v مەسەلەى كورد ماوەى 100 ساڵێكە بۆتە مەسەلەیەكى گەورە و گرنگ و مەترسیدارى ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و چارەسەركردنیشى لەو ماوەیەدا بۆتە خەون بۆ كورد و مۆتەكەش بۆ ڕژێمە سەردەستەكانى كە كورد و كوردستانیان بەسەردا دابەشكراوە. لەلایەك كورد بە بەردەوامى لەخەبات و شۆڕش و ڕاپەڕیندا بوە بۆ وەدەستهێنانى...
بەداخەوە لاى ئێمەى ڕۆژهەڵاتى حیزب بۆتە چاوگى ژیان و گوزەران و خۆدەوڵەمەندكردن، هەربۆیەشە بۆتە كاڵایەكى پیرۆز و هەموانمان بەڕێزەوە لێیدەڕوانین و هەوڵیشى بۆ دەدەین كە بەشدارى تیادا بكەین و چمكێكى بگرین، بەداخیشەوە نەك بۆ مەبەستى خزمەتكردنى گەل و وڵاتەكەمان بەڵكو بۆ وەدەستخستنى كۆمەڵ گەلێك دەسكەوتى كەسى...
ئاشكرایە ئەو دەنگانەى كە داواى چاكسازى و گۆڕانكارى دەكەن لە تەواوى سیستەمە سیاسى و ئابورى و كۆمەڵایەتیەكەى كوردستاندا لەدواى 25/7/2009 وە بەئاشكرا وەك هێزێكى سیاسى ئۆپۆزسیۆن خۆیان ڕاگەیاند لەبەرامبەر هەردوو حیزبى دەسەڵاتداردا.. هەرچەندە پێشتریش لێرەو لەوێ دەنگى چاكسازى و گۆڕانكارى بەرزكرابۆوە لەلایەنى...
سەرەتا كارێكى دروست دەبێت كە دان بنێین بەهەندێ ڕاستى مێژوویدا كە یەكێتى لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە لە دواى ئاشبەتاڵى ساڵى 1975ى پارتیەوە و بە تێپەڕبوون بە قۆناغەكانى دامەزراندن و هەستانەوە و گەشەكردنى كوردایەتى لە دەیەكانى حەفتاو هەشتاى سەدەى ڕابووردودا و دواتر وەك هێزێكى كاریگەر و گەورەى سەر گۆڕەپانى...
ئاشكرایە هەردوو حیزب و هەردوو سەركردەى تاكڕەو و خۆسەپێنى تونس و میسر هەریەكە بۆ ماوەى 23-30 ساڵ حوكمى وڵاتانى تونس و میسریان كرد.لەسایەى یاساى تەوارى و بەكارهێنانى زەبر و زەنگ و ترس و تۆقاندنەوە. كەئەمەش بوە هۆى توڕەبونى جەماوەر و گەلەكانیان و لەدوا ترۆپكى توڕەبونیاندا هەموان پێكەوە ڕژانە سەر شەقامەكان...
ئاشكرایە لەدونیاى پێشكەوتووى دیموكراسیدا و لە فەزاى گشتى ئازادی و ڕادەربڕیندا كارێكى زۆر ئاساییە كە دەسەڵات بەشێوەیەكى ئاشتیانە دەستاودەست بكات, یان لەكاتى هاتنەكایەى تەنگژە و جەنگ و دۆخێكى نائاسایدا حكومەت هەڵبوەشێنرێتەوە و لە جێگەیدا حكومەتێكى نوێ لەژێر ناونیشانى ((حكومەتى نیشتیمانى یان حكومەتى ڕزگاركەرى...
لەدواى بڵاوكردنەوەى بەیاننامە 7 خاڵیەكەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ چاكسازى و گۆڕانكارى لە شەوى 29/1/2011دا. كە تەنها لە 576 وشە پێك هاتبوو, تیایدا گۆڕان داواكارى ئەوەى كردبوو كە گۆڕانكارى لە سیستەمى سیاسى كوردستاندا بكرێت لە ڕێگەى هەڵوەشاندنەوەى پەڕلەمان و حكومەتى هەرێمى كوردستاندا و ئەنجامدانى پڕۆسەیەكى...
میسر گەورەترین وڵاتى عەرەبیە لەڕووى ژمارەى دانیشتوان و نفوز و مێژوەوە و پێگەیەكى جیۆسیاسى ئێجگار گرنگیشى داگیركردوە بەوەى كەوتۆتە سەر سێ ڕێیانى هەرسێ كیشوەرى ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقیا و كەوتوشەتە ناوەڕاست و چەقى ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە و بە دایكى دونیاش دەناسرێت بەوەى كە یەكەمین لانكەى مێژووى...
كورتەیەكى مێژوویى ئاشكرایە كە یەكێتى نیشتیمانى كوردستان هەر لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە لە ساڵى 1975 وە و دواتر هەڵگیرساندنى شۆڕشى نوێى چەكدارى لە باشورى كوردستاندا لە ساڵى 1976وە لەدواى كارەسات و نسكۆى شۆڕشى ئەیلول بە ڕابەرایەتى پارتى دیموكراتى كوردستان. پەرۆشى كوردایەتیەكى ڕەسەن وڕاستەقینە بوە و هەمیشە...
وەك ئاشكرایە وڵاتى تونس و گەلى تونسیش بەڕابەرایەتیكردنى شۆڕشگێڕى سەردەمى ڕزگارى نیشتیمانى تونس ((حەبیب بۆرقێبە)) توانى سەركەوتن وەدەست بهێنێت و دەوڵەتێكى سەوزى جوان لەسەر كەنار دەریاى ناوەڕاست و باكورى ئەفریقیا بۆ خۆیان پێكەوە بنێن لەساڵى 1956 وە كاتێك توانى سەربەخۆیى خۆى وەدەستبهێنێت لەدواى ڕزگاربوونى...
خوێندنەوەیەكى ڕەخنەیى ئاشكرایە 25/7/2009 سەرەتاى دەسپێكى قۆناغێكى نوێى سیاسى بوو لە هەرێمى كوردستاندا,و خاڵى وەرچەرخان بوو لە فكر و ڕێبازى خەبات و كاركردنى سیاسی لەم هەرێمەدا.بۆیەكەم جار بوو لە دواى 19 ساڵى دواى ڕاپەڕین و دەسەڵاتى خۆماڵى كوردى. پڕۆسەى دیموكراسیەت بەو پەڕى مانایەوە و ئازادانە پیادە...
سەرەتا بەندە هیچ كاتێك لەگەڵ توندوتیژى و بەكارهێنانى چەك وهێز و تۆقاندن و تیرۆردا نیم. بەڵام لەمەسەلەى بەرگریكردن لەماف و داخوازى و مەسەلەیەكى ڕەوادا پشتگیرى هەموو هۆكار و ڕێگاچارەیەك دەكەم بۆ وەرگرتن و سەندنەوەى. بەتایبەتیش مەسەلەیەكى گەورە و گرنگ و كاریگەرى وەك مەسەلەى ژێر دەستەیى زوڵم و زۆر و چەوساندنەوەى...
ئەوەتا ماوەى زیاتر لە 3 هەفتەیە هەردوو دەوڵەتى داگیركارى بەناو دیموكراسى و ئیسلامى توركیا و ئێران كەوتونەتە تۆپبارانكردنى گوندنشینەكانى سەرسنورى هەردوو وڵات لەگەڵ هەرێمى كوردستانى عێراق. بە بیانوى بوونى بارەگاكانى پژاك و پەكەكە لەو گوندانەدا و داڵدەدانیان لەلایەن گوندنشیانانەوە و وەك وەڵامێكى تۆڵەسەندنەوەش...
سەرەتا لەماوەى 35 ساڵ تەمەنى یەكێتیدا تەنها 3 كۆنگرەى گشتى بەستراوە لە ساڵەكانى 1992 و2001 و2010دا و 4 پلینۆمى بەستوە لە ساڵەكانى 1990 و1995 و2007 و2009دا و 2 كۆنفرانسیشى گرتوە لە 31/8 تا 12 /9/1977 و 2-18/3/1980دا. كە بۆخۆى ئەمە جێگەى پرسیار و تێڕامانە كە ڕێكخراوێكى سیاسى بەناو سۆسیال دیموكرات و عیلمانى...
لەم ماوەیەدا بۆ ماوەى هەفتەیەك سەردانى وڵاتى ئێرانم كرد و بەتایبەتیش كوردستان و شارەكانى مەریوان و سنە و كرماشان و ڕەوانسەر و جوانڕۆ و كەرەند و ئیسلام ئاباد و سەرپێڵى زەهاو وقەێرى شیرینم بینى و تیایاندا مامەوە و لەگەڵ چەندین كەسى سادە و ساكار و دوكاندار و شۆفێرى تاكسى و فەرمانبەرى دەوڵەت و خوێندەواریشدا...