کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داگیركەرانى كوردستان،ئازادى هات ڕاكەن!!

Tuesday, 06/11/2012, 12:00




ئەمڕۆ لە وڵاتەكەى زەردەشت..
ئاگر دیسان بە كاوەیە
لە باكورەكەى دیرۆك
لە دەرو دەشت
لە پێش و پشت...
ئاڵاى گەل شەكاوەیە،
لە ڕۆژئاواى خوێنى سوور..
لەمسەر بۆوسەر نزیكو دوور
ئەشك و فرمێسك تنۆك تنۆك..
تێكەڵى خەباتى گەلى لە مێژینەى سۆمەرو هوور
لە ڕۆژهەڵاتى فەرهەنگ
بۆ ئاشتى و بۆ ئازادى
دژى هەموو ڕەنگى جەنگ
قاپیى خەباتى زووان
هەمیشە كراوەیە فراوەیە،
لە باشوریش كچ و كوڕ
ئاڵاى توركیان كردە شڕ
وڵات تاریك خەباتى گەریلاش وەك نوور
لە ناوەندەكانى زیندان
هاوتاى گریانى دایكەكان
دەدرەوشێتەوەو لە خوارو ژوور
ئەى زاتى هەق خۆت دەزانى حاڵى ئەم گەلە
لە دەستیچوو هەزار لە دەستى مەدە ئەم هەلە..





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە