کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ستافی‌ گۆڤاری‌ فشارو سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاره‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنیان لێده‌كرێت

Monday, 10/05/2010, 12:00


ستافی‌ گۆڤاری‌ فشارو سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاره‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنیان لێده‌كرێت
دانیار عبدالله‌
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستێكی‌ ڕه‌ش ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمانیان شه‌هید كرد چه‌ندین نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنیان لێده‌كرێت له‌وانه‌ گۆڤاری‌ لڤین و ستافی‌ گۆڤاری‌ فشار به‌ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنیان لێكراوه‌.
هێمن كه‌ریم سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤاری‌ فشار به‌ ستانده‌ری‌ ڕاگه‌یاند: چه‌ندین ئیمه‌یڵی‌ هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ هاتووه‌ كه‌ تێیدا هه‌ڕه‌شی‌ كوشتن و ڕفاندن له‌ ستافی‌ ده‌سته‌ی‌ نووسه‌ران و سه‌رنووسه‌ی‌ گۆڤاره‌كه‌ كراوه‌و له‌ سه‌ندیكاشه‌وه‌ ئاگاداركراوینه‌وه‌ كه‌ وریای‌ خۆمان بین.
سه‌لمان كۆچه‌ریش ده‌سته‌ی‌ نووسه‌رانی‌ گۆڤاره‌كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پشتڕاستكرده‌وه‌ ووتی‌" له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا به‌ئیمه‌یڵ به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ستافی‌ گۆڤاری‌ فشار كراوه‌ له‌ ئێستادا ڕۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدان و پێوسته‌ خه‌ڵك به‌گشتی‌ گوشار له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ چیتر ڕۆژنامه‌نووسان نه‌بنه‌ قوربانی‌ ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین خۆ گه‌ر وا بڕوا ئه‌وا ڕای‌ ئازاد ده‌كه‌وێته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ گروپه‌ تیرۆرستی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ كه‌ ناڕاسته‌خۆ له‌شوێنێكه‌وه‌ پشتگیریان ده‌كرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە