کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیرۆر شه‌رمه‌زاریه‌کی تری ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ کوردستان .

Friday, 02/07/2010, 12:00


له‌ مێژه‌ ده‌سه‌ڵات خۆی فڕێداوه‌ته‌ زه‌لکاوی دڕۆنه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤه‌ ئازادی خوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا و هه‌رگیز خۆشبه‌ختی بۆ هیچ کام له‌ چین و توێژانه‌کان له‌ هه‌گبه پڕ ترس و تۆقاندنیدا هه‌ڵنه‌گرتوه‌ و له‌ توند و تیژی و تیرۆر زیاتر هیچی تری پێ نه‌کراوه‌... بێ بڕانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردیش درێژه‌ ده‌ری ئه‌م ترۆهاتانه‌یه‌.. کاتێ سه‌رکرده‌یه‌کی ترسنۆک چاوه‌ خیانتکاره‌کانی له‌به‌رده‌م کامێراکانی ڕاگه‌یاندن دا زیت ئه‌کاته‌وه‌ و باسی ئازادی ئه‌کات، له‌م چرکه‌یه‌دا شه‌رم و خه‌جاڵه‌تی بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌و سه‌رۆکه‌ فریوده‌ره‌ هه‌نگاوه‌کانیان گه‌وره‌تر ئه‌که‌ن.. ئه‌ی سه‌رۆک تۆ کاتێ بیر له ‌مه‌رگی ڕۆڵه‌یه‌کی خۆت ئه‌که‌یته‌وه‌ شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی نیشتیمانت بیر دێته‌وه..؟؟؟؟‌ یان وه‌ک پیشه‌یی هه‌میشه‌ییت درۆزنانه‌ خۆت گێل ئه‌که‌یت..؟؟؟.من باوه‌ڕم وایه‌ که‌ تۆ ئه‌ی سه‌رۆک هه‌رگیز مناڵه‌کانی خۆت وه‌ک مناڵه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا ته‌ماشا ناکه‌یت ئه‌گه‌ر نا چۆن ئه‌توانی له‌ دژی نوسه‌ر و ڕژنامه‌نووس و مرۆڤه‌ ئازادی خوازه‌کاندا به‌م‌ شێوه‌یه‌ بڕیار تیرۆر کردنیان مۆر بکه‌یت..من باوه‌ڕم به‌وه‌ نیه‌ تۆ ئاگاداری ئه‌م کاره‌ دزێوه‌ نه‌بیت. گریمان با بڵێن تۆ ئاگادار نیت تۆ کاری گرنگ تر هه‌یه‌ که به‌ تاڵان بردنی سه‌ر و سامانی میلله‌ته‌. به‌ڵام بێده‌نگ بوونی تۆ له‌ دوای ڕووداوه‌کان به‌ڵگه‌ن و مۆر و ئیمزای تۆیان پێوه‌ دیاره‌..وه‌ک چۆن تۆ له‌ پاش ئه‌م هه‌موو ساڵ‌ له‌ تاوانه‌ هێشتا خۆت به‌ خاوه‌نی خه‌بات و شۆڕش ئه‌زانی بێ پرس خۆت کردوه‌ به‌ حاکم و ده‌م ڕاستی ئه‌م میلله‌ته‌ و ڕۆڵه‌ی‌ هه‌ژاران و شه‌هیدانیش وه‌ک دوژمن ته‌ماشا ئه‌که‌یت کاتێ په‌رده‌ له‌سه‌ر ڕوی تاوانه‌کانتان هه‌ڵئه‌ماڵن و ئه‌بنه‌ ده‌نگێکی پڕ له‌ سه‌دای ئازادی له‌ گۆمه‌ڵگادا.
من کوڕی هه‌موو سه‌رده‌شت ه‌کانی ئه‌م شۆڕشه‌م و ڕه‌نگم بۆنی ئه‌م نا یه‌کسانیه‌یی لێدێ.له‌ پاش مه‌رگ و شه‌هید بوونی ئه‌م مرۆڤه‌ ئازادی خوازانه‌دا ده‌مێکه‌ بێ ده‌نگ بووم و خۆم ئه‌خۆمه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م شه‌و کاتێ نامه‌یه‌کم به‌ر چاو که‌وت له‌و نامه‌نه‌ی که‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێگرتن له‌ دروست کردنی په‌یکه‌ری ئازادی په‌یکه‌ری ڕۆژمانه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمانی شه‌هیدم خوێنده‌وه‌ بڕیارم دا ئه‌م بێده‌نگیه له‌ خۆما بسڕمه‌وه‌ و ئه‌م په‌یامه‌ بنێرم بۆ تۆی سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتداره‌ گه‌نده‌ڵه‌کانت. ئه‌و ده‌سه‌ڵات دارانه‌ی که‌ وه‌ک پیشه‌ی سه‌رۆکانیان له‌ نابووتی زیاتریان پێ نیه‌ بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌.من کۆی ئه‌م نووسینه‌ له‌ خاڵانه‌دا جڕ ئه‌که‌مه‌وه‌.
1/ کاتێ سه‌رۆکێک وێنه‌و په‌یکه‌ره‌کانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌سه‌رجه‌م کۆڵانه‌کانی شاردا بڵاو بکاته‌وه‌ و له‌ هه‌موو فه‌رمانگاکاندا وێنه‌کانی چاودێری جمووجوڵی کارمه‌نده‌کان بکات بۆ ڕێگره‌ له‌ به‌رده‌م په‌یکه‌ری ئازادی.؟؟؟
2/کاتێ سه‌رۆک ئه‌وه‌نده‌ به‌ به‌یاخه‌وه‌ باسی شه‌هیدان بکات بڵی ئه‌م ئازادیه‌ به‌ خوێن ئه‌وان به‌دی هاتووه‌. منیش ئه‌ڵێم کامه‌یه‌ ئازادی که‌ تیرۆتان هه‌ڵبژاردوه‌.؟؟؟
3/ئه‌و ترسه‌ی که‌ سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی شار هه‌یانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دروست کردنی په‌یکه‌ری ئازادی ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌وان یه‌که‌م و داواهه‌مین تاوانبارن له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆرکردنی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسان.؟؟؟
4/ کاتێ هه‌موو گۆڕه‌پان و شووێنه‌ گشتیه‌کانی ووڵاتتان بۆ په‌یکه‌ره‌کانی خۆتان داگیرکردوه‌ ئه‌گه‌ر خۆتان دژی ئازادی نین بۆ ڕێگری ئه‌که‌ن بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی په‌یکه‌ری ئازادی.؟؟؟ خۆ په‌یکه‌ری ئازادی خه‌رج و مه‌سره‌ف له‌ ئێوه‌ داوا ناکات، وه‌ک چۆن سه‌د به‌رامبه‌رتان بۆ تیرۆری ئه‌وان ته‌رخان کردوه‌.
5/ئه‌مه‌یه‌‌ وه‌ڵامی قسه‌ پووچه‌کانی پارێزگاره‌ کاتێ باس له‌ لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ ئه‌کات . کاتێ خۆیان خاوه‌نی هه‌موو بڕیاریکی له‌م چه‌شنه‌ن به‌ده‌ر له‌ بڕیاره‌کانی سه‌رۆک هیچ لیژنه‌یه‌ک مانای نیه‌.
6/ بۆ پرێزگار لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ گه‌نده‌ڵ و دز و جه‌رده‌کانی ئه‌م حکومه‌ته‌ی گه‌نده‌ڵه‌ دانانێت.؟؟؟
7/ په‌یامی من بۆ ده‌سه‌ڵات به‌ ڕه‌سمی ناسین و ڕێگه‌ دانه‌ به‌ دانانی په‌یکه‌ری ئازادی.
له‌ کۆتایی ئه‌م نوسینه‌دا بانگه‌واز ئه‌که‌م بۆ سه‌رجه‌م نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و خه‌ڵکانی ئازادیخواز که‌ تۆڕێک به‌رنگاری دروست بکرێت بۆ به‌رگرتن له‌م نایه‌کسانیانه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی پیاده‌یی ئه‌کات له‌ کوردستاندا.
کار کردن بۆ به‌دستهێنانی ئازادی بیر و باوه‌ڕ و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ کوردستان و
دروست کردنی ئه‌م په‌یکه‌ره‌ش با بگاته‌ ئه‌نجام...
1/7/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە