ئەمڕۆ لە وڵاتەكەى زەردەشت.. ئاگر دیسان بە كاوەیە لە باكورەكەى دیرۆك لە دەرو دەشت لە پێش و پشت... ئاڵاى گەل شەكاوەیە، لە ڕۆژئاواى خوێنى سوور.. لەمسەر بۆوسەر نزیكو دوور ئەشك و فرمێسك تنۆك تنۆك.. تێكەڵى خەباتى گەلى لە مێژینەى سۆمەرو هوور لە ڕۆژهەڵاتى فەرهەنگ بۆ ئاشتى و بۆ ئازادى دژى هەموو ڕەنگى جەنگ...