وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان لە نێوان (دزى .. سێكس .. مەیخۆری) دا
Saturday, 26/06/2010, 12:00
وەزارەتى رۆشنبیرى لە هەموو وڵاتانى دونیادا ، ئەركى قورسى لە سەر شانە ، چونكە ئەركى ئاراستەكردن و نەخشەى رێگەى شارستانى كۆمەڵگە دیارى دەكات و هاوڵاتى و كۆمەڵگە بەرچاو روون دەكات كە چ ئایندەیەك چاوەڕوانیان دەكات و لەو پێناوەشدا هونەرو كولتوریان پێشدەخات و بە پلانى وورد كاردەكات ، بەڵام وەك چۆن هەموو بوارێكى ژیان شێوێندراوە لە سایەى ئەم حكومەتە گەندەڵ و دەست پیسەدا ئێمەدا ، هاوكات وەزارەتى بەناو رۆشنبیرى و لاوانیش ، خوا هەڵناگرێ پشكى شێرى بەركەوتوە لە م بوارەدا .لە جیاتى ئەو ئەركانەى سەرەوە كە باسمان كرد كە پێویستە وەزارەتى رۆشنبیرى جێ بەجێی بكات ، لە حاڵى ئێستادا ئەم وەزارەتە سەرقاڵى بەڕێوەبردن و جێ بە جێ كردنى سێ ئەركە كە وەك ئەركێكى نەتەوەیی و نیشتمانى سەیریان دەكات كە ئەوانیش ئەمانەن :
1- دزى
2- سێكس
3- مەیخۆرى
رەنگە ئێوەى خوێنەرو خەڵكى بەش مەینەتى كورستان پێتان ، سەیرو سەمەرە بێ كە وەزارتێكى گەورەو گران ، ئەمە ئەركە سەرەكییەكانى بێ ، بەڵام لە راستیدا لەم كارانە بترازێ ، هیچ ئەركێكى ترم لێ نەبینیوە كە شایستەى ئەوە بێ باسبكرێ ، ئێستا با بەكورتیش بێ ، بێینە سەر ئەم ئەركە نائەخلاقى و نانەتەویانەى كە وەزارەت وەك ئەركی خۆى لێ كردوە.
یەكەم : (دزى) ئەم وەزارەتە بەداخەوە بوەتە مەكۆى دزى و گەندەڵى و لوشدانى ملیۆنان دۆلار لەودەمەى كە دروست بوە ، لەو كاتەوە حاكم شاكر كە سەرۆكى گەورەترین مافیاى دزى و بەدڕەوشتی یە ، كراوەتە بەڕێوەبەرى گشتى وەزارەت ، ئەم نا پیاوە دەستى بە دزى و گەندەڵى و تەزویر كردوە ، بە شێوەیەك كە رەنگە هیچ كەسێ
هێندەى ئەم پیاوە ، لە حكومەتى هەرێم و گەلى كورد دزى و بێ ڕەوشتى نەكردبێ ، هەر لە خواردنى یەك ملیۆن دۆلارى پارەى چاپخانە لە كاركەوتوەكەى وەزارەتەوە كە بە فێڵ و تەزویر لە سەر وەزارەتیان كردوەتە ماڵ ، تا دەگاتە دزینی (100)ملیۆن دینارى ڤیستیڤاڵى قازى محەمەد و (70)ملیۆن دینارى ڤیستیڤاڵى جگەرخوێن و نەسریەى دەیان ساڵى وەزارەت و سەدان ملیۆن دینارى پارەى ڤیستیڤاڵى كورتە فیلمى چەندین ساڵى رابوردوو، كە بە هاوكارى بەڕێوەبەرە دزەكانى سینەماى هەولێر وەك فەرزین كەریمى گەندەڵ و باش دزو وەلید مەعروفى داشۆراو لە هەموو ڕەوشتێكى مرۆڤایەتى و ئێستاش شاخەوان ئیدریسى گەورە دز(لە بڕى گەورە هونەرمەند) پێكەوە خواردویانە . چەند ساڵێكیش لەمەو بەر ، ئەم پیاوە و گروپەكەى بەخراپى لە نووسەرو رۆژنامەنوسى دوور وڵات (فەخرەدین تاهیر) یان دا و (30) ددانیان خستە ناو دەمى ، تەنیا لەبەر ئەوەى وتبوى ئێوە گەندەڵى بە خوێنى میلەتەوە دەكەن.حاكم شاكر كە هەندێ جار فەرمانبەرەكان پێی دەڵێن (.... شاكر)، ئەویش لەبەر ئەو هەموو ...رەفتارییەى كە لە میًژووى بونیەوە لەو وەزارەتە ئەنجامى داوە . ئەمەش ناوى دزە گەورەو مافیاكانى وەزارەتە با هەموو خەڵكى كوردستان و داواكارى گشتى و لێژنەى نەزاهەى بەرلەمان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانى دونیا بزانن و بیانناسن :
1: (حاكم شاكر) گەورە سەرۆكى دزو مافیاكە بەڕێوەبەرى گشتى دیوان .
2: (بەكر مەعروف) كە ئێستا لەیەك كاتدا سەرپەرشتى دزى دارایی چەندین فەرمانگە دەكات .
3: (فائیزە) بەڕێوەبەرى ژمێریارى وەزارەت .
4: (نەویە) بەڕێوەبەرى خزمەتگوزارى وەزارەت .
5: (شاخەوان ئیدریسى) بەڕێوەبەرى سینەماى هەولێر .
6: (وەلید مەعروف) شارەزا لە وەزارەت .
7: (فەرهاد كاكەیی) سكرتێرى پێشوو بەدڕەوشتى فەلەكەدین كاكەیی دزو كۆیلەى پاراستن .
دووەم : (سێكس) : یەكێكى تر لە ئەركەكانى ئەم كۆمەڵە مافیایانە كە لە سەرەوە ناویان برا ، سێكس و دەست بردنە بۆ ناموس و شەرەفى كچانى رووسورى كورد ، سەرۆك و مامۆستاى ئەم كارەش وەك هەمیشە حاكم شاكرە ، چونكە ئەم نا پیاوە بەدڕەوشتى لە گەڵ خوێنیدا تێكەڵ بوە و ناتوانێ دەست بەردارى بێ ، بۆ ئەم مەبەستەش دەڵاڵى هەیە كە بۆ خۆى و گروپی مافیاكەى رێكى دەخەن ، لەوانەش (نێچیرڤان سەنعان ئەرگوشى و نەوزاد پۆڵس و ئێستا شاخەوان ئیدریس)یش یارمەتیان دەدا ، لە كاتێكدا ئەمانە هەمویان فەرمانبەرى وەزارەتى رۆشنبیرین ، ئەم دۆخە بۆ ئافرەت و كچانى وەزارەت زۆر سەختە ، من بەحوكمى ئەوەى كە مێینەم ، زۆر لە كچانى وەزارەت لاى من بێدادى دەكەن لە دەست حاكم شاكرو مافیاكەى و دەڵێن حاكم بە ئاشكرا هەندێ جار داواى رابواردنمان لێدەكا !!! حاكمى بی َئەخلاق كە هاوكات كادرى پارتیشە ، دەیەوێ بەزەبرى دەسەڵات و پارە ، ئافرەتانى وەزارەت ، ملكەچى سێكس و رابواردن بكا ، كەئەمەش كارەساتێكە كە بەبەرچاوى رێكخراوەكانى ئافرەتان و یاساو مافى مرۆڤەوە ئەنجام دەدرێ ، حاكم لە رێگەى ئەوانەى خۆیەوە هەوڵدەدا كچانى دەرەوەى وەزارەتیش بگوازێتەوە ناو وەزارەت ، بۆ ئەوەى ناچارى رابواردنیان بكات ، بەڕاستى هاوكارم شوان تاڤینگ ساڵێ پێش ئێستا راستى وت كە دەڵێ : (فەلەكەدین پیاوێكی گێل و خەڵەفاوە ، وحاكم شاكریش وەزارەتى كردوەتە مافیاو... ، گەر نێچیرڤان بارزانى لاوازوگەندەڵ نەبێ ، بنكەى حكومەتەكەى ئاوا دزو گەندەڵ نابێ) . هەروەها ئەم پیاوە لە نوسینگەكەى خۆیدا ، چەندین كچى بێكارى داناوە، ئایا ئەو ژمارە فەرمانبەرە كچەى بۆ چییە ؟!! ، لێكدانەوەكەى بۆ رۆشنبیران و خەڵكى بەڕێزى كوردستان جێدەهێڵم . ئەم ناپیاوە بێ ئەخلاقە بە پارەى دزراوى وەزارەت ، خانویەكى بۆکهسی ناسراوى وەزارەت و دەرەوەش (نێچیرڤان ئەرگوشى) لە شارۆچكەى عەنكاوە بە شەش گەڵا بە كرێ گرتووە ، سانسۆرکراوه..
سێیەم : (مەیخۆرى) : یەكێكى تر لە كارەكانى ئەم ناپیاوەو مافیاكەى ، ئیدمانى خواردنەوەو بەردەوام سەرخۆشبوونە ، كە هەموو ئێوارەیەك تا درەنگانى شەو ، ئەم مافیایەو گروپەكەى بە پارەى دزراوى وەزارەت ، دەخۆنەوە و لەسەر خواردنەوەش جاران بە فەلەكەدین و ئێستاش بە بەڕێوەبەرە گشتییەكانى ترو فەرمانبەرانى وەزارەت رادەبوێرن، هەروەها بە دكتۆركاوە مەحمودیش قسە دەڵێن و بە گێل و نەزانى لەقەڵەم دەدەن ، هەندێ جاریش لەسەر خواردنەوە تەلەفۆن بۆ برادەرى خۆیان دەكەن و باسی كچانى وزارەت و چۆنیەتى رابوردن لە گەڵیان دەكەن ، هەروەها هەندێك جارپیلانى دزى و گەندەڵی و دەگە لێدان لەم كەس ولەوكەس ، هەر لە سەر خواردنەوە دادەڕێژن و زۆر جاریش تا نزیكەى سەعات نۆو نیوی بەیانیش مەستى بەری نەداون و دەترسێی سڵاویشیان لێ بكەى !! . ئێستا بە پێی ئاگادارى من ، حاكم شاكرو یەك دوو كەس لە گروپی مافیاكەى، بیرۆكەیان هەیە كە گورزو دەگە ، لە چەند كەسێكى ناوەزارەت بوەشێنن و لە بنەوە زۆر ركى لێیان دەبێتەوە ، ئەو كەسانەش ئەمانەن :
1. ئازاد دارتاش بەڕێوەبەرى پێوەندییەكانى وەزارەت.
2. حەمە نەوزاد بەڕێوەبەرى ئیدارەى وەزارەت ، كەئەمەش پێشتر دزو مافیابوە لە وەزارەتى وەرزش ولاوان ، پێش تێكەڵ بونەوەیان لە گەڵ وەزارەتى رۆشنبیرى .
3. مەسعود مستەفا بەڕێوەبەرى یاسایی وەزارەت .
4. ناز فەلەكەدین بەڕێوەبەرى بەشى ئاسیای پەیوەندییە رۆشنبیریەكان .
5. چیایی تەیمور بەڕێوەبەرى گشتى وەرزش و لاوان .
6. ئەمیر بەڕێوەبەرى گشتى بێ كارى وەزارەت .
ئەم رك لێبونەوەى حاكمیش بۆ ئەمانە ، تائێستا هۆكارەكەى من نەمزانیوە و بێگومان هەوڵدەدەم كە زانیم رایبگەیەنم . بەڕێزان رۆشنبیرانى پەراوێزخراوو خەڵكى ستەم لێكراوى كورستان و هونەرمەندانى بێ نازو خزمەت ، ئەمە ئەرك وكاكڵەى وەزارەتە بەناو رۆشنبیرییەكەتانە ، كە تەنیا كارى رۆشنبیرى و هونەرناكا و رۆشنبیرو هونەرمەند تێیدا جێگەى نابێتەوە !! .بەراستى زۆر شەرمە بۆ كەسێكى وەك بۆ د. بەرهەم كە خۆى بە سەرۆكى حكومەتێكى ئاوا بزانێ ، كە لە ئاستى خوارەوە ئەم مافیایانە رۆڵیان هەبێت و گەمە بە رۆشنبیرى و هونەرو داهات و پیرۆزییەكانى نەتەوەى كورد بكەن ، هەروەها زۆر ریسوای و شەرمترە بۆ حزبێكى وەكو پارتى كە خۆى بە پارێزەرى مافى كورد دەزانێ ، ئەمانە كادرو واجیهەكانى بن لە وەزارەت ، بەڵام پێشینان راستیان گوتوە :(گۆزە چی تێدا بێت ، ئەوەى لێ دەڕژێت). لە كۆتایدا ، دەمەوێ ئەوە بڵێم كە فەلەكەدین كاكەیی گەورەترین گورزى لە رۆشنبیرى و هونەری كوردیدا لە كابینەى پێشودا ، كە وەزیر بوو ، چونكە بە عەقڵییەتى تەسكى حزبى و پاراستنى و رك و كینەوە كارى دەكردو بە خشكەیی گەندەڵى و خزم خزمێنەى دەكرد و وەزارەتى كردبوە تەكییەى كاكەییەكان ، ئێستاش لە سایەى ئەم دۆخەدا كەس نازانێ وەزارەت بۆ كام ئاقار هەنگاو دەنێت و رۆشنبیران و هونەرمەندان و خەڵكى زوڵم لێكراوى كوردستان ، تا كەى بێ دەنگ دەبن لە ئاست ئەم مافیاو گیرفان بڕو بێ رەوشتانە ؟!!.بۆ راستى هەموو ئەو قسانەى سەرەوەشم ، فەرموون سەردانى وەزارەت بكەن و بە نهێنى پرسیار بكەن و واقیعەكە بە چاوى خۆتان ببینن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست