ئه‌وشه‌وه‌ی مسته‌فاچاوڕه‌ش خه‌به‌ری لێدام

Tuesday, 30/11/2010, 12:00




شه‌وێكی زستان بێ ئه‌ندازه‌ساردوسایه‌قه‌ی ساماڵ مانگه‌شه‌وتوله‌ڕێگاكانی هه‌ورازوسه‌ربه‌ره‌و خواركه‌ی گردونشێوه‌كانی بۆڕوناك كردبومه‌وه‌،ژێرپێم خرچه‌ی سه‌هۆڵ وجاربه‌جارده‌یدام به‌زه‌ویداولوره‌ی ڕه‌شه‌باش وه‌ك بڵێیت به‌شوژن گوێم ده‌سمێ وئازارده‌چوه‌دڵم،
فه‌رمانه‌وپێم ڕاسپێردراوه‌ده‌بێت بیكه‌م،كاك مسته‌فاچاوڕه‌ش پێ ی ڕاگه‌یاندبوم بۆڕوح كێشانی تاوانبارێك ده‌بێت كارێك له‌شارئه‌نجام بده‌م،نهێنی ئه‌وكاره‌ته‌نهاله‌نێوان هه‌ردوكمانه‌، زۆرم پێخۆش بوو به‌كارێكی له‌وشێوه‌بۆسزادانی تاوانبارێك گه‌رخۆشمی تیابچم ونه‌گه‌ڕێمه‌وه ‌تۆڵه‌ی هاوڕێیه‌كم بكه‌مه‌وه‌.
 لاوێكی خوێن گه‌رم بوم،دڵسۆزبوم بۆنیشتیمانه‌كه‌م،له‌جۆره فرمانانه‌م به‌پیرۆزده‌زانی و كاك مسته‌فاچاوڕه‌شم له‌دڵسۆزیدا به‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌زانی،زۆرم لێ بیستبوكه‌سێكی قاره‌مانه‌ پێم خۆش بوله‌سه‌رده‌ستی ئه‌وقاره‌مانه‌چاوم بكرێته‌وه‌وفێری ئه‌وه‌بم چۆن بتوانم تاوانباران به‌سزای گه‌ل بگه‌یه‌نم.
پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتمه‌ناوشارو به‌ره‌وشوێن وماڵی دیاری كراوبه‌ڕێكه‌وتم، ماشاالله‌ له‌سه‌لیقه‌و له‌ زیره‌كی كاك مسته‌فاچاوڕه‌ش، نه‌ك سه‌ربانی ماڵی دیاری كراوبه‌قوات خاسه‌گیرابو به‌ڵكو دوگه‌ڕه‌كی له‌و‌دویش سه‌رسوچ به‌رده‌رگاو سه‌ربان وهه‌مووشوێنه‌كان ته‌نرابون ،گه‌ربه‌ئاگاداری خۆمه‌وه‌ نه‌بوایه‌ ده‌كه‌وتمه‌ ناویانه‌وه‌ده‌بومه‌ن ێچیره‌گه‌وره‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان بۆكاك مسته‌فاخێری زیاتربو.
،له‌ڕێگا ئه‌وه‌م بیرده‌كه‌وته‌وه‌،گه‌ركاره‌كه‌ئه‌نجام نه‌ده‌م كاك مسته‌فاچاوڕه‌ش،پێم بڵێت تۆكه‌سێكی ترسنۆك وبێ غیره‌تی وده‌ترسام له‌وه‌ی له‌ناوهاوڕێكانمدابمشكێنێت، دورنییه ‌به‌به‌رچاوی پێشمه‌رگه‌كانه‌وه‌چه‌كی شانم داماڵێت وله‌وسنوره‌ش به‌ده‌رم بكات،له‌به‌رئه‌وه‌بڕیارم دائه‌وشه‌وه‌ شوێنی خۆشاردنه‌وه‌م بگۆڕم وله‌ماڵی هاوڕێیه‌كم مامه‌وه‌وبۆبه‌یانی چوم كاره‌كه‌م ئه‌نجام داو سه‌ركه‌وتوبوم پاشان گه‌ڕامه‌وه‌بۆلای كاك مسته‌فاچاوڕه‌ش،زۆرسه‌یربوبێ تاقه‌ت دیاربوله‌وه‌ ده‌چو له‌ڕژێمه‌وه‌سوكایه‌تیان پێ كردبێت، پێیان وتبێت تۆدرۆت له‌گه‌ڵ كردیون ئێمه‌به‌م هه‌مووسه‌ربازو چه‌كدارانه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی موخه‌ریبمان كردبو به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ت ڕاست نه‌بو من وای بۆده‌چوم،كاك مسته‌فاچاوڕه‌ش زۆری له‌هاوڕێ مه‌له‌فداره‌كانی بۆمه‌رامه‌گڵاوه‌كانی خۆیان په‌رده‌پۆشی شۆڕشگڕی ونه‌ته‌وایه‌تی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی‌كردۆته‌قوربانی وته‌سلیم‌ڕژێمی كردون.

[email protected]
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە