که‌ هاتمه‌وه‌ کوڕه‌ حه‌وت ؟؟؟؟؟؟؟ ساڵیه‌که‌م وتی باوکه‌ که‌رکووک له‌ کوێیه؟

Wednesday, 12/01/2011, 12:00


 
کاتێک کوره‌که‌م پرسیاری ئه‌وه‌ی لێکردم هه‌ستی ڕووژاندم که‌ بۆچی نه‌وه‌ی سه‌رۆک شه‌ش ساڵه‌ ئه‌و قۆناغه‌ی تێپه‌راندووه‌ و مناڵی منیش نازانێ که‌رکووک له‌ کوێیه‌ . دیاره‌ هه‌ر که‌ڵه‌بابێکی بارزانی که‌ له‌ هێلکه‌که‌یه‌وه‌ ده‌ترووکێ یاسا و بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌شایری بارزانی ده‌ خوێنێ و که‌ له‌ مناڵیه‌وه‌ فێری چۆنیه‌تی درۆ کردن و خیانه‌ت و دروست کردنه‌وه‌ی شازده‌ی ئاب و تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسان و دزینی بوودجه‌ی خه‌ڵک و دانانی خزم و که‌س له‌ شوێنه‌ ستراتیجیه‌کان . ئه‌ی باشه‌ نه‌وه‌ی مه‌سعود که‌ باپیره‌ت واژووی یاسای خۆپیشاندانی کردووه‌ و پاش شه‌ش مانگ خه‌به‌ری بۆته‌وه‌ که‌نه‌یزانیوه‌ بۆیه‌ واژووی کردووه‌ ئه‌ی چۆن مناڵێکی بچووکی وه‌ک تۆ ئه‌و هه‌موو علم و مه‌عریفه‌ته‌ له‌ کوێ وه‌ فێربوویت خۆ له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆت دانه‌به‌زیووه‌ . ئاخر به‌سه‌ به‌ تاڵانبردنی سامانی خه‌ڵک و زه‌وت کردنی ئازادی و کۆمه‌ڵێ شتی تر.ئه‌وه‌تا کۆمه‌ڵێک کوردی ره‌سه‌ن له‌ داخی ده‌سه‌ڵاته‌ بۆگه‌ن و نا عادیلانه‌که‌ی تۆ سه‌ریان هه‌ڵگرت ورۆشتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌ وێشه‌وه‌ قبوڵ ناکرێن چونکه‌ ده‌ڵێن سه‌رۆکه‌که‌ت ده‌ڵێت کوردستان ئازاده‌و ئاسایش به‌رقه‌راره‌ به‌ڵێ راست ده‌که‌ی به‌رێز ته‌نها بۆ خانه‌واده‌که‌ت وایه‌ نه‌ک بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار.کوره‌ گه‌نجه‌که‌م ئه‌وه‌تا خۆی ماندوو کرد هه‌تا پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی ته‌واو کرد ته‌قدیمی کۆلێژی کرد وه‌رنه‌گیرا هه‌ر رۆژێک به‌ چه‌شنێک ئیمائه‌ی به‌ دی ده‌که‌م و پێم ده‌ڵێت باوکه‌ ده‌مه‌وێ بچمه‌ خاریج ئاخر کوره‌که‌م منیش حه‌زم لێیه‌ وه‌ک منت به‌ سه‌ر نه‌یه‌ت و چاره‌نوسێکی باشت هه‌بێت به‌ڵام به‌ خوا که‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌م گوێ لێ ده‌بێت که‌ رۆڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌ چۆن له‌ رێگایه‌دا ده‌مرن و که‌سێکیش گوێی لێ نییه‌ ته‌نها دایک و باوکه‌کان نه‌بێت که‌ هه‌ناویان پڕی زوخاو بووه‌ و ئه‌و دیمه‌نه‌ش هیچی که‌متر نییه‌ له‌ دیمه‌نانه‌ی که‌ له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به‌ دیمان کرد به‌ڵام بروات هه‌بێت ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ته‌نها چوارده‌ورت پێت ده‌ڵێن سه‌رۆک کاتێک به‌ موعجیزه‌ش بیرمان له‌وه‌ نه‌ده‌کرده‌وه‌ که‌ رژێمی به‌عس بڕوخێت له‌ کۆتایی هه‌مومان بینیمان به‌ چ شێوه‌یه‌ک روخاو له‌ کونێک هێناویانه‌ ده‌ره‌وه‌ بروا بکه‌ تۆش له‌ کونێکی ژێر ئه‌و پاره‌دزراوانه‌ی خۆتا ئه‌هێننه‌ ده‌ره‌وه‌ و کۆتاییت پێ دێت ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ نفدیک بلده‌مت بۆ ده‌که‌ن ئه‌وه‌ له‌ ترسانه‌ کاتێک ده‌روخێیت ئه‌وان به‌ دیارته‌وه‌ن و سه‌یرت ده‌که‌ن ده‌رس له‌ تۆ وه‌رده‌گرن بچنه‌ کونێکی باشتر خۆیان عه‌شاربده‌ن ئه‌وه‌ش به‌ ده‌ستی ئه‌مریکیه‌کان روونادات به‌ڵکوو به‌ ده‌ستی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌و هه‌ژار رووده‌دات و ده‌تهاوێنه‌ زبڵدانی مێژوو.ئه‌و ریشاڵه‌ی که‌ له‌ ناو مێشکی نه‌وه‌کانتا چاندووته‌ ئه‌بێ هه‌موو له‌ قوتابخانه‌یه‌کی پاک کۆبکرێنه‌وه‌و به‌ هێمنی له‌ مێشکیان ده‌ربده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک و مرۆڤێکی ئاسایی بژین ئه‌وه‌ش مه‌سروفێکی زۆری ده‌وێت به‌ڵام کێشه‌ نییه‌ ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین پاره‌ کۆبکه‌ینه‌وه‌و ئه‌م کێشه‌یه‌ش حه‌ل بکه‌ین نه‌ک له‌ پاره‌ی بودجه‌ی خه‌ڵک ده‌ریبێنین.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە