وا خەریكە كەلە شەقێكى ترمان لێ تاین دەبێت..
Tuesday, 18/05/2010, 12:00
كەلەشەقەكانى بنەماڵەى بارزانى زۆرن لەباس كردن نایە ، بەڵام ئەوەى ئێستا ئێمەى نیگەران كردووە كەلەشەقى نوێ یە كە ئەویش "مەسروور" ە هەرچەندە ئەو دڕەندەیە نوێ نیە بەڵام ئەیەوێت بە شێوازێكى نوێ بێتە كایەوە ، ئەویش خۆسەپاندنیەتى بەسەر خەڵكى كوردستاندا بۆ ئەوەیى وەك باوكە دیكتاتۆرەكەى بەتەزویر بچێتە سەر كورسى دەسەڵات .
هەموو كەسێك لەژیانى خۆیدا هەوڵى نوێ بوونەوەى ئەو كارانە دەدات كە دەیكات بەشێوەیەكى باشتر ، ئەمەڕاستە "مەسروور" یش كەسێكى نوێ خوازە بەڵام لەكارى داپڵوسین و دیكتاتۆریدا ، من بە "مەسروور" حیزبەكەشى دەڵێم : پارتى دیكتاتۆرى سەردەمە ، تۆش خوێنمژى نوێ خوازى .
كەلەشەقەكانى بنەماڵەى بارزانى هیچ قبوڵیان نیە كەسێك پێیان بڵێت "بەرى چاوت كلى پێوەیە" یان پێیان بڵێن "پێت لارداناوە" وە قبوڵیشیان نیە هیچ كەسێك لەخۆیان زیاتر بێت ، ئەوەتا تولەكانى دواى خۆیان وا فێر كردووە كە هەمیشە كلكە لەقەیان بۆ بكەن و قوزە قوزیان بێت لەبەردەمیاندا ، وەلە خەڵكى بوەڕن بۆ پاسەوانى كردنى خاوەنەكەیان كە بنەماڵەكەى بارزانیە .
هەر وەك وتم بنەماڵە دیكتاتۆرەكەى بارزانى قبوڵیان نیە كەسێك لەخۆیان دەسەڵاتى زیاتر بێت یان وەك خۆیان وابێت ، ئەوەتا تەنانەت لەناو حیزبەكەیاندا قبوڵیان نیە كەسێكى سۆرانى یان بەدەر لەبنەماڵە چەپەڵەكەى خۆیان زیاتر ببێتە بەرپرسێكى باڵا یان دەسەڵاتێكى هاوتاى ئەوان وەربگرێت ، وە دەیانەوێ ئەوەى هەیە و نیە لەژێر دەسەڵاتى ئەواندا بێت ، ئەوان وادەزانن سەردەمى دەرەبەگایەتى و كوێخایەتیە بەئارەزووى خۆیان ئەمر بەسەر هەموو كەسێكدا بكەن و سەروەت و سامانى هەموو تاكێكى كۆمەڵگا ببەن و سەروەتى وڵات بۆ گیرفانى خۆیان بەكاربێنن.
ئەگەر بێتوو خەڵكى كوردستان بەزووى وشیار نەبێتەوە لە دەسەڵاتى دیكتاتوریەتى ئەمانە ڕانەپەڕێت ئەوا هیچ دوور نیە كە وەك سەدام دەست بكات بە ئەنفال كردن و كوشتنى خەڵكى هەرچەندە زۆرى كردووە بەڵام ئەگەر ڕێگرى نەكرێ ئەوا زۆر تر و زیاتر ئەنجام دەدات ، جالێرەوە داوا لەخەڵكى كوردستان دەكەم چیتر دیكتاتۆریەتى ئەمانە قبوڵ نەكەن هەروەك چۆن "سەدام " یان قبوڵ نەكرد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست