ئەوەى لەسەر كێشكەشیان باز دا بیژیە ...لەووتەكانى دوختۆر.ئەرسەلان باییز
Tuesday, 05/05/2009, 12:00
ساڵى نەوەدو شەش , لە قرچەى گەرمایێ هەرەتەى كۆیە بووین , ئاوارەى خێر لە خۆ نەدیو هەریەكەى ڕادیۆیەكى EIC گچكەى یەك مەوجى بە دەستەوە بوو, ئەنتێنەكەى بە پارچە وایەرێك بەستبۆوە , دەقەو سەعاتمان دەژمارد گێ قوڵاغ بووین , دەى خوایە خەبەرێك , بە خۆشى و ناخۆشى بێت بەس دەستمان لە هەولێرێ گیربیتەوە.
هەبوو واى لۆ دەچوو ,چ قەیدیە با ئەمەش دەوڵەتەك پیلملن بگرێ و ئەو كلك زەردانە هەربڕینەوە,ساڵێكمان بەودالغۆكانە بردە سەرێ, لۆ خەون نبووە ڕاست , گۆتیان بگەنە مەڵبەندى, ئەرسەلانى مام باییزى كۆ بوونەوەتان پێدەكا, گۆتى تیلاك خوارەكانى هەولێرێ , ئەوڕۆ ڕۆژى تەمبۆڵێیە , كیژە جحێڵى هەولێرى كراس دووباغەرى كەزى شۆڕ , لە ئینتزارى نگۆیە, تا بە زوڕناى سەیدەى سەرچیایەكتان لۆ لێبدا دەى عەمرم لوولەى تڤەنگەكانتان تیژكەنەوە , لەسەر گچكەو گەورەیان باز نەدەن , ئەوەى لەسەر كێشكەشیان باز دا, دیارە داكیان مەتوربى لە كێخواردیە؟
وەمان كرد , وەیان كورد داك و خوشكى خۆمان گا, بە قسەى لووسى وان لە خشتە چوووین , دوومانگى نەبرد كۆبوونەوە دەستى پێكرد , عەلى شیشى بۆن فسى ئەو دەو زێیەش نەما لەو پایزەى سۆر نەكرێتەوە و مێز نەڕازێندرێتەوە بەرە بەرە فش بووینەوە , تا مامە بە زۆرو زۆردارى خۆى بەسەر دەست و پێ ى دادان , لەسەرى شۆڕ, لە گەڕانەوەى لە كن PMF ى هاتەوە ,دیار بوو هەور بوو , گۆتى ئەوە بارانیشم بۆهینان, حەقە ئەرسەلان باییز, ئەو دەستەواژەى سەرێ لە ئوتروحە علوجەكەى تۆمار بكا , تا نەوەكانى داهاتوومان سوودى لێوەر بگرن.
ئەلحانیش دەرێن وەرن دەنگ دەنە ماڵى مەڵاى. وەڵا بابە ئەگەر دەنگتان بدەینێ دیارە ئەمە بیژین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست