کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ ڕۆژنامەى ناخەبات

Friday, 21/05/2010, 12:00



من وەڵامێكى كورتى ڕۆژنامە ناڕۆژنامەكەى خەباتى ناخەبات دەدەمەوە بۆ ئەوەى بزانن كە زۆربەى ئەو قسانەى كە ئەوان كردویانە سەبارەت بە كوشتنى ڕۆژنامەنوس (شەهید سەردەشت) لە خۆیاندا مەجودە و هەیە ، یەكێك لەو شتانەى كە وتویانە هەر لەگەڵ هاتنەوەى تەرمى جوانەمەرگ یەكسەر پۆستەر لەلایەن نەیارانى پارتى بارزانیەوە ئامادەبووە ، من بەئێوە دەڵێم هەى ئەحمەقینە ئەوە لیژنەى قوتابیانى خۆتان بوو كە وێنەى شەهید سەردەشتیان بەسەر خۆپیشاندەراندا دابەش دەكرد ، ئەوە قوتابیانەكەى خۆتان بوو دەمودەس وتارى ئامادەكردبوو بۆئەوەى هیچ كەسێك نەتوانێت وتار بخوێنێتەوە ڕاستیەكان بڵێت و داواى حەق و مافى بكات .
وە سەبارەت بەوەى كە گوایە جوانەمەرگ پێشتر ڕاگرى كۆلێژى ئاگادار نەكردۆتەو ڕاگر لەمە سەرسامە من خۆم هەر ئەو ڕۆژەى كە خۆپیشاندانەكەى خوێندكارانى زانكۆَى سەلاحەدین بوو لەبەردەم كۆلێژى زمان سەرۆك بەشى زمانى ئینگلیزى بەدەمى خۆى وتى ئێمە هیچمان پێناكرێت لە پاراستنى خوێندكارەكان تەنها ئاگادار كردنەوەى پولیس نەبێت بۆ یە ڕاگرى كۆلێژ پێى وتوو ئەوە كارى ئێمە نیە كارى پۆلیسە ، وە هەر سەبارەت بەم باسە (رسول) كە سەرنوسەرى گۆڤارى ساماڵ پۆستە ، ئەم گۆڤارە سەربە ناوچەى دووى زانكۆی پارتیە ، كە (رسول) ئەندام ناوچەیە ، ڕۆژێك لەگەڵ برادەرێك قسەیان دەكرد دوو سێ جار تەئكیدى لەوە كردەوە كە جوانەمەرگ ڕاگرى كۆلێژى ئاگادار كردۆتەوە لە هەڕەشە لێكردنى بەڵام ڕاگر گوێى پێنەداوە .
هەر لە ناڕۆژنامەى ناخەباتدا هاتوو كە گوایە ئەو كەسانەى بێدەنگ نابن لەمەسەلەى تیرۆركردنى سەردەشت ڕێز لەیاسا ناگرن و چاوەڕێى ڕەتى لێكۆڵینەوە ناگرن ، ئەوە ئێوەن ڕێز لەیاساناگرن كە سەرۆكە سەرسورە خوێن مژەكەتان بەدەستى خۆى یاساى ڕۆژنامەنوسى ئیمزا كردووە بەڵام بۆ دەستگیركردنى "ئەحمد میرە "ى گۆڤارى لڤین حساب بۆ ئەو یاسایە ناكەن دەڕۆن یاسایەكى كۆنى دیكتاتۆرەكان دێنن بەسەر خەڵكیدا دەیسەپێنن وە ئێوەن ڕێز لەیاساى نوێى وڵات ناگرن ، وەمن بە لێكۆڵەرەوانەى ئاسایشەكەى پاترى دەڵێم توخوا تائێستا چیتان كردووە جگە لەوەى كە خەركى دروست كردنى سینارۆیەكن بۆ چەواشەكردنى خەڵكى .
لەناخەباتدا هاتووە كە نەوشیروان مستەفا خەركى كۆمپانیا و كارى بازرگانى كردنە و كورد و حیزب و ئاینى ولاناوە ، من پاكانە نەبۆ نەوشیروان و نەبۆ گۆڕان و نەبۆ كۆمپانیاى وشەناكەم ، بەڵام ئەوە بەئێوەى ئەحمەق دەڵێم ئەوە پارتیەكەى ئێوەیە خەڵكى فێرى كۆمپانیا و نەوت دزین و فرۆشتنى شەرەف و ناموسى كورد و خستنە ژێر پێى ئاینى ئەم خەڵكەن ، ئەوتا پارتیەكەتان ئەوەندە پرەى ئەم وڵاتەى دزیوە بووە بەیەكەم حیزبى دەوڵەمەندى جیهان بۆ ئەمە " مەسە سور " مارەى دایكیان بوو ، ئەمەى لە كوێ بوو ، جگە لە پارەى ئەم خەڵكەیە كە وەك حوت ئاودیوى دەكات.
لەناخەباتدا پاكانە بۆ خۆیان دەكەن لە دابەش كردنى كوردستان و بەكارهێنانى سەروەتى كوردستان بۆ خزمەتى ناوچەیەكى دیارى كراوى ژێر دەسەڵاتى خۆیان ، هەى سەرنوسەرە ئەحمەقەكەى خەبات ئەڵیى ئاگات لەوەنیە كە 17% خاكى كوردستان بەناوى بنەماڵە دیكتاتۆرەكەى بارزانیەوە یە ، بۆ نازانى كە لەم هەژدەساڵەى تەمەنى حكومەتى هەرێم ئەم بنەماڵیە بودجەى كوردستانیان بۆ خزمەتى سەرى ڕەش و مەسیف چەند شوێنێكى بچوكى ئەو بنەماڵەیە بەكارهێناوە .
ناخەبات ماف بەخۆى دەدات جنێو و تەشهیر بەخەڵكى بكات بەڵام ماف بەكەس نادات بەپاتریەكەى بڵێت "ئەمشتە وانیە ئاوایە " من بەئێوە و پارتیەكەت دەڵێم ئەوە ئێوەن كە قسەى هەق لەكەس قبوڵ ناكەن ئەوە ئێوەن كلتورى جنێو و شەڕ فرۆشتنتان لە خۆ گرتووە ئەوە ئێوەن خوێن مژ و دیكتاتۆرن ئەوە ئێوەن قبوڵتان نیە كە كەسێك بتوانێت بەرامبەرتا بخوێنێ و پەردەى گەندەڵى و خراپەكاریتان لەسەر هەڵماڵێت وە زۆر شتیتر كە ئێوە عەقڵیەتان ئەوە قبوڵناكات .
پارتى پاتران بەخەڵكى دەڵێت كە بەرگەى ئەنجامى هەڵبژاردن ناگرن قبوڵى ڕاى گشتى ناگرن ، وەلله گاكە ئەوە ئێوەن كە بەرگەى ئەنجامى هەڵبژاردن ناگرن هەر لەیەكەم ساتەوەختى هەر هەڵبژاردنێكدا دەستان كردووە بە تەزویركردن و فڕو فێل كردن چونكە ئەتانزانى كە ڕاى گشتى لەگەڵ ئێوە نیە وە هەر لەپێش هەڵبژاردنەكان دەستان دەكرد بەبانگكردنى خەڵكى و هەڕەشە لێكردنیان و بەرتیلدان و .... هیتر ، ئەمانە هەمووى ئەوە دەردەخەن كە ئەوە ئێوەن قبوڵى ئەوەناكەن كە كەس لە خۆتان زیاتر بێت.
كاتیك كە لە ناخەباتدا خوێندمە كە گوایە پارتى هەموو كاتێك لەبەر بەرژەوەندى گشتى بێدەنگى نواندووە لە هەموو بوختان و هێرشێك كە كرابَتە سەرمان بە هەردوو دەست دام بەسەرمدا وتم ئەمە پارتیە وادەڵێت چونكە ئەوان لە بچوكترین ڕەخنەش بێدەنگ نەبوون ئێستا ئەوە دەڵێن ، بەقوربان من ئاگارتان دەكەمەوە لەوەى كە ئێوە لەهیچ شتێك بێدەنگ نابن كە بەرامبەرتان بوترێ ، پێدەچێت ئێوە خۆتان گێل بكەن یان بەخۆتان نەزانن كە بەو شێوەیەن ، ئەوەشتان پێدەڵێم كە ئێوە هەردەم بەرژەوەندى گشتیتان خستۆتە ژێر پێى بەرژەوەندیە تایبەتەكانى خۆتان ، ئەوە ئێوەن سەروەتى وڵات ئەخەنە خزمەتى بنەماڵەیەكى دیكتاتۆر لەكوردستاندا ، وە دەڵێن ئێمە پشتمان بەجەماوەرى خۆمان بەستووە دەتوانین هەموو شار و شارۆچكەكانى كوردستان بهەژێنین ، ڕاستە چونكە ئێوە توقێنەرن بەترساندنى خەڵكى ئەوە دەكەن بە هەڕەشەكردن لە خەڵكى و بەكارهێنانى فەرمانبەرانى دامودەزگاكانى حكومەت و گواستنەوەیان لەم شار بۆ ئەوشار لە هەر كۆڕ و سیمینار و خۆپیشاندانێكى خۆتاندا ئەوە دەكەن ، ئەوە بزانن كە ئێوە تەنها شەق و پارەتان هەیە ئەگینا هیچ كەسێك لەدەورى ئێوە خڕنەدەبوویەوە ، ئەگەر بێتوو ڕوژێك لەڕۆژان ئەو دوو شتەتان نەمێنێ ئەوا دەبنە عیبرەتێك بۆ مێژووە ، هەروەك چۆن سەدام تەنها شەق و پارەى هەبوو دواتر بوو بەو عیبرەتەى كەبینیمان.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە