کە زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بە ڕەسمی بڕیاری کردنەوەی درا، یەکێتی نیشتیمانی منەتێکی زۆری بەسەر خەڵکی داماوی کۆیەدا کرد گوایە خزمەتی بەو شارە کردووە و قەرزێکی گەورەی داوەتەوە و زامی هەرە گەورەی کۆیەی بریندار و غەدرلێکراوی ساڕێژکردووە. ئێمەمانانیش وەکوو خەڵکی کۆیە هەربەڕاستی تێگەشتین و زۆر دڵخۆشبووین...