەپانى پاسداران بێتو عاقبەتى خێرو سەلامەت بێ!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە