کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با ئێمه‌ی کوردیش رۆژی زه‌وی پیرۆز بکه‌ین

Tuesday, 20/04/2010, 12:00


کاوه‌ سوور
22/4 /2010 ئه‌م ساڵ چله‌مین ساڵیادی رۆژی زه‌ ویه‌. هه‌زاران ساڵه‌ له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی تۆزقاڵێکیش (کوردستان) به‌ ئێمه‌ بروه‌ ، که‌ پێما ره‌وا نابینن و ره‌نگبێ بتوانین بێژین که‌ له‌ زۆربه‌ی زۆری به‌شه‌کانی تری زه‌وی ئازارو گۆره‌وشار ده‌درێت و شه‌و و رۆژ به‌ ئاگری ناسروشتی ده‌یسووتێنن ، به‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌کێک ته‌قه‌ی لێ ده‌که‌ن ، ناپاڵم و بۆمبی به‌ سه‌ردا ده‌بارێنن ، کیمیای به‌ سه‌ردا ده‌پرژێنن ، چه‌کمه‌و پۆستاڵی ره‌ق و ره‌ش و بزماراوی به‌سه‌ردا ده‌کوتن ، رون و بنزین و گازی ماشێنه‌کانی شه‌ر به‌ سه‌ریدا ده‌رژێنن ، زبڵ و چڵکاو وپیسایی له‌سه‌ر که‌ڵه‌که‌ ده‌که‌ن ، کانیاو و ئه‌شکه‌وته‌کانی هه‌ڵده‌که‌ننه‌وه‌ ، هه‌ر چی بڵه‌ی و نه‌ڵی له‌ گه‌ڵی ده‌که‌ن .
کۆمه‌ڵێکی فره‌ی کۆمه‌ڵگای سه‌ر زه‌وی له‌ دژی مرۆڤی دژ به‌ زه‌وی وه‌ده‌نگ هاتوون و له‌م رۆژه‌و له‌م هه‌وتووه‌ دا بۆ پاراستنی ژینگه‌ و زه‌وی به‌ پی توانای خۆیان زۆر شت ده‌که‌ن . ئێمه‌ش هه‌ر که‌س له‌ به‌ر خۆیه‌وه‌ ده‌توانین چه‌ند شت بکه‌ین. :
1 یه‌کێ با له‌م رۆژه‌دا جگه‌ره‌که‌ی به‌ وڵاتیدا فرێ نه‌دا .
2 یه‌کێ با له‌م رۆژه‌دا ماشێنه‌که‌ی پر گاز نه‌کا و دووکه‌ڵی زۆر ده‌ حه‌وای نه‌کات .
3 یه‌کێ با به‌ چه‌که‌که‌ی نه‌ راو بکا و نه‌ ته‌قه‌ له‌ حه‌واو زه‌وی بکات .
4 یه‌کێ با له‌م رۆژه‌دا کاتی سه‌یران زبڵ و زاڵ به‌ ده‌وری خۆی په‌رش و بڵاو نه‌کات .
5 یه‌کێ با له‌ رۆژه‌دا گوڵۆپه‌کان زۆر پێ نه‌کات .
6 یه‌کێ با له‌م رۆژه‌دا تف له‌ سه‌ر زه‌وی رۆ نه‌کات .
7 یه‌کێ با له‌م رۆژه‌دا بۆ جارێکیش بێ بیر له‌ خۆی و ژینگه‌ و زه‌وی بکات .
8 یه‌کێ با ته‌نیا له‌م رۆژه‌دا له‌ جیاتی قین نه‌مام یان گۆڵێک له‌ سه‌ر زه‌وی برۆنێ .
9 یه‌کێ با خوێنی که‌س به‌ سه‌ر زه‌ویدا نه‌رژێنێ .
10 هه‌ر یه‌که‌ ده‌توانێ له‌م رۆژه‌دا زۆر شت بکا و نه‌کات .
2010-04-19 [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە