کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیماد ئەحمەد لەوە زیاتر خۆت ناشیرین مەكە

Tuesday, 06/10/2009, 12:00


ئەگەر پێش ئەوەى عیماد ئەحمەد پۆستى جێگرى سەرۆكى حكومەت وەربگرێ ونیازى بوبێ وەك (عومەر فتاح) نەكەوێتە بەر تانەوتەشەرلێدان وگلەیى بەرنامەیەكى تۆكمەوگونجاووباشى بۆ خۆى دانابێ ، ئەوا لەو بەرنامەیەیدا فاشیل بووەونەیتوانیوە جیاوازى لە نێوان خۆى وعومەردا دروست بكات.
عومەر فتاح لە داماوى وپەلەپەلى ولەزەتى ئەو پۆستە هات (جەمال عبداللە)ى كردە سكرتێرى رۆژنامەوانى خۆى. هەمووشمان ئەوە دەزانین كە عومەر بەهۆى جەمالەوە چەندە ریسواوناشیرین بوو وە پاشان شكا وبۆیە یەكێتى لە شوێنى ئەودا عیمادى داناوئەوداماوە ئەو كات لە دەرەوەى وڵاتیش بوو نە پرسى پێكراونە ئاگاداریش كرا لەو گۆرانكارییە.
عیمادیش بە هەمان نەهجى عومەر هات بە پەلەپەل كەسێكى وەك (شێخ نەبى دەرگەلەى) بە سكرتێرى رۆژنامەوانى خۆى دانا!! ئەو شێخ نەبییە كە لە گوندەكەى خۆیان پێیدەلێن شێخ هەبێ ولە سنورى سۆران پێیدەلێن شێخ فیكە . واتە هەر كەسێك فیكەى بۆ لێبدات بەرەوورووى ئەو دەچێ وئامانى نیەوبەرژەوەندى خۆى لاى كێ بێ لەگەڵ ئەوە. لاى (ئازاد جندیانى) یش بە (توانا) ناسراوەولە ناو كادیرانى راگەیاندنى یەكێتیش بە (توتى) بانگدەكرێ.
عیماد احمد بە دانانى شێخ فیكە لاى خۆى لە عومەر زیاتر ریسواوشەرمەزاربوو،چونكە ئەوەى شێخ نەبى ببینى لاى عیماد بەتایبەت لە دەركەوتنى لە تەلەفزیۆن ورۆژنامەكان یەكسەر یەك دوو قسەى شایستە بۆ عیماد حكومەت رەوانەدەكەن ودەلێن عیماد پیاوى دەسنەكەوت بیباتە لاى خۆى تەنیا ئەو ناكەس بەچەیە نەبێ؟بۆیە دەلێن بە خوا ئەویش بە دەردى عومەر فتاح فرۆشراوریسوامان كردوبەنەعلەت بێت ئەو جێگرەشمان.
لە دوایدا دەمەوێ بە جێگرە كاتیەكەى حكومەت بلێم ئەو چەند رۆژەى كە لە پۆستەكەدا ماویەتیەوە تكا دەكەم چیتر دەرفەت مەدە ئەو (حەرام زادەیە) لەگەلت جەولە بكات ولە كەنالەكانى راگەیاند دەركەوێ . وە هەر لە ئێستاشەوە پێت دەلێم نەكەى وەك (عومەرفتاح) بیرلە دەركردنى گۆڤارێكى وەك (بەلگە) بكەیتەوەوشێخ نەبى وەك جەمال بكەیتە سەرنوسەرى گوڤارەكە . ئەگینا ئێستا چەند بە هۆى شێخ توتى ریسوا وناشیرین بوویت ئەوا ئەو كات هەر مەپرسە چیت پێدەلێن وچیت بەسەردێ .
[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە