فایلدارێک ده‌بێته‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌!

Monday, 22/11/2010, 12:00


به‌رهه‌می چه‌ند ساڵه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، به‌کۆی نه‌هامه‌تی شۆڕش و گیانبه‌خشینی تاكه‌كانی، له‌ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه‌ و ڕاوه‌دونان،خستینیه‌ قۆناغێکی نوێی به‌ناو ژیانێکی ئازادی و سه‌رفرازیه‌وه‌.!؟ گه‌رچی هه‌ڵکه‌وته‌ و داكه‌وته‌كانی، نێوخۆیی ونێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش ،هاوکاروهاوپشتیی باش بوون؛بۆئه‌م شانسی ئازادییه‌ی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌ خۆجێیه‌كه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌رهه‌مهاتن.پاش تێپه‌ڕاندنی"پێنج كابینه‌ی كۆن وشه‌شه‌م كابینه‌ی یه‌كگرتوی به‌ئه‌زمونی ده‌ستبه‌كار". گه‌یشتینه‌ وێستگه‌ی ناوێکی گه‌وره‌و ناوه‌رۆکێکی پوچه‌ڵ له‌ئازادی؛ناوی پارله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا ئاڵۆزه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌؛جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک سه‌رلێشێواویی كارگێڕیی ڕووکه‌ش له‌كرۆکێکی که‌ڕوودراو به‌ نسرم و شێکانی حیزب ،چیدی ترنین له‌گۆڕێ بۆ گه‌له‌ به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا ژیان ده‌به‌نه‌‌ سه‌ر.!
جێ نشین بوونی،ئۆپۆزیسیۆن له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی وترۆپكی ده‌سه‌ڵاتی پارله‌مانی ئه‌وڕۆی كوردستاندا‌ ،گرفتی نه‌خوازراوی خسته‌ به‌رده‌م، به‌ناو ڕه‌وتی كاری دوو پارته‌ قۆرخكاره‌كه‌ی هه‌رێم و هه‌ڵیخزاندنه‌ نێو ململانێ و سروشتێکی"باوه‌ڕپێنه‌کراو، نه‌خوازراو،چاوه‌ڕێنه‌كراو"ی ئه‌وتۆ،كه‌به ‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌وهه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌یان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن و به‌شێك له‌ نوێنه‌رانی گه‌له‌كه‌ی خۆیاندا ڕاگوزه‌رده‌بن وله‌به‌رده‌م تێکشکاندندا نوچ ناده‌ن وكاردانه‌وه‌یی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ نمایشتده‌که‌ن بۆ پارله‌مان وحکومه‌ته‌که‌ی بن ده‌ستیان وکاردانه‌وه‌کشی به‌گه‌ل ده‌سپێرن،له‌به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت وبنه‌ماڵه‌و پارته‌کانیان.! به‌جۆرێکی تر ئۆپۆزیسیۆن بوه‌ هێمایه‌کی ترس ،بۆله‌قاندنیی پایه‌کانیی ده‌سه‌ڵات؛نه‌ک هه‌رته‌نها ڕه‌قیب بوون، له‌سه‌ر کاره‌کانییان بۆ خۆسازدان وچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان.
لێ ؛ئه‌وچاکسازییه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یخوازێت هێند ناڕه‌وایه.!‌ مه‌گه‌رهه‌ر خۆیان بتوانن له‌وگوزارشتانه،دڵته‌نگ نه‌بن وبه‌پرۆژه‌کاری بناسێنن پروپاگه‌نده‌ی حیزبی بۆ بکه‌ن به‌ پاره‌ دزراوه‌کانی خه‌ڵک.!؟ "پرۆژه‌که‌ی تاڵه‌بانی،جێگۆڕکێکانی نێو حیزب وحکومه‌ت،له‌نوێ دانانی کاندیده‌ به‌ته‌مه‌ن گه‌نجه‌کان،خاوه‌ن بڕوانامه‌وکه‌سایه‌تی‌ ناسراو،ئه‌وانه‌ی له‌ڕۆژانی خۆیدا کاراودڵسۆزبون به‌ شۆڕش و میلله‌ت‌". کڕدران وله‌خشته‌بران وکه‌وتنه‌ ئه‌و لێشاوه‌یی که‌ سه‌رانی سیاسی کورد به‌ناو چاکسازیی ،بانگه‌شه‌یان بۆده‌کردو ڕاستگۆنه‌بوون له‌په‌یمانه‌کانیاندا ،ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ سۆزدانه‌کانیشیاندا بۆ هه‌ندێک له‌که‌سایه‌تیه‌کانی نێو پارله‌مانی ئێستا که‌تێیدا به‌شوو دران.!؟
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕاکێشا بۆ نوسینی ئه‌م نوسراوه‌؛بیستنی گۆڕینی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ " شێخ جه‌عفه‌ره‌وه‌ بۆ مسته‌فا چاوره‌ش"ه‌. که‌ ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م هه‌ندێک پرسیاری به‌جێ بۆ حکومه‌ت وخودی ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌پێنراوه‌که‌ی هه‌رێم و برابه‌شه‌که‌ی یه‌کێتی له‌پۆسته‌ به‌شکراوه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا.
بێگومان جیاوازی که‌سێیتی ئه‌م دوو زاته‌و پۆسته‌کانیان هێنده‌ی ئاسمان ورێسمانه‌، له‌ڕووی تیۆریه‌وه‌بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌‌وحکومه‌ته‌ خاک به‌داما‌نه‌که‌ی هه‌ولێر، گه‌رچی ئه‌مه‌ له‌عه‌قڵی بچکۆله‌ی، دوو ده‌سه‌ڵاتی ترساودا ،گونجاوه‌ به‌هۆکاری ڕونه‌دانی هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی توند له‌ڕویاندا،که‌ ئه‌وان تا هه‌نوکه‌ش به‌ عقڵی تفه‌نگ وجه‌نگه‌ڵ،له‌گه‌ڵ سروشتی حکومه‌ت وهه‌رێمدا کارده‌که‌ن؛شرۆڤه‌ی ئه‌م پۆست و ڕابه‌رایه‌تیه،‌ مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان واتایه‌کی غه‌م ڕه‌وێنی بۆ بدۆزنه‌وه‌و لێی ده‌ربازببن. گه‌رچی ئه‌مه‌ لێدانێکی تری باڵه‌که‌ی کۆسره‌ته‌ له‌ نێو یه‌کێتیدا،به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌کاری خۆمی نازانم و بۆشم گرنگ نیه‌.ته‌نها ئه‌وه‌ی لام پرسیاره‌.؟ وه‌ک تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌کی نێو شۆڕشی شاخ؛ده‌پرسم له‌خودی "کاک مسته‌فاچاوڕه‌ش".
ئه‌وی ڕۆژێ کێ بوو له‌نێو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیدا به‌ " که‌ڵه‌شێره‌که‌ی سه‌رکردایه‌تی "ناسرابوو، وه‌له‌به‌ر چیی.؟‌ ئه‌و مێژووه‌ شاراوه‌یه‌ی له‌ نێوا مه‌فره‌زه‌کانی ناوشار و شاخدا له‌کن خۆت پارێزراوه‌ یان پیربویت وته‌مه‌ن باری شانی گرتویت و بیرتان نه‌ماوه‌. ئه‌و فایله‌ی وه‌ک گیسکه‌که‌ی هه‌یاسی خاست لێده‌کات و گیانت ده‌کاته‌ تامێسک، له‌ژێر ده‌ستی کاک به‌کری حاجی سه‌فه‌ردایه‌ یان مه‌لا به‌ختیار؟
ئه‌وکاته‌ی ده‌رمانخوارد کرایی ، ڕژێم بوو یان (دوایی خۆت باسی ده‌که‌یت) که‌ به‌هۆی چیه‌وه‌بوو .! ئه‌مانه‌ و هه‌زاران پرسیاری تر وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و نامانه‌ی شۆڕشیان خسته‌ ژێر پرسیاره‌وه.! ئێوه‌و چه‌ندانی وه‌ک ئێوه‌ش ده‌چنه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.!؟ [email protected]

تکایه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ی دیکه‌ش له‌سه‌ر مسته‌فا چاوڕه‌ش بخوێنه‌ره‌وه‌:

مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌ چۆغه‌وه‌ شه‌ڕی ده‌کرد تا نه‌کوژرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە