کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە سایەی ئالی مەعسوم زانکۆی کۆیە بەرەو کوێ وا مل دەنێ؟ خوا چۆن ئاشی نەزان دەگێڕێت؟

Wednesday, 17/04/2013, 12:00


کە زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بە ڕەسمی بڕیاری کردنەوەی درا، یەکێتی نیشتیمانی منەتێکی زۆری بەسەر خەڵکی داماوی کۆیەدا کرد گوایە خزمەتی بەو شارە کردووە و قەرزێکی گەورەی داوەتەوە و زامی هەرە گەورەی کۆیەی بریندار و غەدرلێکراوی ساڕێژکردووە. ئێمەمانانیش وەکوو خەڵکی کۆیە هەربەڕاستی تێگەشتین و زۆر دڵخۆشبووین بەکردنەوەی زانکۆیەکە. بەڵام ئەو زانکۆیە لەباتی ئەوەی ڕێچکەیەکی جیاواز لە زانکۆکانی تری کوردستان بگرێتەبەر هەرنا لەبەرئەوەی نوێ بوو، دەکرا نموونەیەک با بۆ دەزگایەکی دوور لە دەستێوەردانی حیزبیی و گەندەڵیی و هتد، کەچی بینیمان دوای دوو ساڵ سەرۆک زانکۆکەی بەتۆمەتی دزیی و گەندەڵیی و هێنانی براکەی کە مقاول بوو بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانی ئەو زانکۆیە، دەرکرا. ئەو سەرۆک زانکۆ بەدبەختە لەڕاستیدا خەڵکانێکی تریش هەبوون لەهەموو کار و کردەوەکانیدا شەریک و ئەنجامدەر بوون لەوانە د.سعید ساڵح مامۆستای کۆلێژی پەروەردەی وەرزش(ئەوکات) و د.جواد فقێ راگری کۆلێژی قانون بوو ئەو کاتە. بەڵام تەنها سەرۆک زانکۆکە دەرپەڕێنرا و ئەوانەی تر مانەوە لە شوێنی خۆیان ئەگەرچی چەندین بەڵگەی دزیی و گەندەڵیان لەسەر هەیە و تا ئێستاش فایلەکانیان دانەخراوە.

لەکۆتایی ساڵی ٢٠٠٥ یەکێتی نیشتیمانی پیاوێکی لە ئەوروپاوە هێنایەوە بۆ ئەوەی بیکات بە سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ ئەوەی گوایە نەهێڵێت گەندەڵیی بەردەوام بێت و کێشەکان چارەسەر بکات. ئەو پیاوە د.خدر مەعسوم بوو کە برای د.فواد مەعسومی گەورە دز و شەریکی بنەماڵەی تاڵەبانی و دەستە ڕاست و ماستاوچیەکەی تاڵەبانیی بەناو زیندوو بوو، وەکوو ئەوەی کە کۆیە هیچ روناکبیر و زانا و هەڵگری دکتۆرای نەبێت و بەرهەم نەهێنابێ خدر مەعسووم نەبێت! ئەم پیاوە نەزانە بەناوی چاکسازیی، یەکەم کار کە کردی دەرکردنی د.سعید ساڵح بوو لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزش بەهۆی ئەوەی:

١. نزیکەی ٩٢ کۆمپیوتەری دزیی بوو لەماڵەکەی خۆی داینابوو و لەسەری کەشف بوو و دواتر گەڕاندیەوە!

٢. پێنج دەفتەر دۆلاری زانکۆی بردبوو، دوای ئەوەی لەلایەن رەقابەی مالییەوە کەشف بوو، گۆتبووی حساباتی زانکۆ ئەمین نیە لۆیە لە ماڵی خۆم دامنابوو نەوەک بدزرێت!

ئەمانە شتێکی دڵخۆشکەربوو کە د.خدر کردی، بەڵام دواتر چی؟ بەبەرچاوی خەڵک و ئێمەی مامۆستایانەوە، د.سعیدی گێڕایەوە گوایە شتەکان خۆی نەیکردووە بەڵکوو سەرۆک زانکۆی پێشوو پێی کردووە! ئێستا دوای ئەم کورتە باسە دێمە سەر پوختەی مەبەست و چاوپێخشاندنێکی خێرا دەکەم بە وەزعی زانکۆی کۆیە لە باری ئێستایدا و لە سایەی د.خدری ئالی مەعسووم و بزانین کێن پیاوە نزیکەکانی و کێن کول فی کولەکانی ئەم زانکۆیە و حاڵی زانکۆیەکە چۆنە بەدەستیانەوە:

١. د.خدر پیاوێکی نووستووە و شەو و ڕۆژ بەدیار ئەنتەرنێتەوەیە، لە پشت مێزەکەوە قەراراتی دەبەنگانە دەردەکات، نازانێ شەوە یان ڕۆژە؛ هەر لەسەرەتای هاتنیەوە عادەتێکی هەیە کە گۆڕینی ناوی کۆلێجەکانە. ئەوڕۆ کولیە ناوەکی هەیە سبەی لەخەو هەستای دەبینی کولیە بۆتە فاکولیتی، ڕۆژی پاشتر بۆتە سکوڵ وە هەروەها! بۆ کوردەکان موساحەبەی زەوجی نیە بۆ خوێندن بۆ دەرەوە، بەڵام بۆ عەرەبەکان دەیکات!

٢. د.خدر ئێستا میرکوڕ و دەستەڕاست و ڕاوێژکاری دەرەجە یەکەکەی جەنابی کاک د.سعید ساڵحە! کە وەک پێشتر باسمان کرد چ گەورە دزەکە و چۆن سێ مامۆستای عەرەبی زانکۆی بەغدا کە ناوەکانیان لام پارێزراوە نامەی دکتۆرایان بۆ نووسیوە و چۆن بەحسیان بۆ نوسیە و چۆنیش د.خدر تەرقیەی پێکرد! ئەوجا لێرەدا ماستەکە مووی تێدەکەویی بە دڵنییاییەوە دەبێ د.خدر جوابمان بداتەوە ئەرێ کاکە هەموو خەڵکی کۆیە نازانن د.سعید دزێکی گەورەیە! بۆ کردت بە ڕاگری فاکولتی؟ ئەرێ کاکە هەموو خەڵکی کۆیە نازانن د.سعید داوێن پیسە؟ چۆن کچەکەی دکتۆرە ئەمیرە لە ماستەر وەرگیرا لە بەشی وەرزشەکەی د.سعید؟!

٣. دوای ئەوەی د.خدر ئەو پیاوە ناساڵحەی کردۆتە کەڵەگا بەسەر زانکۆکەوە، ئەوجا ئەو پیاوەش هاتیە کۆمەڵێک پیاوی نامەرد و چڵکاوخۆری خۆی هێناوەتە پێشەوە کە بە ئارەزووی خۆیان خەڵک ناجیح دەکەن و راسب دەکەن بێئەوەی کەس بتوانێ پێیان بڵێ پشتی چاوتان برۆیە، لەوانەش:

ا. د.حیدر لشکری کە گوایە پیاوێکی نەزیهە کەچی دەرکەوتووە لەژێرەوە بیاوی د.سەروەر عەبدولرەحمانی پەرلەمانتاری یەکێتیە و

د.سعید هێنای کردی بە بەرپرسی خوێندنی باڵا لە زانکۆ لەباتی د.ئازاد کە پیاوێکی ئیسلامی بوو بەڵام زۆر نەزیه بوو، بۆ وای کرد؟؟ چونکە ژنەکەی د.سعید تەقدیمی ماستەری کرد کە کەسێکی زۆر بێ مستەوایە لەڕووی زانستیەوە و هەرگیز لە هیچ شوێنێک وەرنەگیراوە، بەڵام ئەمجارەیان لەڕێگەی د.حیدری پیاوی د.سعید و سەروەرەوە، دوای ئەوەی کە کەوتبووش بە تەزویر وەرگیرا لە ماستەر!! هەی ئافەرم دختۆر حیدر! چیت وەرگرت لەو پیاوە لەبەرامبەر ئەو فەسادیی وخیانەتە گەورەیە؟

٤. د.خدر بە ئاشکرا لەگەڵ نەریمانی شەریکەی تەک ئیماش خەریکی دزییە بەچاودێری د.سعید، تا ئێستا گەیشتۆتە ئەوەی کە خەڵکی کۆیە بڵێن تەک ئیماش ئەو خانووەی لەسەر عەردەکەی بابی کردیتی بە هەدیە لەلایەن ئەو کۆمپانیایە پێی دراوە!

٥. د.خدر پیاوێکی کرد بە بەرپرسی کۆمیتەی زانکۆی یەکێتی بەناوی د.نامیق کە بەردەوام خەریکی تەکەتولبازیی بوو و خەڵکی دەردەکرد، لە ماوەی شەش مانگدا کۆمیتەکەی بۆ هێنانە سەرساجی عەلی ، هێندەی زەرەری لە حزبەکەدا هەندە خێری نەبوو، ئەویش ئیشە جوانەکەی د.خدر!

٦. د.خدر چونکە پیاوێکی ترسنۆکە هاتووە هەموو زانکۆیەکەی لە چوار فاکولیتیدا خڕکردۆتەوە کە چوار ڕاگری بۆ داناین، ئەوانیش:

ا. د.فواد خۆشناو کە ئێمەمانان خەڵکی کۆیە هەموو دەزانین بە منداڵی هۆمۆسێکسوەل(دوودەکی) بووە! و لە دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلەکەشمان ئامادە نەبوو لە کوردستان دەرس بڵێتەوە بۆیە چوو لە زانکۆی تکریت مایەوە تا دوای ڕووخانی سەددامیش هەر لە وێندەر بوو تا کاک خدری ئالی مەعسووم هینای کردیە راگری فاکولتەی هەندەسە!

ب. د.شوان راگری فاکولتی زانستە و گەورە دزی خدر و سعیدە و بەسەرپەرشتی هەردووکیان بەناوی کڕینی موختەبەرەوە پارەیەکی زۆر دەدزن جگە لەوەی ئەو شوانە ناوبانگی زۆر خراپە لەڕووی ئافرەتەوە و لە نیسینگەکەی خۆی پیاو ڕاناگرێ بەڵکوو سێ سکرتێری ئافرەتی هەیە، کە ئەمە حەقیقەتێکە سەرۆک زانکۆش ئاگای لێیە!

ج. د.سعید ساڵح راگری فاکولتی پەروەردەیە هەر خۆیەتی!

د. ڕاگری فاکولتی قانون و زمانیش پیاوێکی بێ شەهادە بوو بەناوی د.عبدلباریی کە خەریکی بازرگانی بوو لە ئەوروپا دوای کەشف بوونی دەستەکەی هەڵات و چووەوە بۆ دەرەوە!

ه. د.خدر بە موخالەفە پیاوێکی هێناوە بەناوی د.دیلان کە لەئەسڵدا خەلکی لای کرماشانی ئێرانە، یەک ساڵی خزمەت تەواو نەکردووە! کەچی کراوەتە جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی! راتبی ئەو پۆستەشی بۆ خەرج دەکرێت بێئەوەی حسابی پووشەک بۆ ڕەقابەی مالیش بکەن؟ چۆن نازانم بخودێ؟ مەگەر لە پرۆفیسۆر عەللامە دکتۆر خدری ئالی مەعسووم بپرسن؟

دەستم لەهەویرە هەر ئەوەندەم لەبیرە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە