Saturday, 28/03/2015, 17:09
رەفتارە تیرۆریستییەکەی هەر دوو جۆتە پەرلەمانتارە پاراستنەکەی پارتی هەڕەشە و نامەیە بۆ هەموو لایەک، کە ئەم جارە وەک ٣٠ حوزەیران دژی بارزانی مەبن ، ئەگینا بە توندتویژی لەگەلتاندا دەجوڵێینەوە،لە راستییدا بۆ ئەم کارە تیرۆریستیە دەبوو هەموو پارت و لیستەکان لەبڕی ئەوەی رازیی بن بە پێکهینانی لیژنەیەک، لە رێگای کەناڵەکانی راگەیاندنی گۆڕان و لایەنەکانی تر کەمپین و کارو چالاکییان بەدوادا بکردایە ، تا پارتی پاشەکشەی زیاتری پێبکرایە ، نەوەک لەرۆژی دووەمدا سەرۆک لیستی گۆران و پارتیی بۆ میدیاکان لێدوانی سەیر بدەن و ماج و موجی یەک بکەن، بە پێچەوانەشەوە لەخوارەوە جەماوەرەکەیان لەپارتی هار بکەن و لەسەروەش ماچ و موچی یەکتر بکەنلیرەدا ئەز دەمەوێت چەند کورتە وشەیەک بۆ سەرۆک لیستی گۆران بنووسم با وا نەزانێت هەرچی بکات مادام لەنێو گۆرانە ناکەویتە بەر نەشتەری رەخنە ، رابون مەعروف لە خۆی گۆڕاوە و ئیستا سیمایەکی تری هەیە کە چووە ناو هەر پارتێکەوە وەکو بۆق بە شێوەیەک دەردەکەوێت و رەنگێکی تر دەنوێنێت، ئەمە وای لێکردووە کەسایەتییەکی دوو روو و موزەیەف و لاوازی لێدەرچووە، بۆ نمونە بەناوێک دەردەکەوێ وەک سالحی حزبی شوعی و گلینەی کۆمنست و رەوتی بەلشەویک، رابونی گۆران و ئیسلامی کەمەگەر خودا بزانێ چەند بیروباوەری تر دەکات، رابون مەعروف کەسێکە کەمەرشلە بۆ ئەوانەی لەسەروو خۆیەوەن و دەبنە ئاغای، کۆی ئەمانەش ئەوەدەگەیەنی هیشتا کەسێکی پێگەیشتوو نییە، بەپێی ئەو ژینگە سیاسییەی تێیدا دەژی رەنگی خۆی دەگۆرێ . هەموو لایەک هەست پیدەکات، کە بەرەو لەیادچونی رۆژانی مناڵی و هەژاری و دروشمە زۆرەکانی دوێنێی لە یاد خۆی کردۆتەوە، ئەو کاتانەی کە لە قوناخی رەوتی کۆمنست بوو ، وەک بیرکخستنەوە لەچایەخانەکانی هەولێر دادەنیشتی دینارێکی نەبوو چایەکی پێ بکڕێت، خەڵکی بەمارکسیی بوون گێژکردبوو، هەمیشە باسی لە مافی کرێکار و هەژاران دەکرد. لە بانگەشەی گۆراندا باسی لە دادپەروەری کۆمەلایەتی دەکرد ... بەلام ئەمرۆ رەفتارەکانی شتێکی دیکەمان پێ دەڵێت هەڵسوکەوتەکانی پێوەرن بۆ ناساندنی کەسایەتی رابوون مەعروف پیوەرە و پیمان دەلێ تۆ درۆزنی لەگەڵ هەموو ئەو بانگەشە و نووسینانەی دەرت بە گۆێماندا راتدەبووران، تۆ کەوتویتە نێو گیرفانی گۆڕان و موچەی چەند ملیۆنی و خانوی ئەڵمانی و ئۆتۆمۆبیلی نایاب وەردەگریت ..... تۆ ئەوەندە پیسکە و چوچنۆک بوویت بۆ کۆمەککردنی ئاوارەکانی شەنگال تەنها پێنج هەزار دینارت لە گیرفانت دەرهێنا و پێت دان، مناڵی چەند ساڵەی هەژار لە تۆ بە موڕاڵتر بوون، هیج جیاوازیەکت لەگەڵ سەرۆک لیستەکەی پارتی و یەکێتی نەماوە بۆ خۆشگوزەرانبوونی خۆت لەسەر داهاتی خەڵک .خۆت باش دەزانی لە ئەوروپا و هەولێر نەتتوانی هیچ سەروەریی و سەرکەوتنێک بە دەست بهێنیت، مروڤیکی سەرنەکەوتووی سیاسیی بوویت، کەچی ئەمڕۆ لەسایەی ناڕەزایی خەڵک و نەوشیروان مستەفا تەپل لیدانی کەی ئین ئین، کە پشتگیریان کردیت، وا لە خۆت بایی بووی . وادەزانی بەراستی کەسێکی زۆر سیاسەتمەندار و زیرەکی؟ لە هەموو مانەش قيزەوەنتر چوویتە ئاستی ئۆمید خۆشناوی هاورێتەوە، شەوانە لەکەنالی نەوتەکەی نێچیرەڤان درۆ دەکەی، ئێوە خەڵکتان کاس کردووە،، کەناڵی رووداو ئەو کەناڵەی کە لەپارەی دزراوی خەڵک دروست کراوە .لە کۆتاییدا دەڵێم کاک رابوون لە رابردووی خۆتەوە پاشەڕۆژی خۆت ببینە، وەک بەرپرسەکانی پارتی و یەکیتی مەبە، واز بینە لەسەر نارەزایەتی خەلک و دەنگی گۆرانخوازان ، براکانت کردۆتە پاسەوانی بندیوار ، چونکە کەسایەتییەکی ئەوەندە بەهیزت نییە بەرگەی دوو رووداو بگریت. ئەو هەنگاوەی دەینێیت هەست بەوە دەکرێ ئایندەی سیاسیت وەک براکەت دەبێت و بۆ ناو پارتیی دەچییت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست